ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (27) سورة: الشورى
۞ وَلَوۡ بَسَطَ ٱللَّهُ ٱلرِّزۡقَ لِعِبَادِهِۦ لَبَغَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَلَٰكِن يُنَزِّلُ بِقَدَرٖ مَّا يَشَآءُۚ إِنَّهُۥ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرُۢ بَصِيرٞ
{ده‌وڵه‌مه‌ندى هۆكاره‌ بۆ خراپه‌كارى!} [ وَلَوْ بَسَطَ اللَّهُ الرِّزْقَ لِعِبَادِهِ لَبَغَوْا فِي الْأَرْضِ ] هه‌ژارانی ئه‌هلی (صوففه‌) ئاواتیانخواست و وتیان خۆزگه‌ ئێمه‌یش هه‌بوون بووینایه‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌وان دابه‌زی: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ڕزق و ڕۆزی بۆ به‌نده‌كانی فراوان بكات و زۆریان پێ ببه‌خشێ له‌سه‌روی پێویستی خۆیان ئه‌وا زوڵم و سته‌م له‌ یه‌كتری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌ویداو له‌ خۆیان بایی ده‌بن و فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر یه‌كتریدا ده‌كه‌ن [ وَلَكِنْ يُنَزِّلُ بِقَدَرٍ مَا يَشَاءُ ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ به‌ ویست و حیكمه‌تی خۆی به‌ ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاریكراو بۆیان دائه‌به‌زێنێ ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی تێدا بێت، (باشترین ژیان ئه‌وه‌یه‌ سه‌رقاڵت نه‌كات له‌ په‌رستنی خوای گه‌وره‌و توشی تاوانت نه‌كات) [ إِنَّهُ بِعِبَادِهِ خَبِيرٌ بَصِيرٌ (٢٧) ] خوای گه‌وره‌ زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌ به‌ به‌نده‌كانی و زاناتره‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی یان هه‌ژاری بۆیان باشتره‌، وه‌ زۆر بینایه‌و هه‌موو شتێكیان ئه‌بینێت.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (27) سورة: الشورى
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق