ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (89) سورة: البقرة
وَلَمَّا جَآءَهُمۡ كِتَٰبٞ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٞ لِّمَا مَعَهُمۡ وَكَانُواْ مِن قَبۡلُ يَسۡتَفۡتِحُونَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَلَمَّا جَآءَهُم مَّا عَرَفُواْ كَفَرُواْ بِهِۦۚ فَلَعۡنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ
{جولەكە لە حەسودیدا ئیمان بە قورئان ناهێنن} [ وَلَمَّا جَاءَهُمْ كِتَابٌ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَهُمْ ] وه‌ كاتێكیش كه‌ جووله‌كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ كتابێكیان بۆ هات كه‌ قورئانه‌ كه‌ به‌ڕاستدانه‌ری ته‌وراته‌ كه‌ ده‌بوایه‌ ئیمانیان پێ بهێنایه‌ [ وَكَانُوا مِنْ قَبْلُ يَسْتَفْتِحُونَ عَلَى الَّذِينَ كَفَرُوا ] وه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ قورئان دابه‌زێنێ و پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بنێرێ ئه‌وان به‌ كافرانیان ئه‌ووت به‌م نزیكانه‌ پێغه‌مبه‌رێك دێت ئه‌و كاته‌ ئه‌گه‌ر هات بزانن چۆن ئێمه‌ شوێنی ئه‌كه‌وین و ئێوه‌ له‌ناو ئه‌به‌ین [ فَلَمَّا جَاءَهُمْ مَا عَرَفُوا كَفَرُوا بِهِ ] به‌ڵام كاتێك كه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ هات و ناسیان كه‌ محمده‌و صلی الله علیه وسلم له‌ خۆیان نیه‌ كوفریان پێی كردو شوێنی نه‌كه‌وتن [ فَلَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الْكَافِرِينَ (٨٩) ] له‌عنه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌ كافران بێت
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (89) سورة: البقرة
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق