ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني سورة: الكوثر   آية:

سورة الكوثر - سورەتی الكوثر

إِنَّآ أَعۡطَيۡنَٰكَ ٱلۡكَوۡثَرَ
سوورەتی (كەوسه¬ر) ‎‎پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (كەوسەر) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (كەوسەر) (٣) سێ ئایەتە. ٣- سورەتى (كەوسەر) زنجیرەى سەدو هەشتەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (كەوسەر) لە دواى سورەتى (عادیات) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسى سەرەكى لە سورەتى كەوسەردا، بریتییە لە باسكردنى فەزڵ و بەخششى خواى گەورە بەسەر پێغەمبەرى خوادا صلى الله علیه وسلم ، بە پێ بەخشینى نیعمەت و خێریكى زۆر بەسەر پێغەمبەردا صلى الله علیه وسلم لە دونیاو دوارۆژدا، لەناویاندا روبارى كەوسەرو جگە لەویش لە نازو نیعمەتە زۆرەكان كە پێی بەخشیوە. وە هەروەها داواكردنى لە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم بە بەردەوام بوون لەسەر نویژەكانى و قوربانى كردنى بۆ خواى گەورە وەك سوپاسگوزاریەك لە بەرامبەریدا. حەوزى كەوسەر ئەنەسی كوڕی مالیك (خوای لێ ڕازی بێ) ئەفەرمووێ: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەهۆش خۆی چوو پاشان دەم بە پێكەنین سەری بەرز كردەوەو بە زەردەخەنەوە فەرمووی، یاخود پرسیاریان لێ كرد ئەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بۆ پێكەنیت؟ پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ئێستا سوورەتێكم بەسەردا دابەزی پاشان ئەم سوورەتەی خوێندەوە (بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ (١) فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ (٢) إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ (٣)) پاشان فەرمووی: ئایا ئەزانن كەوسهر چییە؟ وتیان: خواو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم باشتر ئەزانێ, كە خوای گەورە فەرمووی: (إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ) ئەی محمد صلى الله علیه وسلم ئێمە كەوسهرمان بە تۆ بەخشیووە پاشان پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: كەوثهر ڕووبارێكە خوای گەورە لە بەهەشتدا پێى بەخشیووم خێرێكی یەكجار زۆری لەسەرە ئوممەتەكەم ئەچێتە سەری, وە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم پێش ئوممەتەكەی ئەچێتە سەری لەوێ ئەو قاپ و گڵاسانەی كە لەسەرێتی ئامادەی ئەكات بۆ ئوممەتەكەی تا بەدەستی پیرۆزی خۆی لەو ئاوى كەوسهرە ئاو بە ئوممەتەكەی بدات، ژمارەی قاپەكانی بەئەندازەى ژمارەی ئەستێرەكانی ئاسمانە، وە وەكو ئەستێرەكانی ئاسمان ئەدرەوشێنەوە لە جوانیدا، وە ئاوەكەی سپیترە لە شیر وە شیرینترە لە هەنگوین, وە خۆڵەكەی لە میسكەو لە شیر سپیترەو لە میسك بۆنی خۆشترە، وە ئەملاو ئەولاو قەراغی ڕووبارەكە لە دوڕڕو مرواری ناو بۆشە لەوپەڕی جوانیدایە، مەلائیكەت كەسانێك دەگەڕێنێتەوەو نایەڵن بێنە سەر حەوزی كەوسهر، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەفەرمووێ: ئەی پەروەردگار ئەوانە ئوممەتی منن بۆ ئەیانگەڕێننەوە، ئەووترێ: ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ نازانی ئەمانە لە دوای تۆ چ شتیان داهێناوە, جا ئیتر هەیە كوفری كردووەو هەڵگەڕاوەتەوە لە دین، وە هەیشە بیدعەچى بووە (مَا أَحْدَثُوا بَعْدَكَ) (أَحْدَثُوا مُحْدَثة) واتە: بیدعە (وَكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ) واتە: بیدعەچییان ئەگەڕێندرێنەوە لەسەر حەوزی كەوسهر وە نایەڵن بچنە سەری، وە دوو جۆگەلە ئاوی لە بەهەشتەوە بۆ دائەبەزێتە ناو كەوسهرەوە, وە ئوممەتەكەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ئەچنە سەری وە لەو ئاوە ئەخۆنەوە, ئەوەیشی لێی بخوات جارێكی تر تینووی نابێت، (زۆرێك لە زانایان دەفەرموون: بسم الله الرحمن الرحیم لەگەڵ سوورەتەكەدا دابەزیووە). بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ إِنَّا أَعْطَيْنَاكَ الْكَوْثَرَ (١) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم ئێمە ئەو كەوثهرەمان پێ بەخشیوویت، وە وتراویشە: كەوسەر بە مانای خێرێكی یەكجار زۆرى دونیاو قیامەت دێت كە خوای گەورە بە پێغەمبەری صلى الله علیه وسلم بەخشیووە، یان پێغەمبەرایەتییە صلى الله علیه وسلم ، یان قورئانە، یان پاداشتی زۆرە، هەمووی تەواوە بەڵام لە هەمووى تەواوتر ئەوەیە كە خۆی تەفسیری كردو فەرمووی: رووبارە ئاوەكەیە.
التفاسير العربية:
فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَٱنۡحَرۡ
[ فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ (٢) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم كە ئەو خێرە زۆرەمان پێبەخشیویت و ئەو چاكە زۆرەمان لەگەڵدا كردوویت لە دونیاو قیامەتدا، تۆش نوێژەكانت بەتاك و تەنها بۆ خوای گەورە بكە وە حەیوان سەربڕینیشت بەتاك و تەنها بۆ خوای گەورە بێ و بەتاك و تەنها ناوی خوای گەورەی لەسەر بێنە، لەبەر ئەوەی موشریكان حەیوانیان بۆ غەیری خوای گەورە سەرئەبڕی، یاخود (فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ) نوێژی جەژن بەتاك و تەنها بۆ خوای گەورە بكە وە قوربانیش هەر بۆ خوای گەورە بكە، وەكو چۆن پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم نوێژی جەژنی ئەكرد پاشان هەر لە نوێژگەكەیدا قوربانی بۆ خوای گەورە ئەكرد .
التفاسير العربية:
إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ ٱلۡأَبۡتَرُ
[ إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ (٣) ] ئەو كەسەی كە ڕقی لە تۆیەو دوژمنی تۆیە ئەی محمد صلى الله علیه وسلم یان ڕقی لەو هیدایەت و ڕووناكی و حەقە ئاشكرایەیە كە هێناوتە ئەو خۆی دوابڕاوەو وجاخكوێرو بێخێرە, هەیە لە زاناكان ئەفەرمووێ: لەسەر (عاصی كوڕی وائیل) دابەزیوە كە وتوویەتی: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم كەسێكی وجاخكوێرە هەر كات خۆی مرد ئیتر ناوی نامێنێ و كۆتایی پێ دێت, یان وتراوە: لەسەر (عوقبەی كوڕی ئەبی موعەيط) دابەزیوە, یاخود وتراوە: لەسەر (ئەبو جەهل) دابەزیوە، وە كاتێكیش كە (كەعبی كوڕی ئەشرەف)ى جوولەكە لە مەدینەوە هاتە مەككە قوڕەیش پێیان وت: تۆ گەورەی قەومەكەی خۆتی نابینی ئەم وجاخكوێرە (بە پێغەمبەریان وت صلى الله علیه وسلم ) ئەڵێ: من لە ئێوە باشترم لە كاتێكدا ئێمە خواردنی حاجیان ئەدەین و ئاویان پێ ئەدەین و خزمەتیان ئەكەین و كلیلی كەعبە بەدەست ئێمەیەو خزمەتی كەعبە ئەكەین, ئەم دوابڕاوە ئەم بێخێرە بە پێغەمبەریان وت صلى الله علیه وسلم ئەم وجاخكوێرە ئەڵێ: من لە ئێوە باشترم، (كەعبی كوڕی ئەشرەف) وتی: بەڵكو ئێوە لەوان چاكترن, خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند (الصحيح المُسنَد)(إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ) ئەوەی ڕقی لە تۆیە ئەوە خۆی دوابڕاو و بێخێرو وجاخكوێرە، بەڵكو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ناوی نەبڕاو ناوی هەر ماوەو تا ڕۆژی قیامەت ناوی ئەمێنێ, یان وتراوە: كوڕێكی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم وەفاتی كرد وتیان: محمد صلى الله علیه وسلم وجاخیكوێر بوو خۆیشی بمرێ كۆتایی دێت و ناوی نامێنێ بەڵام پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم تا ڕۆژی قیامەت خوای گەورە ناوی بەرز ڕاگرتووە لەگەڵ ناوی خۆیدا لە شایەتماندا وە لە بانگداندا ئەمێنێتەوە تا ڕۆژی قیامەت سەڵات و سەلامی خوای گەورەی لەسەر بێت، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (كەوسەر) والحمد لله.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني سورة: الكوثر
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق