ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - فهرس التراجم


ترجمة معاني آية: (17) سورة: البلد
ثُمَّ كَانَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلصَّبۡرِ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلۡمَرۡحَمَةِ
[ ثُمَّ كَانَ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا ] پاشان ئەم كەسە لەگەڵ ئەو كردەوە چاكانەی كە ئەیكات خۆیشی كەسێك بێ كە ئیمانی بەخوای گەورە هێنابێ [ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ وَتَوَاصَوْا بِالْمَرْحَمَةِ (١٧) ] وە ئامۆژگاری یەكتری ئەكەن بە ئارام گرتن لەسەر تاعەتی خوای گەورە, وە لەسەر تاوان كە هاتە پێشەوە نەیكەی, وە لەسەر بەڵاو موسیبەتە ناخۆشەكان كە ڕووبەڕووی مرۆڤ ئەبێتەوە ناشوكری نەكات و حەمدو سەناو ستایشی خوای گەورەی لەسەر بكات, وە ئامۆژگاری یەكتری ئەكەن بەڕەحم و بەزەیی بوون لەگەڵ بەندەكاندا لەگەڵ موسڵماناندا بەتایبەتی لەگەڵ فەقیرو هەژارو نەدارو بێ باوك و ئەوانەدا مرۆڤ زیاتر بەڕەحم بێ, پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (هەر كەسێك بەڕەحم نەبێ خوای گەورەیش ڕەحمی پێ ناكات)، وە دەفەرمێت: (ئێوە ئەگەر لەگەڵ یەكدا ڕەحم بەیەك بكەن خوای گەورەش لە ئاسمانەوە ڕەحمتان پێ ئەكات).
التفاسير العربية:
 
ترجمة معاني آية: (17) سورة: البلد
فهرس السور رقم الصفحة
 
ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية - صلاح الدين - فهرس التراجم

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

إغلاق