ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (117) سورة: التوبة
لَّقَد تَّابَ ٱللَّهُ عَلَى ٱلنَّبِيِّ وَٱلۡمُهَٰجِرِينَ وَٱلۡأَنصَارِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ ٱلۡعُسۡرَةِ مِنۢ بَعۡدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٖ مِّنۡهُمۡ ثُمَّ تَابَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّهُۥ بِهِمۡ رَءُوفٞ رَّحِيمٞ
[ لَقَدْ تَابَ اللَّهُ عَلَى النَّبِيِّ وَالْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ ] خوای گه‌وره‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - خۆشبوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ئیزنی مونافیقانی دا كه‌ دواكه‌ون و نه‌یه‌ن بۆ غه‌زا، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوای لێخۆشبوونی بۆ (ئه‌بو تاڵیب)ی مامه‌ی كرد، وه‌ له‌ موهاجیرو ئه‌نصاره‌كان خۆش بوو له‌ هه‌ر تاوانێك كه‌ كردبێتیان [ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ الْعُسْرَةِ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا كه‌وتن - صلى الله عليه وسلم - له‌ غه‌زای (ته‌بووك)دا له‌ كاتی ته‌نگانه‌دا كه‌ كاتێكی یه‌كجار گه‌رم بوو، وه‌ خواردنیان زۆر كه‌م پێبوو تا خورمایه‌كیان ده‌كرده‌ دوو له‌ته‌وه‌ بۆ دووكه‌س، وه‌ ئاو نه‌بوو زۆر تینوو بوون، وه‌ دوژمن زۆر به‌هێز بوو [ مِنْ بَعْدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيقٍ مِنْهُمْ ] كه‌ نزیك بوو دڵی هه‌ندێك له‌ موسڵمانان بگۆڕێت به‌وه‌ی كه‌ دوابكه‌ون له‌ غه‌زاكه‌دا [ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ ] پاشان خوای گه‌وره‌ له‌وانیش خۆشبوو [ إِنَّهُ بِهِمْ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (١١٧) ] به‌راستى خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ڕه‌ئفه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌یی و میهره‌بانه‌ له‌گه‌ڵیان.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (117) سورة: التوبة
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق