Check out the new design

আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ * - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ


অৰ্থানুবাদ ছুৰা: আয-যাৰিয়াত   আয়াত:
۞ قَالَ فَمَا خَطۡبُكُمۡ أَيُّهَا ٱلۡمُرۡسَلُونَ
ئینجا کە ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) دڵنیا بوو، لێی پرسین: ئەی فریشتە نێردراوەکان! باشە چ کارێکی گەورەتان بەدەستەوەیە، بۆچی نێردراون، مەبەستان چییە؟!
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
قَالُوٓاْ إِنَّآ أُرۡسِلۡنَآ إِلَىٰ قَوۡمٖ مُّجۡرِمِينَ
فریشتەکان لە وەڵامدا وتیان: ئێمە (الله تعالى) ڕەوانەى کردووین بۆ سەر گەلێكی تاوانکار و تاوانبار و بەدڕەوشت.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
لِنُرۡسِلَ عَلَيۡهِمۡ حِجَارَةٗ مِّن طِينٖ
بۆ ئەوەی بەرد بارانیان بکەین، بەخشتی سورەوەکراو، کە لەڕەقییدا وەک بەرد وەھا بێت.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ لِلۡمُسۡرِفِينَ
بەردەکانیش نیشانەدارن، یاخود ناونوس کراون بەفەرمانی پەروەردگارت، تا بدات بەتەوقی سەری ئەو بێباوەڕ وتاوانکەر و بەدڕەوشت و لەسنوور دەرچووانەدا.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
فَأَخۡرَجۡنَا مَن كَانَ فِيهَا مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
ئەوسا ھەرچی باوەڕدار بوو لە گەلی (لوط) (سەلامی خوای لێ بێت) دەرمان کردن و ڕزگارمان کردن، وە دوورمان خستنەوە لەو بەڵایەی کە بەسەر تاوانباراندا ھێنرا.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
فَمَا وَجَدۡنَا فِيهَا غَيۡرَ بَيۡتٖ مِّنَ ٱلۡمُسۡلِمِينَ
جا سەیر لەوەدا بوو لەو شار و شارۆچکەیەدا جگە لە تاقە خێزانێکی ڕەوشت بەرز، جگە لە بنەماڵەیەکی مسوڵمانی خواناس، کەسی ترمان بەدی نەکرد، ئەویش ماڵی (لوط) پێغەمبەرە (سەلامی خوای لێ بێت).
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَتَرَكۡنَا فِيهَآ ءَايَةٗ لِّلَّذِينَ يَخَافُونَ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ
لە جێگای ئەو گەلە یاخییە لەناو براوە - گەلی لوط (سەلامی خوای لێ بێت) - نیشانەی ئاشکرامان بەجێھێشتووە، تا ببێتە پەند و عیبرەت بۆ ئەوانەی بیر دەکەنەوە و لەسزادانی پڕ ئێش و ئازارمان دەترسن بۆئەوەى وەکو ئەوان کردەوە نەکەن وڕزگاریان بێت لە سزای خواى گەورە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَفِي مُوسَىٰٓ إِذۡ أَرۡسَلۡنَٰهُ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٖ
ئێمە (موسا) مان بەچەند بەڵگەیەکی ئاشکرا و دیار لەسەر پێغەمبەرێتیەکەی نارد بۆ لای فیرعەون، بەڵگەیە بۆ ئەو کەسانەی کە دەترسن لەسزایەکی بە ئازار .
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
فَتَوَلَّىٰ بِرُكۡنِهِۦ وَقَالَ سَٰحِرٌ أَوۡ مَجۡنُونٞ
بەڵام فیرعەون پشتی تێکرد و بەتوانا و دەوڵەت و لەشکر و ھێزەکەی خۆیدا نازی و گوێی بەڕێنمایی و ئامۆژگاریەکانی موسا نەدا و وتی: موسا ساحیرە، یان شێت و دێوانەیە، شتانێک دەڵێت ئەقڵ نایگرێت.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
فَأَخَذۡنَٰهُ وَجُنُودَهُۥ فَنَبَذۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡيَمِّ وَهُوَ مُلِيمٞ
ئێمەش خۆی و لەشکرەکەیمان بەرەو دەریای سوور برد و ھەموویانمان فڕێدایە ناو دەریاکەوە، بۆیە خنکار و لەناومان بردن، ئەو فیرعەونە کە لەبەر کافری و خراپەکاری و ئەو درۆیانەی کە دەیکرد و دەیووت: من خوای سەر زەویم. شایستەی لۆمە و ئەو بەسەر ھاتە بوو کە دووچاری بوو.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَفِي عَادٍ إِذۡ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمُ ٱلرِّيحَ ٱلۡعَقِيمَ
ھەروەھا لە بەسەرھاتی عادیش کە گەلی ھود (سەلامی خوای لێ بێت) بوو، پەند و ئامۆژگاری تێدایە، بۆ ئەو کەسانەی کە لە سزایەکی بە ئازار دەترسن. ئەوە بوو بایەکی بێ باران و بێ قازانج و نەزۆک و دوابڕمان ناردە سەریان.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
مَا تَذَرُ مِن شَيۡءٍ أَتَتۡ عَلَيۡهِ إِلَّا جَعَلَتۡهُ كَٱلرَّمِيمِ
ئەو ڕەشە بایە ئەوەندە بەھێز و توند بوو، بەسەر ھەر شتێک و ھەر کەسێکدا بڕۆشتایە، بێ کەڵکی دەکرد و لەناوی دەبرد، وەک شتێکی فڕێ دراوی بێ کەڵکی لێ دەکرد .
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَفِي ثَمُودَ إِذۡ قِيلَ لَهُمۡ تَمَتَّعُواْ حَتَّىٰ حِينٖ
ھەروەھا لە بەسەرھاتی (سەمود) کە گەلی صالح (سەلامی خوای لێ بێت) بوون، پەند و ئامۆژگاری تێدایە، بۆ ئەو کەسانەی کە لە سزایەکی بە ئازار دەترسن. کاتێک پێیان وترا: کە ئێوە لە ژیانی دونیا بەھرە بەرن و سوود مەندبن و ڕابوێرن، تا کاتێکی دیاریکراو -کە کاتی مردنتانە-.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
فَعَتَوۡاْ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهِمۡ فَأَخَذَتۡهُمُ ٱلصَّٰعِقَةُ وَهُمۡ يَنظُرُونَ
کەچی ئەوانیش خۆیان زۆر بەگەورە دەزانی لەئاست ئیمان هێنان وگوێڕایەڵی و ملکەچی فەرمانەکانی (اللە تعالی) نەدەبوون، لە کوتوپڕێکدا ھەورە بروسکەیەک و شریخەیەک پێچانیەوە و چاوی ئەبڵەق کردن و مردن یەخەی پێگرتن (ھەرچەندە سێ ڕۆژ پێش ئەو سزادانە ھەڕەشە و ئاگادار کرابونەوە).
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
فَمَا ٱسۡتَطَٰعُواْ مِن قِيَامٖ وَمَا كَانُواْ مُنتَصِرِينَ
ئینجا کە گرمەکە ڕووی تێکردن و ھەموویانی دا بەزەویدا و توانای ھەستانەوەی لێ بڕین، نەیان توانی خۆیان ڕزگار بکەن، وە یارمەتیدەرێکیشیان دەست نەکەوت کە یارمەتیان بدات و ڕزگاریان بکات.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَقَوۡمَ نُوحٖ مِّن قَبۡلُۖ إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَوۡمٗا فَٰسِقِينَ
ھەروەھا پێش ئەم درۆزنانە گەلی (نوح) مان بەئاو خنکاند - ژێر ئاومان کردن و خنکان - چونکە گەلێکی بێ باوەڕ و لەڕێگای (اللە تعالی) ترازا بوون، بۆیە شایەنی ئەو سزایە بوون.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَٱلسَّمَآءَ بَنَيۡنَٰهَا بِأَيۡيْدٖ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ
ئێمە بە ھێز و توانای خۆمان ئاسمانمان بەدی ھێناوە، بەباشی و پوختی ئەو کارەمان کردووە، وە بەردەوام لەلایەکانیەوە لە فراوان کردنیداین.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَٱلۡأَرۡضَ فَرَشۡنَٰهَا فَنِعۡمَ ٱلۡمَٰهِدُونَ
زەویشمان تەخت کردووە وەک دۆشەکێک بۆیان، بۆ ئەوەی ئۆقرەی لەسەر بگرن، ئێمە ڕاخەرێکی زۆر چاکین چونکە بەم شێوەیە زەویمان بەدیهێناوە بۆیان.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَمِن كُلِّ شَيۡءٍ خَلَقۡنَا زَوۡجَيۡنِ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ
لە ھەموو شتێکیش ئێمە جووتمان بەدی ھێناوە، وەک نێر و مێ، زەوی و ئاسمان، دەریا و وشکانی، بۆ ئەوەی ئێوە بیربکەنەوە لە تاکبوونی -وەحدانیەتی- (اللە تعالی) چۆن ئەم دونیایەی بەپێی ڕێسایەكی ڕێکوپێک بەدیهێناوە، وە بیر لەتوانا و دەسەڵاتی بکەنەوە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
فَفِرُّوٓاْ إِلَى ٱللَّهِۖ إِنِّي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٞ مُّبِينٞ
دەی ڕاکەن و ھەڵبێن لەتاوان و سزا بۆ لای پاداشت، فەرمانی (اللە تعالی) جێبەجێ بکەن و بێ گوێی مەکەن، - ئەی خەڵکینە - دڵنیاش بن کە من لەلایەن (اللە تعالی) ڕەوانە کراوم و بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام تا لەسزای خواى گەورە و لەخەوی غەفڵەت بێدارتان بکەمەوە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَلَا تَجۡعَلُواْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَۖ إِنِّي لَكُم مِّنۡهُ نَذِيرٞ مُّبِينٞ
- خەڵکینە - ڕەوا نییە ھیچ کەس و ھیچ شتێک بکەنە ھاوەڵ و ھاوتای (اللە تعالی)، دڵنیاش بن کە من بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام لەلایەن (اللە تعالی) وە ڕەوانە کراوم، تا لە ڕاستییەکان ئاگادارتان بکەمەوە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• الإيمان أعلى درجة من الإسلام.
ئیمان و باوەڕ پلەوپایەی لە پلەوپایەی ئیسلام بەرزترە.

• إهلاك الله للأمم المكذبة درس للناس جميعًا.
لەناو بردنی ئەو گەلە بێباوەڕ و درۆزنانە پەند و ئامۆژگاری تێدایە بۆ ھەموو مرۆڤەکان.

• الخوف من الله يقتضي الفرار إليه سبحانه بالعمل الصالح، وليس الفرار منه.
ترسان لە (اللە تعالی) پێویستی بە ئەنجامدانی فەرمانەکان و كار و كردەوەی چاكەیە و هەڵبێیت و ڕابكەیت بۆ لای، نەوەک ڕاکەی لێی.

 
অৰ্থানুবাদ ছুৰা: আয-যাৰিয়াত
ছুৰাৰ তালিকা পৃষ্ঠা নং
 
আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ

তাফছীৰ চেণ্টাৰ ফৰ কোৰানিক ষ্টাডিজৰ ফালৰ পৰা প্ৰচাৰিত।

বন্ধ