ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (28) سورة: التوبة
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِنَّمَا ٱلۡمُشۡرِكُونَ نَجَسٞ فَلَا يَقۡرَبُواْ ٱلۡمَسۡجِدَ ٱلۡحَرَامَ بَعۡدَ عَامِهِمۡ هَٰذَاۚ وَإِنۡ خِفۡتُمۡ عَيۡلَةٗ فَسَوۡفَ يُغۡنِيكُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦٓ إِن شَآءَۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٞ
{هاوبەشبڕیاردەران بیروباوەڕو رەوشتیان پیسە} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران به‌ڕاستی موشریكان پیسن، واته‌: عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕو ڕه‌وشت و داب و نه‌ریتیان ئه‌گه‌رنا خودی خۆیان پیس نین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - خواردنی خواردوون وه‌ بردوونێتیه‌ مزگه‌وته‌وه‌و له‌گه‌ڵیان دانیشتووه‌ [ فَلَا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَذَا ] له‌ دوای ئه‌مساڵ كه‌ ساڵی (٩) نۆی كۆچی بوو با نزیك كه‌عبه‌ی پیرۆز نه‌كه‌ونه‌وه‌ بۆ هیچ عیباده‌تێك نه‌ بۆ حه‌ج نه‌ بۆ عومره‌ [ وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً ] شه‌یتان وه‌سوه‌سه‌ی بۆ هه‌ندێك له‌ موسڵمانان دروست كرد ئه‌گه‌ر كافران نه‌یه‌ن بۆ حه‌ج و عومره‌ له‌وانه‌یه‌ ئێوه‌ بژێوی ژیانتان كه‌م بێت، چونكه‌ ئه‌وان خواردن و بازرگانی زۆر له‌گه‌ڵ خۆیان دێنن، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: وه‌ ئه‌گه‌ر ترسی هه‌ژاریشتان هه‌یه‌ [ فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ إِنْ شَاءَ ] ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ فه‌زڵ و گه‌وره‌یی خۆی ئێوه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌كات ئه‌گه‌ر ویستی لێ بێت، به‌وه‌ی بارانی زۆری بۆ باراندن و ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌ی زۆری له‌ زه‌وى بۆ ده‌ركردن، وه‌ خه‌ڵكێكی زۆر موسڵمان بوو، وه‌ هاتن بۆ مه‌ككه‌ [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٢٨) ] به‌ڕاستى خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو كاربه‌جێیه‌.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (28) سورة: التوبة
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق