ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (10) سورة: الحشر
وَٱلَّذِينَ جَآءُو مِنۢ بَعۡدِهِمۡ يَقُولُونَ رَبَّنَا ٱغۡفِرۡ لَنَا وَلِإِخۡوَٰنِنَا ٱلَّذِينَ سَبَقُونَا بِٱلۡإِيمَٰنِ وَلَا تَجۡعَلۡ فِي قُلُوبِنَا غِلّٗا لِّلَّذِينَ ءَامَنُواْ رَبَّنَآ إِنَّكَ رَءُوفٞ رَّحِيمٌ
[ وَالَّذِينَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ له‌ دوای موهاجیرو ئه‌نصاره‌وه‌ هاتوونه‌و شوێن ئه‌وان ده‌كه‌ون تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌ڵێن: [ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ ] خوایه‌ له‌ ئێمه‌و له‌و برایانه‌شمان خۆشبه‌ كه‌ به‌ ئیمانه‌وه‌ پێش ئێمه‌ كه‌وتوون، واته‌: صه‌حابه‌و هه‌موو باوه‌ڕدارانی تر، واته‌: ده‌بێت دوعا بۆ صه‌حابه‌ بكرێت نه‌ك جوێنیان پێ بدرێت [ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِينَ آمَنُوا ] خوایه‌ هیچ ڕق و كینه‌و حه‌سوودیه‌ك مه‌خه‌ره‌ دڵمانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و صه‌حابه‌ باوه‌ڕدارانه‌، وه‌ به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م موسڵمانان، بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك ڕق و كینه‌ی له‌ صه‌حابه‌ هه‌بێ ئه‌وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ نایگرێته‌وه‌و شه‌یتان به‌سه‌ریدا زاڵ بووه‌، وه‌ له‌ (فه‌یئیشدا) هیچ به‌شێكی نابێ [ رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (١٠) ] خوایه‌ تۆ زۆر به‌ ڕه‌ئفه‌ت و به‌ سۆزو به‌زه‌یی و میهره‌بانی.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (10) سورة: الحشر
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق