ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (105) سورة: التوبة
وَقُلِ ٱعۡمَلُواْ فَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمۡ وَرَسُولُهُۥ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَۖ وَسَتُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
[ وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئێوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌وبه‌یان كردووه‌ وه‌ غه‌یری ئه‌وانیش كرده‌وه‌ی چاك بكه‌ن خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كرده‌وه‌ی ئێوه‌ ئه‌بینن، وه‌ باوه‌ڕدارانیش له‌ دونیا ئه‌یبینن، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (كرده‌وه‌كانتان نیشان خزم و كه‌سوكارتان ده‌درێت له‌ناو گۆڕه‌كانیان ئه‌گه‌ر باش بێت پێى دڵخۆش ده‌بن، وه‌ خراپ بێت ده‌ڵێن خوایه‌ مه‌یانمرێنه‌ تا هیدایه‌تیان ده‌ده‌یت وه‌كو هیدایه‌تى ئێمه‌تدا) [ وَسَتُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ] له‌ پاش مردنیش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ كه‌ زانای نهێنی و ئاشكراكانه‌و هه‌موو شتێك ئه‌زانێ و هیچی لێ ناشاردرێته‌وه‌ [ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (١٠٥) ] ئه‌و كاته‌ هه‌واڵتان پێ ئه‌دات به‌ هه‌موو شتێك كه‌ ئێوه‌ له‌ دونیا كردبێتان به‌ ئاشكرا یان به‌ نهێنی وه‌ پاداشت یان سزاتان ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌رى.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (105) سورة: التوبة
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق