للإطلاع على الموقع بحلته الجديدة

ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني سورة: آل عمران   آية:
يَوۡمَ تَجِدُ كُلُّ نَفۡسٖ مَّا عَمِلَتۡ مِنۡ خَيۡرٖ مُّحۡضَرٗا وَمَا عَمِلَتۡ مِن سُوٓءٖ تَوَدُّ لَوۡ أَنَّ بَيۡنَهَا وَبَيۡنَهُۥٓ أَمَدَۢا بَعِيدٗاۗ وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفۡسَهُۥۗ وَٱللَّهُ رَءُوفُۢ بِٱلۡعِبَادِ
[ يَوْمَ تَجِدُ كُلُّ نَفْسٍ مَا عَمِلَتْ مِنْ خَيْرٍ مُحْضَرًا وَمَا عَمِلَتْ مِنْ سُوءٍ ] له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌موو كه‌سێك هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی كردبێت له‌ چاكه‌ یان خراپه‌ ئه‌بینێ كه‌ ئاماده‌یه‌و نیشانی ئه‌درێ [ تَوَدُّ لَوْ أَنَّ بَيْنَهَا وَبَيْنَهُ أَمَدًا بَعِيدًا ] ئه‌گه‌ر خراپه‌ی كردبێ ئاواته‌خوازه‌ كه‌ ماوه‌و مه‌سافه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له‌ نێوان ئه‌م و خراپه‌كانیدا بێت و هه‌ر نه‌یبینێ [ وَيُحَذِّرُكُمُ اللَّهُ نَفْسَهُ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ دیسان ئه‌تانترسێنێ به‌نه‌فسی پیرۆزی خۆی له‌ خوای گه‌وره‌و سزاكه‌ى بترسێن [ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ (٣٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ ڕه‌ئفه‌ت و ڕه‌حمه‌ته‌ به‌ به‌نده‌كانی.
التفاسير العربية:
قُلۡ إِن كُنتُمۡ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِي يُحۡبِبۡكُمُ ٱللَّهُ وَيَغۡفِرۡ لَكُمۡ ذُنُوبَكُمۡۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
{شوێنكەوتنی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - نیشانەی خۆشویستنی خوایە} [ قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاست ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره‌تان خۆش ئه‌وێ ئه‌وه‌ شوێن من بكه‌ون ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ش خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ی خۆش ئه‌وێ وه‌ له‌ تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێ، كه‌سانێك بانگه‌شه‌ى خۆشه‌ویستى خوایان كرد خواى گه‌وره‌ به‌م ئایه‌ته‌ تاقیكردنه‌وه‌، كه‌واته‌ هه‌ركه‌سێك شوێن پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كه‌وێت و بیدعه‌ بكات ئه‌وه‌ راستگۆ نیه‌ له‌ خۆشه‌ویستى بۆ خواى گه‌وره‌، وه‌ شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره‌و هۆكاره‌ بۆ ده‌ستخستنى خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره‌و لێخۆشبوونى تاوانه‌كان [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٣١) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ .
التفاسير العربية:
قُلۡ أَطِيعُواْ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَۖ فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡكَٰفِرِينَ
[ قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رمه‌: گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بكه‌ن [ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْكَافِرِينَ (٣٢) ] ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد له‌ گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ كافرانی خۆش ناوێ .
التفاسير العربية:
۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصۡطَفَىٰٓ ءَادَمَ وَنُوحٗا وَءَالَ إِبۡرَٰهِيمَ وَءَالَ عِمۡرَٰنَ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ
[ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَى آدَمَ وَنُوحًا وَآلَ إِبْرَاهِيمَ وَآلَ عِمْرَانَ عَلَى الْعَالَمِينَ (٣٣) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئاده‌م و نوح و ئالی ئیبراهیم خۆی و نه‌وه‌كانی كه‌ پێغه‌مبه‌ر بوونه‌ وه‌ ئالی عیمران كه‌ عیسى له‌وان بووه‌ ئه‌مانه‌ى هه‌ڵبژاردووه‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا .
التفاسير العربية:
ذُرِّيَّةَۢ بَعۡضُهَا مِنۢ بَعۡضٖۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
[ ذُرِّيَّةً بَعْضُهَا مِنْ بَعْضٍ ] له‌ نه‌سه‌ب و ڕه‌چه‌ڵه‌كدا ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵێكن هه‌ندێكیان له‌ هه‌ندێكی تریانن ته‌نانه‌ت له‌ نیه‌ت و كرده‌وه‌و ئیخلاص و ته‌وحیدیشدا پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان یه‌ك بوونه‌ [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٣٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌.
التفاسير العربية:
إِذۡ قَالَتِ ٱمۡرَأَتُ عِمۡرَٰنَ رَبِّ إِنِّي نَذَرۡتُ لَكَ مَا فِي بَطۡنِي مُحَرَّرٗا فَتَقَبَّلۡ مِنِّيٓۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ
{لە دایك بوونی مەریەم} [ إِذْ قَالَتِ امْرَأَتُ عِمْرَانَ رَبِّ إِنِّي نَذَرْتُ لَكَ مَا فِي بَطْنِي مُحَرَّرًا ] كاتێك كه‌ خێزانه‌كه‌ی عیمران كه‌ ناوی (حه‌نه‌) بووه‌ دایكی مه‌ریه‌م كه‌ نه‌نكی عیسى بوو - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار من ئه‌و كۆرپه‌یه‌ی له‌ناو سكمدایه‌ كه‌ مه‌ریه‌م بوو نه‌زرم كردووه‌ بۆ عیباده‌تی تۆ وه‌ ئازاد بێت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی (بیت المقدس) بكات [ فَتَقَبَّلْ مِنِّي ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌و نه‌زره‌م لێ قبووڵ بكه‌ [ إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٣٥) ] هه‌ر تۆ به‌ دڵنیایى زۆرو بیسه‌رو زانای .
التفاسير العربية:
فَلَمَّا وَضَعَتۡهَا قَالَتۡ رَبِّ إِنِّي وَضَعۡتُهَآ أُنثَىٰ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا وَضَعَتۡ وَلَيۡسَ ٱلذَّكَرُ كَٱلۡأُنثَىٰۖ وَإِنِّي سَمَّيۡتُهَا مَرۡيَمَ وَإِنِّيٓ أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ ٱلرَّجِيمِ
[ فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّي وَضَعْتُهَا أُنْثَى ] كاتێك كه‌ مناڵه‌كه‌ی بوو بینی مناڵه‌كه‌ی كچه‌ وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌مه‌ كچه‌، خه‌فه‌تی لێ خوارد [ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ ] كه‌ ئه‌مه‌یان فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی باشتر ئه‌زانێ چی بووه‌ واته‌: بۆ به‌گه‌وره‌زانینی مه‌ریه‌مه‌ كه‌ مه‌ریه‌م كچێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه‌ [ وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنْثَى ] دایكی مه‌ریه‌م وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار كوڕ وه‌كو كچ نیه‌ واته‌: كچ ناتوانێ خزمه‌تی مزگه‌وت بكات [ وَإِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ ] وه‌ من ناوم ناوه‌ به‌ مه‌ریه‌م [ وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ (٣٦) ] وه‌ من په‌نای خۆى و نه‌وه‌كانیشی ئه‌گرم به‌ تۆ له‌ شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو و ڕه‌جم كراو، خوایه‌ خۆی و نه‌وه‌كانی بپارێزه‌، خوای گه‌وره‌ دوعاكه‌ی قبووڵ كردو پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: هیچ منداڵێك نیه‌ له‌ دایك بێت ئیلا شه‌یتان ئازارى ده‌دات بۆیه‌ به‌ گریانه‌وه‌ له‌ دایك ده‌بێت ته‌نها عیسى و - صلی الله علیه وسلم - دایكى نه‌بێت.
التفاسير العربية:
فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٖ وَأَنۢبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنٗا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّاۖ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيۡهَا زَكَرِيَّا ٱلۡمِحۡرَابَ وَجَدَ عِندَهَا رِزۡقٗاۖ قَالَ يَٰمَرۡيَمُ أَنَّىٰ لَكِ هَٰذَاۖ قَالَتۡ هُوَ مِنۡ عِندِ ٱللَّهِۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيۡرِ حِسَابٍ
{زەكەریا - صلی الله علیه وسلم - سەرپەرشتی مەریەم دەكات} [ فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍ ] خوای گه‌وره‌ نه‌زره‌كه‌ی لێ قبووڵ كرد [ وَأَنْبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا ] وه‌ به‌جوانی په‌روه‌رده‌ی كرد وه‌ زه‌كه‌ریاش - صلی الله علیه وسلم - مه‌ریه‌می گرته‌ ئه‌ستۆی خۆی و سه‌رپه‌رشتی كرد كه‌ مێردی خوشكه‌كه‌ی بوو، چونكه‌ مه‌ریه‌م باوكى مردو بێ باوك بوو، وه‌ ساڵێكى گرانى بوو [ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا الْمِحْرَابَ وَجَدَ عِنْدَهَا رِزْقًا ] هه‌ر كاتێك زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌چووه‌ لای میحرابه‌كه‌ شوێنی عیباده‌ته‌كه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌یبینی هه‌ندێ خۆراكی لایه‌ كه‌ له‌ زستاندا میوه‌ی هاوینی لایه‌، وه‌ له‌ هاویندا خۆراك و میوه‌ی زستانی لایه‌ [ قَالَ يَا مَرْيَمُ أَنَّى لَكِ هَذَا ] زه‌كه‌ریا - صلی الله علیه وسلم - پێی سه‌یر بوو فه‌رموو: ئه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌م میوانه‌ت له‌ كوێ بوو؟ [ قَالَتْ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ ] فه‌رمووی: ئه‌مه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌یه‌ خوای گه‌وره‌ وه‌كو كه‌رامه‌ت و ڕێزێك پێی ئه‌به‌خشی [ إِنَّ اللَّهَ يَرْزُقُ مَنْ يَشَاءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ (٣٧) ] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ڕزق و ڕۆزی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه‌ ویستی لێ بێت به‌بێ حیساب.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني سورة: آل عمران
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق