ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (1) سورة: البلد

سورة البلد - سورەتی البلد

لَآ أُقۡسِمُ بِهَٰذَا ٱلۡبَلَدِ
سوورەتی (بەلەد) (واتە: شار) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (بەلەد) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (بەلەد) (٢٠) ئایەتە. ٣- سورەتى (بەلەد) زنجیرەى نەوەدەمینە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (بەلەد) لە دواى سورەتى (قاف) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسەكانى ئەم سورەتە زۆرتر باسی رۆژى دوایی و ناڕەحەتییەكانى ئەو رۆژە دەكات، لەگەڵ باسی ئەو روداوو بەسەرهاتانەى كە لەو رۆژەدا روودەدەن، وەك هاتنە دەرەوەى خەڵكى لەناو گۆڕەكانیان و بڵاوبوونەوەیان و كۆبوونەوەیان لە شوێنێك. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ لَا أُقْسِمُ بِهَذَا الْبَلَدِ (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بەم شارە كە مەككەیە ئەمیش ئاماژەیە بۆ گەورەیی و ڕێزو پلەو پایەی مەككە لەبەر ئەوەی كەعبەی پیرۆزی تیادایە .
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (1) سورة: البلد
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق