የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (20) ምዕራፍ: ሱረቱ አል ሙዘሚል
۞ إِنَّ رَبَّكَ يَعۡلَمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدۡنَىٰ مِن ثُلُثَيِ ٱلَّيۡلِ وَنِصۡفَهُۥ وَثُلُثَهُۥ وَطَآئِفَةٞ مِّنَ ٱلَّذِينَ مَعَكَۚ وَٱللَّهُ يُقَدِّرُ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَۚ عَلِمَ أَن لَّن تُحۡصُوهُ فَتَابَ عَلَيۡكُمۡۖ فَٱقۡرَءُواْ مَا تَيَسَّرَ مِنَ ٱلۡقُرۡءَانِۚ عَلِمَ أَن سَيَكُونُ مِنكُم مَّرۡضَىٰ وَءَاخَرُونَ يَضۡرِبُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِ يَبۡتَغُونَ مِن فَضۡلِ ٱللَّهِ وَءَاخَرُونَ يُقَٰتِلُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۖ فَٱقۡرَءُواْ مَا تَيَسَّرَ مِنۡهُۚ وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَقۡرِضُواْ ٱللَّهَ قَرۡضًا حَسَنٗاۚ وَمَا تُقَدِّمُواْ لِأَنفُسِكُم مِّنۡ خَيۡرٖ تَجِدُوهُ عِندَ ٱللَّهِ هُوَ خَيۡرٗا وَأَعۡظَمَ أَجۡرٗاۚ وَٱسۡتَغۡفِرُواْ ٱللَّهَۖ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمُۢ
شەونوێژ كردن بوو بە سوننەت [ إِنَّ رَبَّكَ يَعْلَمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدْنَى مِنْ ثُلُثَيِ اللَّيْلِ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم بە دڵنیایى پەروەردگارت ئەزانێت كە جاری وا هەیە تۆ كەمتر لە دوو لەسەر سێی شەو هەڵئەستی شەونوێژ ئەكەی [ وَنِصْفَهُ ] یاخود نیوەی شەو شەونوێژ ئەكەی [ وَثُلُثَهُ ] یان یەك لەسەر سێى شەونوێژ دەكەیت هەر جاری بە شێوازێك [ وَطَائِفَةٌ مِنَ الَّذِينَ مَعَكَ ] وە كۆمەڵێك لە سەحابەیش كە لەگەڵتدان ئەوانیش بەم شێوازە شەونوێژ ئەكەن [ وَاللَّهُ يُقَدِّرُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ ] وە خوای گەورە خۆی تەقدیری شەو و ڕۆژ ئەكات جاری وا هەیە بەرامبەر یەكن، وە جاری وا هەیە شەو درێژترە، وە جارى وا هەیە ڕۆژ درێژترە [ عَلِمَ أَنْ لَنْ تُحْصُوهُ ] خوای گەورە ئەزانێ كە ئێوە ناتوانن بەردەوام بن لەسەر شەونوێژەكە, كە وتمان: لەسەرەتادا فەرز بووە [ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ] دوای دوانزە مانگ كە شەونوێژیان كرد لێرەدا سەرەتای ئایەتەكە بە كۆتاییەكەى نەسخ بووەوەو شەونوێژەكە بوو بە سوننەت [ فَاقْرَءُوا مَا تَيَسَّرَ مِنَ الْقُرْآنِ ] ئێوە چەندێك لە تواناتاندا هەیە ئەوەندە قورئان لە شەونوێژەكانتاندا بخوێنن و بە گوێرەى تواناتان شەونوێژ بكەن هەركاتێك لەشەودا كە توانیتان، واتە: شەونوێژ نەسخ بووەوە لەسەر پێغەمبەریش صلى الله علیه وسلم [ عَلِمَ أَنْ سَيَكُونُ مِنْكُمْ مَرْضَى ] وە خوای گەورە ئەزانێ لەناو ئێوە كەسانێك هەن كە نەخۆشن ناتوانن شەو هەستن شەونوێژ بكەن [ وَآخَرُونَ يَضْرِبُونَ فِي الْأَرْضِ يَبْتَغُونَ مِنْ فَضْلِ اللَّهِ ] وە كەسانێكی تریش موسافیرو ڕێبوارن بەسەر زەویدا ئەگەڕێن بۆ بازرگانی و سوودو قازانج داوای فەزڵ و ڕزقی خوای گەورە ئەكەن ئەوانیش ناتوانن شەونوێژ بكەن [ وَآخَرُونَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] وە كەسانێكی تریش لە پێناو خوای گەورەدا كوشتار ئەكەن و موجاهیدن ئەوانیش ناتوانن شەونوێژ بكەن [ فَاقْرَءُوا مَا تَيَسَّرَ مِنْهُ ] بۆیە چەندێك لە تواناتاندا هەیە وە بۆتان ئاسانە ئەوەندە شەونوێژ بكەن [ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ] وە نوێژە فەرزەكان بكەن [ وَآتُوا الزَّكَاةَ ] وە زەكاتی فەرز بدەن [ وَأَقْرِضُوا اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا ] وە قەرزێكی باش بە خوای گەورە بدەن، واتە: ببەخشن لە پێناو خوای گەورە, خوای گەورە یەك بە دە تا یەك بە حەوت سەد تا زیاتر ئەجرو پاداشتتان ئەداتەوە [ وَمَا تُقَدِّمُوا لِأَنْفُسِكُمْ مِنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِنْدَ اللَّهِ ] وە ئەو كردەوە چاكانەی كە لە پێش خۆتانەوە پێش مردن ئەینێرن ئەجرو پاداشتەكەی لای خوای گەورە ئەبیننەوە، واتە: هەر خێرێك بكەن لە قیامەت ئەیبیننەوەو نافەوتێت [ هُوَ خَيْرًا وَأَعْظَمَ أَجْرًا ] ئەوەی كە ئەیبەخشن ئەمە بۆ ئێوە باشترە وە ئەجرو پاداشتیشی زیاترە لەوەی كە نایبەخشن [ وَاسْتَغْفِرُوا اللَّهَ ] وە داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە بكەن [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٢٠) ] بە دڵنیایی خوای گەورە زۆر لێخۆشبوو بە بەزەییە، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (موززەممیل) والحمد لله.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
 
የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (20) ምዕራፍ: ሱረቱ አል ሙዘሚል
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን - የትርጉሞች ማዉጫ

የተከበረው ቁርአን ኩርድኛ መልዕክተ ትርጉም - በሶላሑ ዲን ዓብዱል ከሪም

መዝጋት