ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (120) سورة: التوبة
مَا كَانَ لِأَهۡلِ ٱلۡمَدِينَةِ وَمَنۡ حَوۡلَهُم مِّنَ ٱلۡأَعۡرَابِ أَن يَتَخَلَّفُواْ عَن رَّسُولِ ٱللَّهِ وَلَا يَرۡغَبُواْ بِأَنفُسِهِمۡ عَن نَّفۡسِهِۦۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ لَا يُصِيبُهُمۡ ظَمَأٞ وَلَا نَصَبٞ وَلَا مَخۡمَصَةٞ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا يَطَـُٔونَ مَوۡطِئٗا يَغِيظُ ٱلۡكُفَّارَ وَلَا يَنَالُونَ مِنۡ عَدُوّٖ نَّيۡلًا إِلَّا كُتِبَ لَهُم بِهِۦ عَمَلٞ صَٰلِحٌۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجۡرَ ٱلۡمُحۡسِنِينَ
{پاداشتی موجاهیدان} [ مَا كَانَ لِأَهْلِ الْمَدِينَةِ وَمَنْ حَوْلَهُمْ مِنَ الْأَعْرَابِ أَنْ يَتَخَلَّفُوا عَنْ رَسُولِ اللَّهِ ] خەڵكی مەدینەو ئەوانەی دەوروپشتیان لە ئەعرابیەكان وەكو (موزەینەو جوهەینەو ئەشجەع) ئەوانە بۆیان نیە دوا بكەون لە پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - [ وَلَا يَرْغَبُوا بِأَنْفُسِهِمْ عَنْ نَفْسِهِ ] وە نابێ خۆیان دووربخەنەوە لە پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - خۆیان بپارێزن و پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - بە تەنها بڕوات بەڵكو ئەبێ لەگەڵیدا بڕۆن [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ لَا يُصِيبُهُمْ ظَمَأٌ وَلَا نَصَبٌ وَلَا مَخْمَصَةٌ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] ئەمانەی كە لەگەڵ پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - دەرئەچن بۆ غەزا تووشی هیچ تینووێتی‌و ماندوویەتی‌و برسێتییەك نابن لە پێناو خوای گەورەدا [ وَلَا يَطَئُونَ مَوْطِئًا يَغِيظُ الْكُفَّارَ ] وە هیچ هەنگاوێك هەڵنانێن و پێ ناخەنە شوێنێك كە كافران پێیان ناخۆش بێت‌و بیانترسێنێت [ وَلَا يَنَالُونَ مِنْ عَدُوٍّ نَيْلًا ] وە زاڵ نابن بەسەر دوژمناندا بە كوشتنیان یان بە گرتنیان یان بە تێكشكاندنیان یان بە غەنیمەت وەرگرتن لێیان [ إِلَّا كُتِبَ لَهُمْ بِهِ عَمَلٌ صَالِحٌ ] ئیلا هەر یەكێك لەمانە بە ئەجرو پاداشت و كردەوەی چاك بۆیان ئەنووسرێ و خوای گەورە پاداشتیان ئەداتەوە [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ (١٢٠) ] بەراستی خوای گەورە پاداشتی چاكەكاران نافەوتێنێ.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (120) سورة: التوبة
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق