ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (67) سورة: الإسراء
وَإِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فِي ٱلۡبَحۡرِ ضَلَّ مَن تَدۡعُونَ إِلَّآ إِيَّاهُۖ فَلَمَّا نَجَّىٰكُمۡ إِلَى ٱلۡبَرِّ أَعۡرَضۡتُمۡۚ وَكَانَ ٱلۡإِنسَٰنُ كَفُورًا
{بێ‌ وەفایی هاوبەشبڕیاردەران} [ وَإِذَا مَسَّكُمُ الضُّرُّ فِي الْبَحْرِ ] وه‌ كاتێك كه‌ له‌ناو ده‌ریادا تووشی زیانێك ئه‌بن و مه‌ترسی نقوم بوونتان ببێ [ ضَلَّ مَنْ تَدْعُونَ إِلَّا إِيَّاهُ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ كاتی خۆشیدا دوعاتان لێیان ئه‌كردو لێیان ئه‌پاڕانه‌وه‌ له‌ خواكانتان هه‌موویان ئه‌ڕۆن و نامێنن و فریاتان ناكه‌ون و به‌ دڵسۆزى به‌ ته‌نها له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌پاڕێنه‌وه‌، چونكه‌ ده‌زانن ته‌نها خواى گه‌وره‌ ده‌توانێت رزگارتان بكات [ فَلَمَّا نَجَّاكُمْ إِلَى الْبَرِّ أَعْرَضْتُمْ ] به‌ڵام كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕزگارتان ئه‌كات وه‌ ئه‌تانگه‌یه‌نێته‌ وشكانی ئه‌و كاته‌ پشت ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ خواپه‌رستی و دوعا ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ خواكانی خۆتان و ئه‌وان ئه‌په‌رستنه‌وه‌ [ وَكَانَ الْإِنْسَانُ كَفُورًا (٦٧) ] به‌ڕاستی مرۆڤ زۆر كوفرانه‌ی نیعمه‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كات.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (67) سورة: الإسراء
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق