ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (19) سورة: القلم
فَطَافَ عَلَيۡهَا طَآئِفٞ مِّن رَّبِّكَ وَهُمۡ نَآئِمُونَ
[ فَطَافَ عَلَيْهَا طَائِفٌ مِنْ رَبِّكَ وَهُمْ نَائِمُونَ (١٩) ] ئه‌مان شه‌و ئه‌و بڕیاره‌یانداو خه‌وتن، له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ ئافه‌ت و به‌ڵایه‌ك یان ئاگرێك دای له‌ باخ و بێستانه‌كه‌یان و هه‌ر هه‌مووی سووتاند، یاخود ئیمامى (قورتوبی) ده‌فه‌رمێت: جبریل باخه‌كه‌یانى له‌ ره‌گه‌وه‌ هه‌ڵكه‌ندو بردى بۆ مه‌ككه‌و ته‌وافى پێكرد به‌ ده‌ورى كه‌عبه‌دا، پاشان بردى بۆ (تائیف)، هه‌ر بۆیه‌ پێى وتراوه‌ (تائیف) واته‌:ته‌وافكار، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ نیه‌ت و نیازێكى خراپى هه‌بێت و هه‌وڵى جێبه‌جێ كردنى بدات به‌ڵام بۆى نه‌گونجێت ئه‌وا له‌سه‌رى گوناهبار ده‌بێت و شایانى سزایه‌).
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (19) سورة: القلم
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق