ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (190) سورة: الأعراف
فَلَمَّآ ءَاتَىٰهُمَا صَٰلِحٗا جَعَلَا لَهُۥ شُرَكَآءَ فِيمَآ ءَاتَىٰهُمَاۚ فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
[ فَلَمَّا آتَاهُمَا صَالِحًا ] كاتێك كه‌ مناڵی صاڵحی پێیان به‌خشی یان مناڵێكی ساغ و ڕێك و ته‌واو [ جَعَلَا لَهُ شُرَكَاءَ فِيمَا آتَاهُمَا ] ئه‌وان شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیاردا، لێره‌ مه‌به‌ست ئاده‌م و حه‌وا خۆیان نیه‌ به‌ڵكو مه‌به‌ست موشریكانه‌ له‌ نه‌وه‌كانی ئاده‌م و حه‌وا وه‌كو جوله‌كه‌و گاور، ئه‌گه‌رنا ئه‌وان شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار نه‌داوه‌و ئه‌و ئه‌ثهرانه‌ی كه‌ هاتووه‌ مناڵیان بووه‌و كه‌ ناویان ناوه‌ (عبدالله) مناڵه‌كه‌یان مردووه‌ شه‌یتان وتوویه‌تی: ناوی بنێن (عبدالحارث) ئه‌و كاته‌ ئه‌مێنێ به‌ قسه‌یان كردووه‌ ئه‌وانه‌ (ئیسرائیلیاته‌)و هیچى صه‌حیح نیه‌و بنچینه‌و بنه‌ماو ئه‌سڵی نیه‌ [ فَتَعَالَى اللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ (١٩٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر له‌وه‌ به‌رزو بڵندتره‌ كه‌ موشریكان شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار بده‌ن.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (190) سورة: الأعراف
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق