ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (31) سورة: المائدة
فَبَعَثَ ٱللَّهُ غُرَابٗا يَبۡحَثُ فِي ٱلۡأَرۡضِ لِيُرِيَهُۥ كَيۡفَ يُوَٰرِي سَوۡءَةَ أَخِيهِۚ قَالَ يَٰوَيۡلَتَىٰٓ أَعَجَزۡتُ أَنۡ أَكُونَ مِثۡلَ هَٰذَا ٱلۡغُرَابِ فَأُوَٰرِيَ سَوۡءَةَ أَخِيۖ فَأَصۡبَحَ مِنَ ٱلنَّٰدِمِينَ
[ فَبَعَثَ اللَّهُ غُرَابًا يَبْحَثُ فِي الْأَرْضِ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كوشتن بوو له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ڕوویدا نه‌یزانی چۆن براكه‌ی بشارێته‌وه‌، وه‌ چه‌نده‌ها ڕۆژ به‌سه‌ر شانییه‌وه‌ بوو دڕنده‌و باڵنده‌ ئه‌یانوویست داینێت بۆ ئه‌وه‌ی بیخۆن ئه‌ویش ده‌ستی تێ نه‌ئه‌چوو داینێت خوای گه‌وره‌ قه‌له‌ڕه‌شێكی نارد له‌ زه‌ویدا ئه‌گه‌ڕا [ لِيُرِيَهُ كَيْفَ يُوَارِي سَوْءَةَ أَخِيهِ ] بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بدات چۆن لاشه‌ی براكه‌ی بشارێته‌وه‌، واته‌: دوو قه‌له‌ڕه‌ش یه‌كیان ئه‌وی تری كوشت وه‌ دواتر چاڵی بۆ هه‌ڵكه‌ندو كردییه‌ ناوێوه‌و خۆڵى پیادا كرد [ قَالَ يَا وَيْلَتَا ] وتی: هاوار بۆ خۆم (وشه‌یه‌كه‌ بۆ په‌شیمانی و غه‌م و خه‌فه‌ت تیاچوون به‌كاردێت) [ أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَذَا الْغُرَابِ ] ئایا من ناتوانم و بێده‌سه‌ڵات بوومه‌ ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌و قه‌له‌ڕه‌شه‌شم پێ نه‌كرا [ فَأُوَارِيَ سَوْءَةَ أَخِي ] كه‌ لاشه‌و ته‌رمی براكه‌م له‌ناو خۆڵدا بشارمه‌وه‌ [ فَأَصْبَحَ مِنَ النَّادِمِينَ (٣١) ] وه‌ بوو به‌ كه‌سێك له‌ په‌شیمانان.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (31) سورة: المائدة
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق