ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (23) سورة: الزمر
ٱللَّهُ نَزَّلَ أَحۡسَنَ ٱلۡحَدِيثِ كِتَٰبٗا مُّتَشَٰبِهٗا مَّثَانِيَ تَقۡشَعِرُّ مِنۡهُ جُلُودُ ٱلَّذِينَ يَخۡشَوۡنَ رَبَّهُمۡ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمۡ وَقُلُوبُهُمۡ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهۡدِي بِهِۦ مَن يَشَآءُۚ وَمَن يُضۡلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنۡ هَادٍ
[ اللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ باشترین فه‌رمووده‌ی دابه‌زاندووه‌ كه‌ قورئانه‌، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ قورئانى پیرۆز قسه‌و فه‌رمووده‌ى خواى گه‌وره‌یه‌و دروستكراو نیه‌) [ كِتَابًا مُتَشَابِهًا ] كه‌ ئه‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ ئایه‌ته‌كانی هه‌مووی موته‌شابیهه‌ واته‌: له‌ جوانی و ڕێكی و ته‌واوی و به‌هێزیدا هه‌مووی له‌ یه‌كتری ئه‌چێت [ مَثَانِيَ ] وه‌ ئه‌حكام و چیرۆكه‌كانى، یان خوێندنه‌وه‌ی دووباره‌ ئه‌بێته‌وه‌ [ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ] له‌ كاتى بیستنى قورئانى پیرۆزدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ترسێن به‌ زانسته‌وه‌ پێستیان گرژ ئه‌بێته‌وه‌ له‌ ترسی خوای گه‌وره‌دا [ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ ] پاشان كه‌ گوێیان له‌ قورئان ده‌بێت و به‌ ئومێدى ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ ده‌بن پێست و دڵیان نه‌رم ئه‌بێ بۆ زیكرو یادی خوای گه‌وره‌ كاتێك كه‌ زیكری خوای گه‌وره‌ ئه‌بیستن، (باوه‌ڕداران به‌ بیستنى قورئان دڵخۆش و دڵئارام ده‌بن و تام و چێژ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام خراپه‌كاران به‌ بیستنى قورئان دڵته‌نگ و بێزار ده‌بن و به‌گومانى خۆیان به‌ بیستنى گۆرانى و موسیقاو سه‌مفۆنیا چێژ وه‌رده‌گرن!!!) [ ذَلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَنْ يَشَاءُ ] ئه‌م قورئانه‌ هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌و هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێكی پێ ئه‌دات به‌ فه‌زڵى خۆى كه‌ ویستی لێ بێت و شایه‌نی هیدایه‌ت بێ [ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ (٢٣) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش كه‌ خوای گه‌وره‌ گومڕای بكات به‌ دادپه‌روه‌رى خۆى و شایه‌نی گومڕایی بێ ئه‌وه‌ هیچ كه‌سێك ناتوانێ هیدایه‌تی بدات.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (23) سورة: الزمر
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق