ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (7) سورة: غافر
ٱلَّذِينَ يَحۡمِلُونَ ٱلۡعَرۡشَ وَمَنۡ حَوۡلَهُۥ يُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَيُؤۡمِنُونَ بِهِۦ وَيَسۡتَغۡفِرُونَ لِلَّذِينَ ءَامَنُواْۖ رَبَّنَا وَسِعۡتَ كُلَّ شَيۡءٖ رَّحۡمَةٗ وَعِلۡمٗا فَٱغۡفِرۡ لِلَّذِينَ تَابُواْ وَٱتَّبَعُواْ سَبِيلَكَ وَقِهِمۡ عَذَابَ ٱلۡجَحِيمِ
{هه‌ڵگرانى عه‌رشى خواى گه‌وره‌ داواى لێخۆشبوون بۆ باوه‌ڕداران ده‌كه‌ن} [ الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ ] ئه‌و فریشتانه‌ی كه‌ عه‌رشی پیرۆزی خوای گه‌وره‌یان هه‌ڵگرتووه‌ وه‌ ئه‌و فریشتانه‌یشی كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری عه‌رشی خوای گه‌وره‌ن خوای گه‌وره‌ به‌ پاك ڕائه‌گرن له‌ هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك، وه‌ ته‌سبیحات و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن وه‌ باوه‌ڕ به‌ خوای گه‌وره‌ دێنن و ملكه‌چین [ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا ] وه‌ داوای لێخۆشبوون بۆ باوه‌ڕداران ئه‌كه‌ن [ رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَحْمَةً وَعِلْمًا ] ئه‌لێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕه‌حمه‌ت و زانیاری تۆ زۆر فراوانه‌و هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه‌ [ فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌و كه‌سانه‌ خۆشبه‌ كه‌ ته‌وبه‌یان كردووه‌و ڕێگای تۆیان گرتۆته‌به‌ر [ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ (٧) ] وه‌ بیانپارێزه‌ له‌ سزای ئاگری دۆزه‌خ.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (7) سورة: غافر
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق