ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (7) سورة: التكوير
وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتۡ
[ وَإِذَا النُّفُوسُ زُوِّجَتْ (٧) ] وه‌ كاتێك كه‌ نه‌فسه‌كان هاوسه‌رگیریان پێ ئه‌كرێت، (ئیمامی عومه‌ر) ئه‌فه‌رمووێ: هه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی خۆیدا حه‌شر ئه‌كرێت و كۆئه‌كرێته‌وه‌، یاخود ئه‌وانه‌ی كه‌ كرده‌وه‌یان چاكه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌خرێنه‌ به‌هه‌شت، ئه‌وانه‌یشی كه‌ كرده‌وه‌یان خراپه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌خرێنه‌ دۆزه‌خ، واته‌: چاك له‌گه‌ڵ چاك و خراپ له‌گه‌ڵ خراپ، وه‌ وتراوه‌: (تَزْوِيج) واته‌: ئه‌وه‌ی كه‌ به‌هه‌شتییه‌ حۆریان پێ ئه‌درێ، ئه‌وه‌یشی كه‌ دۆزه‌خییه‌ له‌ دۆزه‌خدا سزا ئه‌درێن، واته‌: خه‌ڵكی هه‌موویان له‌گه‌ڵ هاوشێوه‌ى خۆیاندا كۆئه‌كرێنه‌وه‌: كافر له‌گه‌ڵ كافرو، موسڵمان له‌گه‌ڵ موسڵمان و، شه‌یتان له‌گه‌ڵ شه‌یتان و، جنی له‌گه‌ڵ جنی، یاخود په‌یڕه‌وكارانى هه‌ر دینێك به‌یه‌كه‌وه‌ كۆئه‌كرێنه‌وه‌، مونافیق له‌گه‌ڵ مونافیق و، جووله‌كه‌ له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌و، گاور له‌گه‌ڵ گاورو، موسڵمان له‌گه‌ڵ موسڵمان، هه‌ر هه‌موویان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت به‌و شێوازه‌ كۆئه‌كرێنه‌وه‌.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (7) سورة: التكوير
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق