ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (95) سورة: التوبة
سَيَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ لَكُمۡ إِذَا ٱنقَلَبۡتُمۡ إِلَيۡهِمۡ لِتُعۡرِضُواْ عَنۡهُمۡۖ فَأَعۡرِضُواْ عَنۡهُمۡۖ إِنَّهُمۡ رِجۡسٞۖ وَمَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
[ سَيَحْلِفُونَ بِاللَّهِ لَكُمْ إِذَا انْقَلَبْتُمْ إِلَيْهِمْ ] كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌ غه‌زاى ته‌بوك گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ دواكه‌وتبوون هاتن و بیانویان ده‌هێنایه‌وه‌و سوێندیان ده‌خوارد كه‌ هه‌شتاو چه‌ند كه‌سێك بوون، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - رووكه‌شیه‌كه‌ى لێ وه‌رگرتن و به‌یعه‌تى پێدان و داواى لێخۆشبوونى بۆ كردن و نهێنیشیانى به‌ خواى گه‌وره‌ سپارد، خواى گه‌وره‌ ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند (٩٥-٩٦)، ئه‌وان سوێندتان بۆ ئه‌خۆن به‌ خوای گه‌وره‌ كاتێك كه‌ له‌ غه‌زاكه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لایان [ لِتُعْرِضُوا عَنْهُمْ فَأَعْرِضُوا عَنْهُمْ إِنَّهُمْ رِجْسٌ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پشتیان تێ بكه‌ن و لۆمه‌یان نه‌كه‌ن ئێوه‌ پشتیان تێ بكه‌ن و وازیان لێ بێنن وه‌كو بێنرخى و بێڕێزى، چونكه‌ ئه‌مانه‌ نیه‌ت و بیروباوه‌ڕو كرده‌وه‌یان پیسه‌ [ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٩٥) ] وه‌ شوێنی ئه‌وان ئاگری دۆزه‌خه‌ به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ كردیان وه‌ له‌ غه‌زا دواكه‌وتن وه‌ نیفاقیان هه‌بوو.
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (95) سورة: التوبة
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق