للإطلاع على الموقع بحلته الجديدة

ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني سورة: المرسلات   آية:
أَلَمۡ نَخۡلُقكُّم مِّن مَّآءٖ مَّهِينٖ
[ أَلَمْ نَخْلُقْكُمْ مِنْ مَاءٍ مَهِينٍ (٢٠) ] ئایا ئێوه‌مان دروست نه‌كردووه‌ له‌ ئاوێكی بێ ڕێز، مرۆڤ له‌ دڵۆپه‌ ئاوێك دروست بووه‌ كه‌ مه‌نی یه‌.
التفاسير العربية:
فَجَعَلۡنَٰهُ فِي قَرَارٖ مَّكِينٍ
[ فَجَعَلْنَاهُ فِي قَرَارٍ مَكِينٍ (٢١) ] ئه‌و ئاوه‌ له‌ شوێنێكی پارێزراو دانراوه‌ كه‌ ناو ڕه‌حمی ئافره‌ته‌.
التفاسير العربية:
إِلَىٰ قَدَرٖ مَّعۡلُومٖ
[ إِلَى قَدَرٍ مَعْلُومٍ (٢٢) ] تا كاتی دیاریكراوی خۆی كه‌ ماوه‌ی حه‌مله‌، لای كه‌مه‌كه‌ی شه‌ش مانگه‌و لای زۆره‌كه‌ی نۆ مانگه‌.
التفاسير العربية:
فَقَدَرۡنَا فَنِعۡمَ ٱلۡقَٰدِرُونَ
[ فَقَدَرْنَا فَنِعْمَ الْقَادِرُونَ (٢٣) ] ئێمه‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤمان ڕێكخستووه‌و ته‌قدیرمان كردووه‌، وه‌ باشترین ته‌قدیركار خوای گه‌وره‌یه‌.
التفاسير العربية:
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
[ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (٢٤) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ به‌درۆ ئه‌زانن.
التفاسير العربية:
أَلَمۡ نَجۡعَلِ ٱلۡأَرۡضَ كِفَاتًا
[ أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ كِفَاتًا (٢٥) ] ئایا زه‌ویمان وا لێ نه‌كردووه‌ كه‌ بتانگرێته‌ خۆی و كۆتان بكاته‌وه‌.
التفاسير العربية:
أَحۡيَآءٗ وَأَمۡوَٰتٗا
[ أَحْيَاءً وَأَمْوَاتًا (٢٦) ] به‌ زیندووێتی و به‌ مردووێتی، سه‌ر زه‌وی بۆ زیندووه‌كانه‌و له‌سه‌ری ئه‌ژین، ناویشى بۆ مردووه‌كانه‌و له‌ناو گۆڕدان.
التفاسير العربية:
وَجَعَلۡنَا فِيهَا رَوَٰسِيَ شَٰمِخَٰتٖ وَأَسۡقَيۡنَٰكُم مَّآءٗ فُرَاتٗا
[ وَجَعَلْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ شَامِخَاتٍ ] وه‌ له‌ناو زه‌ویشدا ئه‌و شاخانه‌مان داناوه‌ وه‌كو سنگ و مێخ داكوتاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی نه‌هه‌ژێت و نه‌جوولێت و نه‌له‌رزێت [ وَأَسْقَيْنَاكُمْ مَاءً فُرَاتًا (٢٧) ] وه‌ ئاوێكی سازگاریشمان پێ به‌خشیوون.
التفاسير العربية:
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
[ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (٢٨) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ زیندوو بوونه‌وه‌و ڕۆژی دوایی نیه‌.
التفاسير العربية:
ٱنطَلِقُوٓاْ إِلَىٰ مَا كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
[ انْطَلِقُوا إِلَى مَا كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ (٢٩) ] له‌ رۆژى قیامه‌ت به‌ كافران ئه‌ووترێ: بڕۆن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ ئێوه‌ له‌ دونیا به‌درۆتان ئه‌زانی، واته‌: بڕۆن بۆ ناو ئاگری دۆزه‌خ كه‌ ئه‌تانووت دۆزه‌خ نیه‌و زیندوو بوونه‌وه‌ نیه‌و قیامه‌ت نیه‌.
التفاسير العربية:
ٱنطَلِقُوٓاْ إِلَىٰ ظِلّٖ ذِي ثَلَٰثِ شُعَبٖ
{سزاى دۆزه‌خییه‌كان} [ انْطَلِقُوا إِلَى ظِلٍّ ذِي ثَلَاثِ شُعَبٍ (٣٠) ] بڕۆن به‌ره‌و سێبه‌رێك له‌ ئاگری دۆزه‌خ كه‌ له‌ سه‌ختى و گه‌وره‌ییدا سێ لقی لێ بۆته‌وه‌، ئه‌و ئاگره‌ دووكه‌ڵه‌كه‌ی بووه‌ به‌ سێبه‌ر بۆیان.
التفاسير العربية:
لَّا ظَلِيلٖ وَلَا يُغۡنِي مِنَ ٱللَّهَبِ
[ لَا ظَلِيلٍ ] به‌ڵام سێبه‌رێكه‌ وه‌كو سێبه‌ری دونیا نیه‌ كه‌ فێنك بێ، وه‌ وایش نیه‌ كه‌ گه‌رمی ئاگری جه‌هه‌ننه‌میان لێ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ [ وَلَا يُغْنِي مِنَ اللَّهَبِ (٣١) ] وه‌ هیچ سوودێكی نیه‌ له‌ گڕو بڵێسه‌ی ئاگری دۆزه‌خ.
التفاسير العربية:
إِنَّهَا تَرۡمِي بِشَرَرٖ كَٱلۡقَصۡرِ
[ إِنَّهَا تَرْمِي بِشَرَرٍ كَالْقَصْرِ (٣٢) ] ئه‌و ئاگری دۆزه‌خه‌ پریشك فڕێ ئه‌دات هه‌ر پریشكێكی به‌ئه‌ندازه‌ى كۆشكێك گه‌وره‌یه‌، یاخود به‌ئه‌ندازه‌ى قه‌ڵایه‌ك گه‌وره‌یه‌، یاخود به‌ئه‌ندازه‌ى دارێك كه‌ سێ گه‌ز بێ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه‌ (په‌نا به‌خوای گه‌وره‌).
التفاسير العربية:
كَأَنَّهُۥ جِمَٰلَتٞ صُفۡرٞ
[ كَأَنَّهُ جِمَالَتٌ صُفْرٌ (٣٣) ] هه‌ر پریشكێكی به‌ئه‌ندازه‌ى حوشترێكی ڕه‌شه‌، كه‌ حوشتری ڕه‌ش تێكه‌ڵی زه‌رد ئه‌بێ پێی ئه‌ووترێ: (صُفْرٌ) یاخود به‌ئه‌ندازه‌ى حه‌بلی كه‌شتی كه‌ به‌قه‌ده‌ر ناو قه‌دی مرۆڤێك ئه‌ستووره‌، هه‌ر پریشكێكی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌یه.
التفاسير العربية:
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
‌[ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (٣٤) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و ئاگری دۆزه‌خ و سزای خوای گه‌وره‌ له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ ڕۆژی دوایی نیه‌.
التفاسير العربية:
هَٰذَا يَوۡمُ لَا يَنطِقُونَ
[ هَذَا يَوْمُ لَا يَنْطِقُونَ (٣٥) ] ئه‌مه‌ ڕۆژێكه‌ له‌ ساحه‌ی مه‌حشه‌ردا كه‌ كافران و بێباوه‌ڕان هیچ قسه‌ ناكه‌ن، وه‌ ڕێگه‌یان پێ نادرێ كه‌ قسه‌ بكه‌ن.
التفاسير العربية:
وَلَا يُؤۡذَنُ لَهُمۡ فَيَعۡتَذِرُونَ
[ وَلَا يُؤْذَنُ لَهُمْ فَيَعْتَذِرُونَ (٣٦) ] وه‌ ڕێگه‌یان پێ نادرێ كه‌ عوزرو بیانوو بهێننه‌وه‌، چونكه‌ هیچ بیانوویه‌كیان نیه‌و به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێگیر كراوه‌.
التفاسير العربية:
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
[ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (٣٧) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و سزای ئاگری دۆزه‌خ له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌درۆ زانیوه‌.
التفاسير العربية:
هَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡفَصۡلِۖ جَمَعۡنَٰكُمۡ وَٱلۡأَوَّلِينَ
[ هَذَا يَوْمُ الْفَصْلِ جَمَعْنَاكُمْ وَالْأَوَّلِينَ (٣٨) ] ئه‌مه‌ ڕۆژی یه‌كلا بوونه‌وه‌و یه‌كلایی كردنه‌وه‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌و سه‌ره‌تاكان و كۆتاییه‌كانمان هه‌ر هه‌مووی تیادا كۆكردۆته‌وه‌ له‌ یه‌ك شوێنێكدا.
التفاسير العربية:
فَإِن كَانَ لَكُمۡ كَيۡدٞ فَكِيدُونِ
[ فَإِنْ كَانَ لَكُمْ كَيْدٌ فَكِيدُونِ (٣٩) ] ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌خشه‌و پیلان و فێڵێكتان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خۆتان ڕزگار بكه‌ن فه‌رموو بیكه‌ن، به‌ڵام كه‌س تواناو ده‌سه‌ڵاتی نیه‌.
التفاسير العربية:
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
[ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (٤٠) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و سزای ئاگری دۆزه‌خ له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌و ڕۆژه‌ نه‌بووه‌و به‌درۆیان زانیوه‌.
التفاسير العربية:
إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي ظِلَٰلٖ وَعُيُونٖ
{پاداشتى موتته‌قى و خۆپارێزان له‌ به‌هه‌شتدا} [ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي ظِلَالٍ وَعُيُونٍ (٤١) ] به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌یان كردووه‌و خۆیان له‌ تاوان پاراستووه‌ له‌ ترسی خوای گه‌وره‌ ئه‌مانه‌ له‌ سێبه‌ری دارو كۆشكه‌كانی به‌هه‌شتدان، وه‌ سه‌رچاوه‌ی ئاوی سازگاریان له‌ به‌هه‌شته‌وه‌ بۆ ده‌رئه‌چێ.
التفاسير العربية:
وَفَوَٰكِهَ مِمَّا يَشۡتَهُونَ
[ وَفَوَاكِهَ مِمَّا يَشْتَهُونَ (٤٢) ] وه‌ جۆره‌ها میوه‌ كه‌ حه‌زو ئاره‌زووی بكه‌ن بۆیان دێت و پێیان ئه‌به‌خشرێ.
التفاسير العربية:
كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ هَنِيٓـَٔۢا بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
[ كُلُوا وَاشْرَبُوا هَنِيئًا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٤٣) ] پێیان ئه‌ووترێ بخۆن و بخۆنه‌وه‌ نۆشی گیانتان بێ ئه‌مه‌ به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌یه‌ كه‌ له‌ دونیادا ئه‌نجامتاندا.
التفاسير العربية:
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡمُحۡسِنِينَ
[ إِنَّا كَذَلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ (٤٤) ] ئێمه‌ به‌م شێوازه‌ پاداشتی چاكه‌كاران ئه‌ده‌ینه‌وه‌ به‌ به‌هه‌شت.
التفاسير العربية:
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
[ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (٤٥) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و ئاگری دۆزه‌خ له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕۆژی قیامه‌تیان به‌درۆ زانیوه‌و باوه‌ڕیان پێی نه‌بووه‌.
التفاسير العربية:
كُلُواْ وَتَمَتَّعُواْ قَلِيلًا إِنَّكُم مُّجۡرِمُونَ
[ كُلُوا وَتَمَتَّعُوا قَلِيلًا إِنَّكُمْ مُجْرِمُونَ (٤٦) ] به‌ كافران و بێباوه‌ڕان ئه‌ووترێ: له‌ دونیادا بخۆن و كه‌مێك ڕابوێرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانی دونیا كه‌مه‌، به‌ڵام دواتر ئه‌ی سته‌مكاران و تاوانباران ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سزای خوای گه‌وره‌.
التفاسير العربية:
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
[ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (٤٧) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و سزای قورس له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ ڕۆژی دوایی و زیندوو بوونه‌وه‌ نه‌بووه‌.
التفاسير العربية:
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱرۡكَعُواْ لَا يَرۡكَعُونَ
[ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ارْكَعُوا لَا يَرْكَعُونَ (٤٨) ] وه‌ كاتێك پێیان بووترایه‌ نوێژ بكه‌ن و ڕكوع به‌رن له‌گه‌ڵ نوێژخوێنانداو نوێژی جه‌ماعه‌ت بكه‌ن ئه‌وان نه‌ئه‌ڕۆیشتن، یاخود وتراوه‌: له‌ ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ بانگ ئه‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی سوجده‌ به‌رن مونافیقان پشتیان ناچه‌مێته‌وه.
التفاسير العربية:
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
[ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (٤٩) ] هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌خت و سزای قورس له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و باوه‌ڕیان پێی نه‌كردووه‌.
التفاسير العربية:
فَبِأَيِّ حَدِيثِۭ بَعۡدَهُۥ يُؤۡمِنُونَ
[ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ (٥٠) ] ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به‌ قورئانی پیرۆز نه‌كه‌ن ئیتر له‌ پاش قورئان باوه‌ڕ به‌ چ قسه‌و چ فه‌رمووده‌یه‌كی تر ئه‌كه‌ن، (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ قورئان فه‌رمووده‌و فه‌رمایشت و كه‌لامی خوای گه‌وره‌یه‌)، والله أعلم.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني سورة: المرسلات
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق