ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (13) سورة: الممتحنة
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَتَوَلَّوۡاْ قَوۡمًا غَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيۡهِمۡ قَدۡ يَئِسُواْ مِنَ ٱلۡأٓخِرَةِ كَمَا يَئِسَ ٱلۡكُفَّارُ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلۡقُبُورِ
خۆشنەویستنى كافران [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَوَلَّوْا قَوْمًا غَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ] ئەی باوەڕداران ئێوە خۆشەویستی و پشتیوانى و سەرخستنتان بۆ كەسانێك دەرمەبڕن كە خوای گەورە غەزەبی لێ گرتوون كە بەتایبەتى جوولەكەن، وە بە گشتیش هەموو كافرانن [ قَدْ يَئِسُوا مِنَ الْآخِرَةِ ] ئەمانە بێ ئومێد بوونە لە پاداشتى ڕۆژی قیامەت لەبەر ئەوەی باوەڕیان بە زیندوو بوونەوە نییە [ كَمَا يَئِسَ الْكُفَّارُ مِنْ أَصْحَابِ الْقُبُورِ (١٣) ] چۆن كافران بێ ئومێد بوونە لە مردووەكانیان كە ئەڵێن: زیندوو بوونەوە نییەو مردووەكانمان زیندوو نابێتەوە، یان ناگەڕێنەوە بۆ ناومان, یاخود چۆن كافر كاتێك كە خۆی مردو سزای بینی ئەو كاتە تەواو بێ ئومێد ئەبێ لە گەڕانەوە بۆ دونیاو تەوبە كردن نییە، واتە: ئەوانە بەو شێوازە بێ ئومێدن، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (مومتەحەنە) والحمد لله.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (13) سورة: الممتحنة
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق