ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (219) سورة: البقرة
۞ يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡخَمۡرِ وَٱلۡمَيۡسِرِۖ قُلۡ فِيهِمَآ إِثۡمٞ كَبِيرٞ وَمَنَٰفِعُ لِلنَّاسِ وَإِثۡمُهُمَآ أَكۡبَرُ مِن نَّفۡعِهِمَاۗ وَيَسۡـَٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَۖ قُلِ ٱلۡعَفۡوَۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّكُمۡ تَتَفَكَّرُونَ
{ قۆناغی یەكەمی حەرامكردنی مەی} [ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ق خواردنه‌وه‌و مه‌ی خواردنه‌وه‌و قومار كردن [ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بفه‌رمه‌: تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یان تیایه‌ وه‌ سوودیشی بۆ خه‌ڵكی هه‌یه‌ كه‌ كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ ئه‌كه‌ن یاخود قوماره‌كه‌ ئه‌به‌نه‌وه‌ [ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا ] به‌ڵام تاوانه‌كه‌یان زۆر زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ سووده‌كه‌یان له‌به‌ر په‌یوه‌ندیان به‌ دین و عه‌قڵه‌وه‌ [ وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ ] وه‌ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن چ شتێك ببه‌خشن [ قُلِ الْعَفْوَ ] پێیان بفه‌رموو: لێبوورده‌یی و لێبوورده‌بن، یاخود ئه‌وه‌ی له‌ خۆتان زیاده‌ ئه‌وه‌ ببه‌خشن [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ (٢١٩) ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه‌ به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (219) سورة: البقرة
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق