ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (40) سورة: النور
أَوۡ كَظُلُمَٰتٖ فِي بَحۡرٖ لُّجِّيّٖ يَغۡشَىٰهُ مَوۡجٞ مِّن فَوۡقِهِۦ مَوۡجٞ مِّن فَوۡقِهِۦ سَحَابٞۚ ظُلُمَٰتُۢ بَعۡضُهَا فَوۡقَ بَعۡضٍ إِذَآ أَخۡرَجَ يَدَهُۥ لَمۡ يَكَدۡ يَرَىٰهَاۗ وَمَن لَّمۡ يَجۡعَلِ ٱللَّهُ لَهُۥ نُورٗا فَمَا لَهُۥ مِن نُّورٍ
[ أَوْ كَظُلُمَاتٍ فِي بَحْرٍ لُجِّيٍّ ] یاخود كرده‌وه‌ی كافران وه‌كو تاریكییه‌ك وایه‌ له‌ ده‌ریایه‌كی قوولدا بێت، ده‌ریا خۆی تاریكه‌ له‌ شه‌ویشدا بێت وه‌ ده‌ریاكه‌ش قول بێت ئه‌مه‌ نموونه‌یه‌ بۆ كافران [ يَغْشَاهُ مَوْجٌ مِنْ فَوْقِهِ مَوْجٌ ] شه‌پۆل ئه‌دا به‌سه‌ر شه‌پۆلدا ئه‌وه‌نده‌ی تر تاریكی ئه‌كات [ مِنْ فَوْقِهِ سَحَابٌ ] وه‌ له‌سه‌رووی شه‌پۆله‌ ئاوه‌كانیشه‌وه‌ هه‌ور هه‌یه‌ كه‌ نایه‌لێ ڕووناكی ئه‌ستێره‌كان ده‌ربكه‌وێ ئه‌وه‌نده‌ی تر تاریكی كردووه‌ [ ظُلُمَاتٌ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ ] تاریكی هه‌ندێكی له‌سه‌ر هه‌ندێكی تره‌، تاریكی له‌سه‌ر تاریكی، تاریكی نه‌زانى و گومان و دوودڵی و خراپه‌كاری [ إِذَا أَخْرَجَ يَدَهُ لَمْ يَكَدْ يَرَاهَا ] ئه‌م كه‌سه‌ كه‌ له‌و تاریكیه‌دا ئه‌گه‌ر ده‌ستیشی ده‌ربكات هیچ شتێك نابینێت و هیچ سوودێكی بۆی نیه‌ [ وَمَنْ لَمْ يَجْعَلِ اللَّهُ لَهُ نُورًا ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش كه‌ خوای گه‌وره‌ نووری پێ نه‌به‌خشێ و هیدایه‌تی نه‌دات [ فَمَا لَهُ مِنْ نُورٍ (٤٠) ] ئه‌وه‌ هیچ نوورو ڕووناكیه‌كی نیه‌، ئه‌مه‌ دڵی كافره‌ به‌و شێوازه‌ تاریكه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی دڵی باوه‌ڕدار كه‌ له‌ ئایه‌ته‌كه‌ی پێشتر باس كرا.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (40) سورة: النور
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق