ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (12) سورة: التحريم
وَمَرۡيَمَ ٱبۡنَتَ عِمۡرَٰنَ ٱلَّتِيٓ أَحۡصَنَتۡ فَرۡجَهَا فَنَفَخۡنَا فِيهِ مِن رُّوحِنَا وَصَدَّقَتۡ بِكَلِمَٰتِ رَبِّهَا وَكُتُبِهِۦ وَكَانَتۡ مِنَ ٱلۡقَٰنِتِينَ
مەریەمى دایكى عیسا پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم [ وَمَرْيَمَ ابْنَتَ عِمْرَانَ الَّتِي أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا ] وە نموونەی تر بۆ باوەڕداران (مەریەمی كچی عیمران) ى دایكی عیسا صلى الله علیه وسلم بوو كە داوێنی خۆی پاراست و كەسێكی داوێن پاك بوو [ فَنَفَخْنَا فِيهِ مِنْ رُوحِنَا ] خوای گەورە ئەمری كرد بە جبریل كە فووی كرد بە ملوانى كراسەكەی بەریدا وە بەو فووە حەملی بوو بە عیساو ڕوحمان كردە بەری (رُوحِنَا) مەبەست ڕوحی خوای گەورە نییە ئەو ئیزافەیە بۆ ڕێزو بەگەورە زانینە [ وَصَدَّقَتْ بِكَلِمَاتِ رَبِّهَا ] وە مەریەم باوەڕی بە وشەو قەدەرو شەریعەتی خوای گەورە هەبوو [ وَكُتُبِهِ ] وە باوەڕی بە كتێبە ئاسمانیەكان هەبوو كە خوای گەورە بۆ پێغەمبەرانی دابەزاندبوو [ وَكَانَتْ مِنَ الْقَانِتِينَ (١٢) ] وە یەكێك بووە لەو كەسانەی كە گوێڕایەڵ بوونە بۆ خوای گەورە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (لە پیاوان زۆر كەس كامڵ و تەواو بوونە، بەڵام لە ئافرەتاندا تەنها ئاسیەى خێزانى فیرعەون و مەریەمى كچى عیمران و خەدیجەى كچى خوەیلد كامڵ و تەواو بوونە، وە فەزڵ و گەورەیى عائیشە بەسەر ئافرەتاندا وەكو فەزڵى تەشریبى گۆشتە بەسەر سەرجەم خواردنەكاندا)، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (تەحریم) والحمد لله.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (12) سورة: التحريم
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق