ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (51) سورة: الشورى
۞ وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ ٱللَّهُ إِلَّا وَحۡيًا أَوۡ مِن وَرَآيِٕ حِجَابٍ أَوۡ يُرۡسِلَ رَسُولٗا فَيُوحِيَ بِإِذۡنِهِۦ مَا يَشَآءُۚ إِنَّهُۥ عَلِيٌّ حَكِيمٞ
{شێوازه‌كانى وه‌حى} [ وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُكَلِّمَهُ اللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ ] وه‌ بۆ هیچ مرۆڤێك نیه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات ته‌نها به‌ وه‌حی نه‌بێت، (ئه‌میش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ قسه‌ ده‌كات و سیفه‌تی قسه‌ كردنی هه‌یه‌)، یاخود له‌ پشت په‌رده‌وه‌ نه‌بێت، یاخود فریشته‌یه‌ك ئه‌نێرێ و به‌و فریشته‌یه‌دا وه‌حی بۆ ئه‌نێرێ به‌ ئیزنی خۆی بۆ هه‌ر شتێك كه‌ ویستی لێ بێت كه‌ جبریل تایبه‌ته‌ به‌ هێنانی وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ران [ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ (٥١) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر به‌رزه‌ له‌ زات و ناوه‌كان و سیفاته‌كان و كرده‌وه‌كانیدا، وه‌ زۆر داناو كاربه‌جێیه‌.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (51) سورة: الشورى
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق