ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (24) سورة: آل عمران
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَالُواْ لَن تَمَسَّنَا ٱلنَّارُ إِلَّآ أَيَّامٗا مَّعۡدُودَٰتٖۖ وَغَرَّهُمۡ فِي دِينِهِم مَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ
[ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لَنْ تَمَسَّنَا النَّارُ إِلَّا أَيَّامًا مَعْدُودَاتٍ ] ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ خشته‌ی بردبوون و له‌خۆبایی كردبوون ئه‌وه‌بوو كه‌ به‌ گومانی خۆیان ئه‌یانووت ئاگری دۆزه‌خ ئێمه‌ ناگرێته‌وه‌ ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م نه‌بێ چل رۆژه‌، یان حه‌وت ڕۆژه‌، ئه‌یانووت: ژیانى دونیا حه‌وت هه‌زار ساڵه‌ له‌ برى هه‌ر هه‌زار ساڵ یه‌ك رۆژ ئێمه‌ ده‌خرێینه‌ ناو ئاگرى دۆزه‌خ پاشان ده‌رده‌كرێین و موسڵمانان شوێنمان ده‌گرنه‌وه‌ له‌ناو ئاگردا [ وَغَرَّهُمْ فِي دِينِهِمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (٢٤) ] وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ دینه‌كه‌یاندا له‌ خشته‌ی بردبوون و له‌خۆبایی كردبوون ئه‌و درۆیانه‌ بوو كه‌ هه‌ڵیانبه‌ستبوو كه‌ ئه‌یانووت: ئێمه‌ نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ین، ئێمه‌ ناچینه‌ ناو ئاگری دۆزه‌خ .
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (24) سورة: آل عمران
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق