ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (31) سورة: النور
وَقُل لِّلۡمُؤۡمِنَٰتِ يَغۡضُضۡنَ مِنۡ أَبۡصَٰرِهِنَّ وَيَحۡفَظۡنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبۡدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنۡهَاۖ وَلۡيَضۡرِبۡنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّۖ وَلَا يُبۡدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوۡ ءَابَآئِهِنَّ أَوۡ ءَابَآءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوۡ أَبۡنَآئِهِنَّ أَوۡ أَبۡنَآءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوۡ إِخۡوَٰنِهِنَّ أَوۡ بَنِيٓ إِخۡوَٰنِهِنَّ أَوۡ بَنِيٓ أَخَوَٰتِهِنَّ أَوۡ نِسَآئِهِنَّ أَوۡ مَا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُهُنَّ أَوِ ٱلتَّٰبِعِينَ غَيۡرِ أُوْلِي ٱلۡإِرۡبَةِ مِنَ ٱلرِّجَالِ أَوِ ٱلطِّفۡلِ ٱلَّذِينَ لَمۡ يَظۡهَرُواْ عَلَىٰ عَوۡرَٰتِ ٱلنِّسَآءِۖ وَلَا يَضۡرِبۡنَ بِأَرۡجُلِهِنَّ لِيُعۡلَمَ مَا يُخۡفِينَ مِن زِينَتِهِنَّۚ وَتُوبُوٓاْ إِلَى ٱللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ
[ وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ ] وه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌ ئافره‌تانی باوه‌ڕداریش بڵێ: با چاوی خۆیان بپۆشن له‌ تێڕوانینی پیاوانی نامه‌حره‌م [ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ ] وه‌ با دامێنی خۆیان بپارێزن له‌ زینا، وه‌ له‌وه‌ى كه‌ كه‌س نه‌یبینێت {دەرنەخستنی جوانی ئافرەت} [ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا ] وه‌ با جوانی خۆیان، یان بازن و گواره‌و ملوانكه‌و خه‌ڵخاڵ و خشڵی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ خۆی ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه‌ خیلافى له‌سه‌ره‌ (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: مه‌به‌ست پێی جلوبه‌رگه‌، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: مه‌به‌ست پێی ده‌موچاو و هه‌ردوو ده‌سته‌ [ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ ] وه‌ با پێچه‌كانیان یان له‌چكه‌كانیان شۆڕبێته‌وه‌و بیده‌ن به‌سه‌ر سینگیاندا و نه‌بینرێت، (عائیشه‌) ده‌فه‌رمێت: ره‌حمه‌تى خوا له‌ ئافره‌تانى كۆچكه‌ر بێت كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ دابه‌زى كراسه‌كانیان دڕاندو خۆیان پێ داپۆشى (با پێچه‌وانه‌ى ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌فامى بكه‌ن چونكه‌ ئه‌وان سه‌رو مل و سینگیان ده‌رده‌خست، خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى كرد به‌ ئافره‌تانى باوه‌ڕدار به‌ خۆداپۆشینیان و خۆ نه‌چواندنیان به‌ ئافره‌تانى بێباوه‌ڕ، كه‌واته‌ سفورى و خۆدانه‌پۆشین پیشه‌ى ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌فامى و دواكه‌وتوویى بووه‌ نه‌ك خۆداپۆشین و باڵاپۆشى) {دەرخستنی جوانی ئافرەت بۆ كێ‌ دروستە؟} [ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ ] وه‌ با جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن ته‌نها بۆ مێرده‌كانی خۆیان نه‌بێ [ أَوْ آبَائِهِنَّ ] یان بۆ باوكیان نه‌بێت [ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ ] یان بۆ باوكی مێرده‌كانیان (غه‌زوریان) نه‌بێت [ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ ] یان بۆ كوڕه‌كانی خۆیان یان كوڕی كوڕیان [ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ ] یان كوڕی مێردیان [ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ ] یان بۆ برایان [ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ ] یان بۆ برازایان [ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ ] یان بۆ خوشكه‌زایان (كوڕی خوشكیان) ئه‌مانه‌ مه‌حره‌من [ أَوْ نِسَائِهِنَّ ] یاخود ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ خزمه‌تیان ئه‌كه‌ن له‌ ماڵه‌وه‌، یان بۆ ئافره‌تى موسڵمان [ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ ] یاخود ئه‌و كه‌نیزه‌كانه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ [ أَوِ التَّابِعِينَ غَيْرِ أُولِي الْإِرْبَةِ مِنَ الرِّجَالِ ] یاخود ئه‌وانه‌ی كه‌ تابیعی ماڵه‌وه‌ن وه‌كو خزمه‌تكارو كرێكارو ئه‌وانه‌ كه‌ عه‌قڵیان سوكه‌و كاریان به‌ ئافره‌ت نیه‌و ئاره‌زوویان ناكه‌ن [ أَوِ الطِّفْلِ الَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا عَلَى عَوْرَاتِ النِّسَاءِ ] یاخود منداڵێك كه‌ هێشتا منداڵه‌و عه‌وره‌تی ئافره‌ت نابینێ واته‌ بالغ نه‌بووه‌و ئاوڕ به‌لای ئه‌و شتانه‌دا ناداته‌وه‌و نایزانێت و عه‌قڵى پێ ناشكێت [ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِنْ زِينَتِهِنَّ ] وه‌ با پێیان نه‌ده‌ن به‌ زه‌ویداو ئه‌وه‌ی كه‌ شاردوویانه‌ته‌وه‌ له‌ ده‌نگی خه‌ڵخاڵه‌كه‌یان یان ده‌نگی پێڵاوه‌كه‌یان با ده‌رنه‌كه‌وێت و سه‌ره‌نجى پیاو رانه‌كێشن، وه‌ بۆن له‌خۆدانیش ده‌گرێته‌وه‌ له‌ كاتى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ماڵ (كه‌ ئافره‌تانى سه‌رده‌مى نه‌فامى وابوونه‌و پیشه‌ى ئه‌وان بووه‌) [ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٣١) ] وه‌ ئێوه‌ هه‌ر هه‌مووتان ئه‌ی باوه‌ڕداران ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ڵكو سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن (ئه‌م ره‌وشت و ئاكاره‌ جوانانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن و واز له‌ ره‌وشتى سه‌رده‌مى نه‌فامى بێن).
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (31) سورة: النور
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق