ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (103) سورة: النساء
فَإِذَا قَضَيۡتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ قِيَٰمٗا وَقُعُودٗا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمۡۚ فَإِذَا ٱطۡمَأۡنَنتُمۡ فَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَۚ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ كَانَتۡ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ كِتَٰبٗا مَّوۡقُوتٗا
[ فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلَاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ نوێژ ته‌واو بوون نوێژی ترس كه‌ به‌رامبه‌ر دوژمنن ئه‌وه‌ ئێوه‌ زیكری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكتاندا كه‌ به‌پێوه‌ بوون یان دانیشتبوون یاخود ڕاكشا بوون له‌سه‌ر لایه‌كانتان [ فَإِذَا اطْمَأْنَنْتُمْ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو هێمن و ئارام بوون و ترسی دوژمنتان له‌سه‌ر نه‌ما ئه‌وه‌ وه‌كو جاران نوێژه‌كانتان بكه‌ن به‌پێوه‌و ڕوو له‌ قیبله‌و به‌ ركوع و سجودو به‌ته‌واوی بیكه‌ن [ إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا (١٠٣) ] به‌ دڵنیایى نوێژ كردن فه‌رز كراوه‌ له‌سه‌ر ئیمانداران وه‌ كاتی دیاریكراوی خۆی هه‌یه‌ له‌ كه‌یه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات وه‌ له‌كه‌یدا كۆتایی دێت نابێ له‌وه‌ دوابخرێ ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك عوزری هه‌بێ وه‌كو خه‌وتن یاخود له‌ بیرچوون ئه‌گه‌رنا له‌ كاتی ترسیشدا له‌ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دوژمنیشدا خوای گه‌وره‌ ڕێگه‌ی نه‌دا كه‌ نوێژه‌كانیان دوابخه‌ن وه‌ به‌جه‌ماعه‌تیش فه‌رمانی پێ كردن كه‌ بیكه‌ن.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (103) سورة: النساء
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق