ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (46) سورة: العنكبوت
۞ وَلَا تُجَٰدِلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ إِلَّا بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡهُمۡۖ وَقُولُوٓاْ ءَامَنَّا بِٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡنَا وَأُنزِلَ إِلَيۡكُمۡ وَإِلَٰهُنَا وَإِلَٰهُكُمۡ وَٰحِدٞ وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ
گفتوگۆ كردن لەگەڵ جولەكەو گاور بەجوانترین شێواز [ وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ] وە ئێوە دەمەقاڵێ و گفتوگۆ مەكەن لەگەڵ ئەهلی كتابدا وەكو گاورو جوولەكە ئیللا بە جوانترین شێواز نەبێ [ إِلَّا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ ] تەنها ئەوانەیان نەبێ كە ستەمیان كردووەو ئەدەبی گفتوگۆ ناپارێزن ئەوە دروستە ئەگەر مرۆڤ لەگەڵیشیاندا ڕەقی و توندی بنوێنێ لە قسەكردندا، یاخود لە كاتى جەنگ و رووبەرووبوونەوەدا [ وَقُولُوا آمَنَّا بِالَّذِي أُنْزِلَ إِلَيْنَا ] وە بڵێن: ئێمە ئیمانمان بەو قورئانە پیرۆزە هەیە كە بۆ سەر ئێمە دابەزیوە [ وَأُنْزِلَ إِلَيْكُمْ ] وە ئەو كتابانەش كە بۆ سەر پێغەمبەرانی ئێوە دابەزیووە پێش ئەوەی گۆڕانكاری بەسەردا بێ (ئیبنو مەسعود) دەفەرمێت: (پرسیار لە ئەهلى كتاب مەكەن، چونكە ئەوان خۆیان گومڕان چۆن دەتوانن هیدایەتى ئێوە بدەن) [ وَإِلَهُنَا وَإِلَهُكُمْ وَاحِدٌ ] وە خوای ئێمەو خوای ئێوەش هەر یەك خوایە كە زاتی پیرۆزی الله یەو شەریكی نییە [ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (٤٦) ] وە ئێمە خۆمان تەسلیمی خوای گەورە كردووەو موسڵمانین بۆ خوا.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (46) سورة: العنكبوت
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق