ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (71) سورة: الزمر
وَسِيقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًاۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا فُتِحَتۡ أَبۡوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمۡ خَزَنَتُهَآ أَلَمۡ يَأۡتِكُمۡ رُسُلٞ مِّنكُمۡ يَتۡلُونَ عَلَيۡكُمۡ ءَايَٰتِ رَبِّكُمۡ وَيُنذِرُونَكُمۡ لِقَآءَ يَوۡمِكُمۡ هَٰذَاۚ قَالُواْ بَلَىٰ وَلَٰكِنۡ حَقَّتۡ كَلِمَةُ ٱلۡعَذَابِ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ
{كافران پۆل پۆل به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ ده‌كرێن} [ وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى جَهَنَّمَ زُمَرًا ] وه‌ كافرانیش پۆل پۆل به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ ئه‌كرێن و ئه‌برێن [ حَتَّى إِذَا جَاءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَابُهَا ] هه‌ر كه‌ دێنه‌ لای دۆزه‌خ یه‌كسه‌ر هه‌ر حه‌وت ده‌رگاكه‌ی دۆزه‌خ به‌ خێرایى ئه‌كرێته‌وه‌ بۆ سزادانیان [ وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا ] وه‌ ده‌رگاوانانی دۆزه‌خ وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن پێیان ده‌ڵێن: [ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِ رَبِّكُمْ وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَذَا ] ئایا پێغه‌مبه‌رانێك له‌ خۆتان نه‌هاتن بۆتان كه‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌تان به‌سه‌ردا بخوێننه‌وه‌و له‌ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌ ئاگادارتان بكه‌نه‌وه‌و بتانترسێنن [ قَالُوا بَلَى ] ئه‌وانیش ئه‌ڵێن: به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ران هاتن وه‌ ئاگاداریان كردینه‌وه‌ [ وَلَكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ الْعَذَابِ عَلَى الْكَافِرِينَ (٧١) ] به‌ڵام شوێنیان نه‌كه‌وتین و وشه‌ی سزا جێبه‌جێ بوو به‌سه‌ر كافرانداو شایه‌نی ئه‌م سزایه‌ین.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (71) سورة: الزمر
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق