ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (10) سورة: العنكبوت
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ فَإِذَآ أُوذِيَ فِي ٱللَّهِ جَعَلَ فِتۡنَةَ ٱلنَّاسِ كَعَذَابِ ٱللَّهِۖ وَلَئِن جَآءَ نَصۡرٞ مِّن رَّبِّكَ لَيَقُولُنَّ إِنَّا كُنَّا مَعَكُمۡۚ أَوَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِأَعۡلَمَ بِمَا فِي صُدُورِ ٱلۡعَٰلَمِينَ
هەندێك لە سیفاتى مونافیق و دووڕووان [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ ] وە لەناو خەڵكیدا كەسانێك هەن كە دووڕوون ئەڵێن: ئێمە ئیمانمان بە خواى گەورە هێناوە [ فَإِذَا أُوذِيَ فِي اللَّهِ ] بەڵام ئەگەر لە پێناو خوای گەورەدا ئازار بدرێ و تاقیبكرێتەوە [ جَعَلَ فِتْنَةَ النَّاسِ كَعَذَابِ اللَّهِ ] ئەو كاتە ئەو ئازاردان و تاقیكردنەوەی خەڵكییە وەك ئەوە سەیر ئەكات و وائەزانێ خوای گەورە سزای داوە ئەوەندە بەلایەوە قورسەو لە دین هەڵدەگەڕێتەوە لەبەر ئەوەی بێئارام و دووڕووە [ وَلَئِنْ جَاءَ نَصْرٌ مِنْ رَبِّكَ ] وە ئەگەر سەركەوتن لەلایەن خوای گەورەوە بێت و باوەڕداران بەسەر كافراندا سەربخات [ لَيَقُولُنَّ إِنَّا كُنَّا مَعَكُمْ ] ئەو كاتە مونافیقان بە باوەڕداران ئەڵێن: ئێمەیش لەگەڵ ئێوەدا بووین، واتە: لەو غەنیمەتە بەشمان بدەن [ أَوَلَيْسَ اللَّهُ بِأَعْلَمَ بِمَا فِي صُدُورِ الْعَالَمِينَ (١٠) ] ئایا خوای گەورە خۆی زاناتر نیە بەوەی كە لە سینگ و دڵی خەڵكیدایە كە چیان شاردۆتەوە، واتە: خوای گەورە ئەزانێ كە ئەو مونافیقانە درۆ ئەكەن .
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (10) سورة: العنكبوت
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق