ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (186) سورة: البقرة
وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌۖ أُجِيبُ دَعۡوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِۖ فَلۡيَسۡتَجِيبُواْ لِي وَلۡيُؤۡمِنُواْ بِي لَعَلَّهُمۡ يَرۡشُدُونَ
[ وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانی من پرسیاری منیان لێت كرد ئه‌وه‌ من لێیانه‌وه‌ نزیكم به‌ زانست و زانیاری و بیستن و بینین و تواناو ده‌سه‌ڵات و ویست و ئیراده‌، به‌ڵام زاتی پیرۆزی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر عه‌رشه‌ [ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ ] هه‌ر كه‌سێك له‌ من بپاڕێته‌وه‌ ئه‌وا وه‌ڵامی ئه‌ده‌مه‌وه‌ یان ئه‌وه‌تا بۆی جێبه‌جێ ئه‌كه‌م، یان به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ به‌ڵاو موسیبه‌تی له‌سه‌ر لائه‌ده‌م، یان له‌ قیامه‌تدا پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه‌ [ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ (١٨٦) ] به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌وانیش با له‌ من بپاڕێنه‌وه‌، یان وه‌ڵامی بانگه‌وازی من بده‌نه‌وه‌، وه‌ با ئیمانم پێ بێنن به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ بیانخاته‌ سه‌ر ڕێگای ڕاست و هیدایه‌تیان بدات
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (186) سورة: البقرة
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق