ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (5) سورة: الجاثية
وَٱخۡتِلَٰفِ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن رِّزۡقٖ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ بَعۡدَ مَوۡتِهَا وَتَصۡرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ ءَايَٰتٞ لِّقَوۡمٖ يَعۡقِلُونَ
[ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ ] وە جیاوازی نێوان شەو و ڕۆژ لە كورتی و درێژی و ساردی و گەرمی و ڕووناكی و تاریكی بەهەمان شێوە بەڵگەو نیشانەن [ وَمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ رِزْقٍ فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ] وە خوای گەورە لە ئاسمانەوە باران دائەبەزێنێ كە بەهۆیەوە ڕزق و ڕۆزی ئێوە ئەدات، وە ئەو زەویە مردووەی پێ ئەژیەنێتەوە [ وَتَصْرِيفِ الرِّيَاحِ آيَاتٌ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (٥) ] وە گۆڕانكاری لە بادا لە بەهێزى و لاوازى و خێرایى و هێواشى و ساردى و گەرمى و بەسوودى و زیاناوى ئەمانە هەمووی بەڵگەو نیشانەن لەسەر تواناو دەسەڵات و تاك و تەنهایی خوای گەورە بۆ كەسانێك كە بیر بكەنەوەو عەقڵیان هەبێت .
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (5) سورة: الجاثية
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق