ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (25) سورة: الحج
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ ٱلَّذِي جَعَلۡنَٰهُ لِلنَّاسِ سَوَآءً ٱلۡعَٰكِفُ فِيهِ وَٱلۡبَادِۚ وَمَن يُرِدۡ فِيهِ بِإِلۡحَادِۭ بِظُلۡمٖ نُّذِقۡهُ مِنۡ عَذَابٍ أَلِيمٖ
[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا ] به‌ دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافرو بێباوه‌ڕ بوونه‌ [ وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] وه‌ ڕێگری خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن له‌ موسڵمان بوون و هاتنه‌ ناو دینی خوای گه‌وره‌ [ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] وه‌ ڕێگری خه‌ڵكی ئه‌كه‌ن له‌ چوون بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، وه‌كو موشریكان كه‌ ڕێگری پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - صه‌حابه‌یان كرد له‌ (صوڵحی حوده‌یبیه‌) وه‌ له‌ پێشتریش [ الَّذِي جَعَلْنَاهُ لِلنَّاسِ سَوَاءً الْعَاكِفُ فِيهِ وَالْبَادِ ] كه‌ ئه‌م (مسجد الحرام)ه‌مان گێڕاوه‌ بۆ خه‌ڵكی كه‌ هه‌موویان تیایدا یه‌كسانن ئه‌وه‌ی كه‌ ئیعتیكافی كردووه‌و تیادا ئه‌مێنێته‌وه‌و خه‌ڵكی مه‌ككه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ده‌شته‌وه‌ دێت و خه‌ڵكى ده‌ره‌وه‌ى مه‌ككه‌یه‌ [ وَمَنْ يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ ] پیغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - (عبدالله¬ى كوڕى ئونه‌یس)ى له‌گه‌ڵ پیاوێكى موهاجیرو پیاوێكى ئه‌نصارى نارد، ئه‌وانیش شانازیان به‌ نه‌سه‌بى خۆیانه‌وه‌ كرد (عبدالله) یش توڕه‌ بوو ئه‌نصاریه‌كه‌ى كوشت و له‌ ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و هه‌ڵهات و چوو بۆ مه‌ككه‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێ له‌ حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا ئیلحاد بكات، یان سته‌م بكات، یان له‌ حه‌ق لابدات، یان تاوان بكات، یان شه‌ریك بۆ خوا دانێت [ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ (٢٥) ] ئه‌وه‌ سزایه‌كی به‌ئێش و ئازاری پێ ئه‌چێژین و سزایه‌كی سه‌ختی ئه‌ده‌ین.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (25) سورة: الحج
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق