ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (1) سورة: الأنبياء

سورة الأنبياء - سورەتی الأنبياء

ٱقۡتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمۡ وَهُمۡ فِي غَفۡلَةٖ مُّعۡرِضُونَ
سوورەتی (أنبياء) (واتە: پێغەمبەران) ‏پێناسەیەكى ئەم سورەتە: ١- سورەتى (أنبياء) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (أنبياء) (١١٢) ئایەتە. ٣- سورەتى (أنبياء) زنجیرەى بیست و یەكەمە لە ناو ریزبەندى سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (أنبياء) لە دواى سورەتى (ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم ) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (أنبياء) یش هەروەك سورەتە مەككى یەكانى تر چارەسەرى بابەتەكانى عەقیدەو بیروباوەڕ دەكات، وەك بابەتەكانى بە تەنها دانان و بە تەنها پەرستنى خواى گەورەو زیندوبوونەوەو وەرگرتنەوەى پاداشت و سزاو هاتنى قیامەت و ناڕەحەتى و ئازارەكانى رۆژى دوایی و چیرۆك و بەسەرهاتى پێغەمبەران (سەلامى خوایان لێ بێت). وە هەروەها چەسپاندنى ئەو زیندوبوونەوەیە بە دروست كردنى ئاسمانەكان و زەوى كە پێش ئەوە نەبوو بوون و لە نەبوونەوە دروست كراون لەلایەن خواى گەورەوە. وە هەروەها وریا كردنەوەى كافرو بێ باوەران لە باوەڕ نەبوون و بەدرۆ دانانى قورئانى پیرۆزو پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ، كە پێغەمبەریش صلى الله علیه وسلم هەروەك پێغەمبەرانى پیش خۆی سەلامى خوایان لێ بێت لە لایەن خواى گەورەوە نێردراوەو هەروەك ئەوانیش خواى گەرە پەیامێكى پێدا ناردووە بۆ خەڵكى. لەگەڵ روونكردنەوەى ئەوەى كەوا گشت پێغەمبەران (سەلامى خوایان لێ بێت) دینى خواى گەورەیان هێناوەو كە لە بنچینەو بنەمادا یەك دین و رێبازو بەرنامەیە. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ اقْتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ مُعْرِضُونَ (١) ] لێپرسینەوەی ڕۆژی قیامەت لە خەڵكی نزیك بۆتەوە لە كاتێكدا خەڵكی بێئاگان لەبەر ئەوەی سەرقاڵی دونیان و پشتیان كردووە لە قیامەت و خۆیان بۆ ئامادە نەكردووە .
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (1) سورة: الأنبياء
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق