የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (66) ምዕራፍ: ሱረቱ አን-ኒሳዕ
وَلَوۡ أَنَّا كَتَبۡنَا عَلَيۡهِمۡ أَنِ ٱقۡتُلُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ أَوِ ٱخۡرُجُواْ مِن دِيَٰرِكُم مَّا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٞ مِّنۡهُمۡۖ وَلَوۡ أَنَّهُمۡ فَعَلُواْ مَا يُوعَظُونَ بِهِۦ لَكَانَ خَيۡرٗا لَّهُمۡ وَأَشَدَّ تَثۡبِيتٗا
[ وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌سه‌ریان بنووسین وه‌ فه‌رمانیان پێ بكه‌ین كه‌ ئه‌بێ ئێوه‌ خۆتان بكوژن یان یه‌كتری بكوژن [ أَوِ اخْرُجُوا مِنْ دِيَارِكُمْ ] یاخود له‌ ماڵه‌كانتاندا ده‌رچن [ مَا فَعَلُوهُ إِلَّا قَلِيلٌ مِنْهُمْ ] كه‌سیان نه‌یانده‌كرد ته‌نها كه‌مێك نه‌بێ له‌ خه‌ڵكی كه‌ ئه‌م شته‌ ئه‌كه‌ن، كه‌ صه‌حابه‌كانن كه‌ باوه‌ڕدارانن ئه‌وه‌نده‌ ئیماندارن ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بفه‌رمووێ: خۆتان بكوژن یان یه‌كتری بكوژن فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ له‌و شته‌شتدا جێ به‌جێ ئه‌كه‌ن یان له‌ ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌رچن ئه‌ڕۆن وه‌كو چۆن كۆچیان كرد له‌ مه‌ككه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ به‌ڵام خه‌ڵكی تر نایكات [ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان كه‌ ئامۆژگاری ئه‌كران به‌وه‌ی كه‌ شوێن شه‌رعی خوای گه‌وره‌ بكه‌ون و ملكه‌چی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا بن- صلى الله عليه وسلم - ئه‌مه‌یان بكردایه‌ ئه‌وه‌ بۆ ئه‌وان بۆ مونافیقان باشتر بوو له‌ دونیاو له‌ قیامه‌ت [ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا (٦٦) ] وه‌ ئه‌مه‌ زیاتر جێگیرو دامه‌زراوی ئه‌كردن له‌سه‌ر دینه‌كه‌ی خۆیان.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
 
የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (66) ምዕራፍ: ሱረቱ አን-ኒሳዕ
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን - የትርጉሞች ማዉጫ

የተከበረው ቁርአን ኩርድኛ መልዕክተ ትርጉም - በሶላሑ ዲን ዓብዱል ከሪም

መዝጋት