ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (15) سورة: آل عمران
۞ قُلۡ أَؤُنَبِّئُكُم بِخَيۡرٖ مِّن ذَٰلِكُمۡۖ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ عِندَ رَبِّهِمۡ جَنَّٰتٞ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَأَزۡوَٰجٞ مُّطَهَّرَةٞ وَرِضۡوَٰنٞ مِّنَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ بَصِيرُۢ بِٱلۡعِبَادِ
[ قُلْ أَؤُنَبِّئُكُمْ بِخَيْرٍ مِنْ ذَلِكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بفه‌رموو: ئایا هه‌واڵتان پێ بده‌م له‌ هه‌موو له‌و شتانه‌ باشتر چیه‌؟ [ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا عِنْدَ رَبِّهِمْ ] بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌ له‌ دونیادا له‌ لایه‌نی په‌روه‌ردگاریان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت [ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] خوای گه‌وره‌ كۆمه‌ڵێك باخ و باخاتیان له‌ناو به‌هه‌شتدا ئه‌داتێ كه‌ جۆگه‌له‌ ئاو له‌ ژێر ئه‌و دارانه‌دا ئه‌ڕوات وه‌ به‌ نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ [ وَأَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ ] وه‌ كۆمه‌ڵێك خێزانی پاكیان ئه‌داتێ كه‌ وه‌ك ئافره‌تانی دونیا نین كه‌ تووشی حه‌یزو نیفاس و ئه‌و شتانه‌ ببن [ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ ] وه‌ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌شیان له‌سه‌ره‌ خوای گه‌وره‌ لێیان ڕازی ئه‌بێ [ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ (١٥) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بینه‌ره‌ به‌ به‌نده‌كانی خۆی كێ شایه‌نی ئه‌م پاداشتانه‌یه‌ كه‌ بیداته‌وه‌ .
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (15) سورة: آل عمران
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق