ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (56) سورة: يونس
هُوَ يُحۡيِۦ وَيُمِيتُ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ
ھەر خوای گەورەیە مردووەکان زیندوو دەکاتەوە، وە زیندووەکانیش دەمرێنێت، وە گەڕانەوەشتان لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر بۆ لای ئەوە، وە پاداشت و تۆڵەی کاروکردەوەکانیشتان دەداتەوە.
التفاسير العربية:
من فوائد الآيات في هذه الصفحة:
• عظم ما ينتظر المشركين بالله من عذاب، حتى إنهم يتمنون دفعه بكل ما في الأرض، ولن يُقْبلَ منهم.
گەورەیی ئەو سزایەی کە ئامادەکراوە بۆ بتپەرست و موشریکەکان و چاوەڕوانین ، تەنانەت کار دەگاتە ئەوەی ئاواتەخوازن ھەرچی لەسەر زەویدا ھەیە موڵکی ئەوان بوایە تاوەکو لەو سزا سەختە ڕزگاریان ببێت، بەڵام لێیان وەرناگیرێت.

• القرآن شفاء للمؤمنين من أمراض الشهوات وأمراض الشبهات بما فيه من الهدايات والدلائل العقلية والنقلية.
قورئانی پیرۆز شیفا و چارەسەر و دەوایە بۆ تەواوی نەخۆشییەکانی ئارەزووپەرستی و گومان و دوودڵی، وە مایەی ھیدایەت و ڕێنوماییە بەو ھەموو بەڵگە و دەلایلە لۆژیکی و گوازراوانەی کە تێدا باسکراوە.

• ينبغي للمؤمن أن يفرح بنعمة الإسلام والإيمان دون غيرهما من حطام الدنيا.
پێویستە لەسەر باوەڕدار کە بە ناز و نیعمەتەکانی خوای گەورە دڵخۆش بێت، لەسەرووی ھەموویانەوە نیعمەتی ئیمان و ئیسلام، نەک دڵخۆش بوون لە ماڵ و سەروەتی دونیا کە سەرەنجامی نەمان و تیاچوونە.

• دقة مراقبة الله لعباده وأعمالهم وخواطرهم ونياتهم.
وردی چاودێری خوای گەورە بۆ بەندەکان و کاروکردەوە و نیەت و تەنانەت ئەوەشی بە دڵیاندا دێت.

 
ترجمة معاني آية: (56) سورة: يونس
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - فهرس التراجم

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

إغلاق