የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (44) ምዕራፍ: ሱረቱ አል-አዕራፍ
وَنَادَىٰٓ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَنَّةِ أَصۡحَٰبَ ٱلنَّارِ أَن قَدۡ وَجَدۡنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقّٗا فَهَلۡ وَجَدتُّم مَّا وَعَدَ رَبُّكُمۡ حَقّٗاۖ قَالُواْ نَعَمۡۚ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنُۢ بَيۡنَهُمۡ أَن لَّعۡنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ
{گفتوگۆی نێوان بەهەشتییەكان‌و دۆزەخییەكان} [ وَنَادَى أَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابَ النَّارِ أَنْ قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّا ] دوای ئه‌وه‌ى به‌هه‌شتییه‌كان له‌ شوێن و ماڵی خۆیان جێگیر ئه‌بن بانگ له‌ دۆزه‌خییه‌كان ئه‌كه‌ن و وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن پێیان ئه‌ڵێن: ئه‌ی دۆزه‌خییه‌كان ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه‌ له‌ دونیا خوای گه‌وره‌ به‌ ئێمه‌ی دابوو كه‌ به‌هه‌شتی پڕ نازو نیعمه‌ته‌ ئێمه‌ به‌ دڵنیایى بینیمان [ فَهَلْ وَجَدْتُمْ مَا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّا ] ئایا ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ئێوه‌شی دابوو كه‌ ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن ئه‌چنه‌ دۆزه‌خی پڕ سزاوه‌ ئایا بینیتان؟ [ قَالُوا نَعَمْ ] دانى پێدا ئه‌نێین و ئه‌ڵێن: به‌ڵێ بینیمان [ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ بَيْنَهُمْ أَنْ لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ (٤٤) ] بانگبێژێك له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ كه‌ مه‌لائیكه‌ته‌ له‌ نێوانیاندا بانگ ئه‌كات و ده‌ڵێت: نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌ له‌ سته‌مكاران و هاوبه‌شبڕیارده‌ران بێ.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
 
የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (44) ምዕራፍ: ሱረቱ አል-አዕራፍ
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን - የትርጉሞች ማዉጫ

የተከበረው ቁርአን ኩርድኛ መልዕክተ ትርጉም - በሶላሑ ዲን ዓብዱል ከሪም

መዝጋት