ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (18) سورة: يونس
وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمۡ وَلَا يَنفَعُهُمۡ وَيَقُولُونَ هَٰٓؤُلَآءِ شُفَعَٰٓؤُنَا عِندَ ٱللَّهِۚ قُلۡ أَتُنَبِّـُٔونَ ٱللَّهَ بِمَا لَا يَعۡلَمُ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِۚ سُبۡحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
{سوودو زیان تەنها بەدەست خوایە} [ وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ ] ئه‌وان جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ عیباده‌تی كه‌سان و شتانێك ئه‌كه‌ن كه‌ نه‌ زیانیان لێ لائه‌ده‌ن وه‌ نه‌ سوودیان پێ ئه‌گه‌یه‌نن، چونكه‌ سوودو زیان ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَيَقُولُونَ هَؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌ڵێن: ئا ئه‌مانه‌ لای خوای گه‌وره‌ تكامان بۆ ئه‌كه‌ن [ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئێوه‌ هه‌واڵ به‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ده‌ن له‌ كاتێكدا كه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێ له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا كه‌سێ نیه‌ شه‌ریكی بێت وه‌ كه‌سێكیش نیه‌ بتوانێ تكا بكات به‌بێ ئیزنی خوای گه‌وره‌ [ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ (١٨) ] خوای گه‌وره‌ زۆر پاك و مونه‌ززه‌هترو به‌رزتره‌ له‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئاوا شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بده‌ن.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (18) سورة: يونس
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق