Check out the new design

আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ * - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ


অৰ্থানুবাদ ছুৰা: আত-তুৰ   আয়াত:

الطور

ছুৰাৰ উদ্দেশ্য:
الحجج والبراهين لرد شبهات المكذبين للنبي صلى الله عليه وسلم.
خستەڕووی بەڵگە و نيشانەکان بۆ وەڵامدانەوەى شوبهە و گومانەکانی ئەوانەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەدرۆ دەخەنەوە.

وَٱلطُّورِ
سوێند بە کێوی - طور - ئەو چیایەی کە موسا پێغەمبەر (علیە السلام ) گفتو گۆی لەسەر کرد لەگەڵ (اللە تعالی) دا.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَكِتَٰبٖ مَّسۡطُورٖ
وە سوێند بە کتێبێکی نووسراو.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
فِي رَقّٖ مَّنشُورٖ
نووسراوەتەوە لە پێستی تەنكی ڕاخرای واڵادا، وەک کتێبه دابەزێنراوەكان.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَٱلۡبَيۡتِ ٱلۡمَعۡمُورِ
ھەروەھا سوێند بەو ماڵەی فریشتەكان لە ئاسمان بە بەندایەتی كردن بۆ (الله تعالی) ئاوەدانی دەكەنەوە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَٱلسَّقۡفِ ٱلۡمَرۡفُوعِ
ھەروەھا سوێند بە ئاسمانی بەرزکراوە، کە ئاسمان و سەقفە بەسەر زەوییەوە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَٱلۡبَحۡرِ ٱلۡمَسۡجُورِ
وە سوێند بە دەریای پڕ ئاو.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَٰقِعٞ
بێگومان سزای پەروەردگاری تۆ - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - بۆ کافران ڕووئەدا و دێتەدی، وە ھیچ گومانی تێدا نییە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
مَّا لَهُۥ مِن دَافِعٖ
ھیچ ھێز و دەسەڵاتێکیش ناتوانێت بەری بگرێت و ڕێگەی لێ بگرێت.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
يَوۡمَ تَمُورُ ٱلسَّمَآءُ مَوۡرٗا
لەو ڕۆژەدا کە ئاسمان توند ئەسووڕێتەوە بەسوڕانەوەیەک، ئەوە ئاگاداریە بەهاتنی ڕۆژی قیامەت.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَتَسِيرُ ٱلۡجِبَالُ سَيۡرٗا
ھەروەھا چیاکان لەشوێنی خۆیاندا نامێنن و دەترازێن.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
فَوَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
ئەو ڕۆژە ئیتر ھاوار و ئاھ و ناڵە بۆ ئەو کەسانەی کە بڕوایان بەو ڕۆژە و بە ھاتنی ئەو ڕووداوانە نەبوو کە (اللە تعالی) ئاگاداری کردبوونەوە لێی.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
ٱلَّذِينَ هُمۡ فِي خَوۡضٖ يَلۡعَبُونَ
ئەو بەدبەختانەی کە کاتی خۆیان لە گاڵتە و گەپ و قسە و کار و کردەوەی بێجێ و ناشیریندا دەبەنەسەر، وە ھیچ گوێ بە زیندووبونەوە نادەن.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
يَوۡمَ يُدَعُّونَ إِلَىٰ نَارِ جَهَنَّمَ دَعًّا
لەو ڕۆژەدا ئەو کافرانە بە زۆر بەپاڵ پاڵیان پێوە ئەنرێ بۆ ناو ئاگری دۆزەخ.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
هَٰذِهِ ٱلنَّارُ ٱلَّتِي كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ
بە سەرزەنشتەوە پێیان ئەوترێت: ئەمە ئەو ئاگرەیە کەوا بە درۆتان دائەنا و باوەڕتان پێ نەئەکرد، کاتێک پێغەمبەرەکانتان (علیھم السلام) ئاگاداریان دەکردنەوە لێی.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• الكفر ملة واحدة وإن اختلفت وسائله وتنوع أهله ومكانه وزمانه.
کوفر ھەمووی یەک میللەتە -گەلە- ھەرچەندە جیاواز بن لەکات و شوێن و گەلەکانیان.

• شهادة الله لرسوله صلى الله عليه وسلم بتبليغ الرسالة.
(اللە تعالی) شاھیدی ئەوەیە کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بەرنامەکەی بەتەواوی گەیاندووە.

• الحكمة من خلق الجن والإنس تحقيق عبادة الله بكل مظاهرها.
حیكمەت و دانایی لە بەدیھێنانی مرۆڤـ و جنۆكەكان تەنھا بۆ پەرستنی (اللە تعالی) یە بە ھەموو شێوەیەک.

• سوف تتغير أحوال الكون يوم القيامة.
لە ڕۆژی قیامەتدا شێوەی گەردوون و بوونەوەر دەگۆڕدرێت.

أَفَسِحۡرٌ هَٰذَآ أَمۡ أَنتُمۡ لَا تُبۡصِرُونَ
باشە ئەمەی کە ئێوە گیرۆدەی بوون سیحر و جادووە؟! یان ئێوە چەواشە بوون و ڕاستییەکان نابینن؟!
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
ٱصۡلَوۡهَا فَٱصۡبِرُوٓاْ أَوۡ لَا تَصۡبِرُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡكُمۡۖ إِنَّمَا تُجۡزَوۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
دەی سزای گەرمی ئاگر بچێژن، جا خۆتان بگرن لەتاو ئازاری، یان خۆتان نەگرن، ھەر وەکو یەک وایە و بەھیچ شێوەیەک ڕزگارتان نابێت، بێگومان ئەوەی کە ئێستا دەیچێژن لەم سزا سەختە و بەئازارە، پاداشتی ئەو بێ ئیمانی و کردەوە ناشیرین و خراپانەی خۆتانە کە لەدونیادا دەتانکردن.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي جَنَّٰتٖ وَنَعِيمٖ
بێگومان ئەوانەی پارێزکار و ئیماندارن - بەجێبەجێ کردنی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکانى - لە نێو باخەکانی بەھەشتی پڕ لەناز و نیعمەتدا ژیانی پڕ لەشادی و کامەرانی و بەختیاری دەبەنە سەر.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
فَٰكِهِينَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمۡ رَبُّهُمۡ وَوَقَىٰهُمۡ رَبُّهُمۡ عَذَابَ ٱلۡجَحِيمِ
ئەو بەختەوەرانە زۆر دڵخۆش و شادمان و کەیف خۆشن بەو ناز و نیعمەتانەی کە پەروەردگاریان پێی بەخشیون - لە خواردن و خواردنەوە و ھاوسەرگیری- لە ناز و نیعمەتانێ کە کەس نەیدیوە، ھەروەھا پەروەردگاریان پاراستونی لەسزا و ئازاری ئاگری دۆزەخ، ھەرچی خۆشی ھەیە بەدەستیان ھێناوە، وە پارێزراون لەھەرچی ناخۆشییە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ هَنِيٓـَٔۢا بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
وە پێیان دەوترێت : بخۆن و بخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت ھەرچی ئارەزووی دەکەن، ھیچ مەترسن لەوەی دەیخۆن نە زەرەری ھەیە، نەناخۆشی و ناڕەحەتی ھەیە بۆتان ؛ هەموو ئەمانە پاداشتی ئەو کار وکردەوانەیە کە لەدونیادا ئەنجامتان دەدا.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ سُرُرٖ مَّصۡفُوفَةٖۖ وَزَوَّجۡنَٰهُم بِحُورٍ عِينٖ
ئەو بەھەشتییانە لەسەر تەخت و قەنەفەی ڕازێنراوی ڕیزکراو بەرامبەر یەک پاڵ دەدەنەوە ، وە ئافرەتانێک دەکرێنە ھاوسەریان، کە ڕەنگیان سپییە و چاویان گەورە و گەشە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱتَّبَعَتۡهُمۡ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَٰنٍ أَلۡحَقۡنَا بِهِمۡ ذُرِّيَّتَهُمۡ وَمَآ أَلَتۡنَٰهُم مِّنۡ عَمَلِهِم مِّن شَيۡءٖۚ كُلُّ ٱمۡرِيِٕۭ بِمَا كَسَبَ رَهِينٞ
ئەوانەی ئیمانیان ھێناوە لەگەڵ نەوەکانیاندا کە ئەوانیش لە ئیماندارییدا شوێنی ئەوان کەوتبوون،لە بەھەشتدا ھەموویان دەگەیەنین بەیەک و شادیان دەکەین بە یەکتری، ئەگەر ئەو شوێنکەوتوانەیان لەچاکەکارییدا وەکو پێشینانی خۆیان نەبن، پاداشتیان وەک پێشینان دەدەینەوە، بەبێ ئەوەی شتێک لەپاداشتی پێشینانیان کەم بکرێتەوە، ھەموو کەسێک لە ڕۆژی قیامەتدا بەندە بەوەی کە لە دونیادا کردوویەتی لەکاری خراپە، ھیچ کەسێک کاری خراپەی کەسێکی تر هەڵناگرێت.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَأَمۡدَدۡنَٰهُم بِفَٰكِهَةٖ وَلَحۡمٖ مِّمَّا يَشۡتَهُونَ
لە بەھەشتدا بەردەوام بەھرەمەندیان دەکەین لە سفرە و خوانی ڕازاوە بە میوەی جوان و بە تام و ھەمە جۆر، لەگەڵ گۆشتی ناسکی تایبەت و بەتام و ئەوەی ئەوان حەزی لێ دەکەن.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
يَتَنَٰزَعُونَ فِيهَا كَأۡسٗا لَّا لَغۡوٞ فِيهَا وَلَا تَأۡثِيمٞ
بەھەشتییەکان لە نێوان خۆیاندا بادەی خواردنەوە بەیەکتری دەدەن، کە شەرابێکە خواردنەوەی سەرخۆشیان ناکات، و قسەی پوچەڵ وناڕەوا لەسەر زاریان دەرناچێت و توشی ھیچ گوناھێک نابن بەهۆی سەرخۆشییەوە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
۞ وَيَطُوفُ عَلَيۡهِمۡ غِلۡمَانٞ لَّهُمۡ كَأَنَّهُمۡ لُؤۡلُؤٞ مَّكۡنُونٞ
ھەروەھا منداڵانی ناسک و جوان و نازداری تایبەت بەخۆیان، سەردانیان دەکەن و دەست لە ملیان دەکەن و بەگوفتاری جوان لە گەڵیان دەدوێن، ئەوەندە سپی و قەشەنگن دەڵێی مرواری ناو سەدەفی کەس نەدیون.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَسَآءَلُونَ
ھەندێک لە بەھەشتییەکان لەگەڵ ھەندێکی تریاندا دەکەونە قسە و پرسیار لەیەک کردن، دەربارەی ئەوەی لە دونیادا کردوویانە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
قَالُوٓاْ إِنَّا كُنَّا قَبۡلُ فِيٓ أَهۡلِنَا مُشۡفِقِينَ
لە وەڵامدا دەڵێن : ئێمە پێشتر لە دونیادا لە ناو ماڵ و منداڵانی خۆماندا زۆر دەترساین کە پەروەردگارمان سزامان بدات.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡنَا وَوَقَىٰنَا عَذَابَ ٱلسَّمُومِ
(اللە تعالی) لوتفی لەگەڵ کردین و ڕێنمایی کردین بۆ ئاینی ئیسلام، وا ئێستاش دەبینین بە ڕەحم و میھرەبانی خۆی لە گەرمای دۆزەخ پاراستوونی.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
إِنَّا كُنَّا مِن قَبۡلُ نَدۡعُوهُۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡبَرُّ ٱلرَّحِيمُ
ئێمە پێشتر لە دونیادا پەروەردگارمان دەپەرست و لێی دەپاڕاینەوە کە لە سزای دۆزەخ بمانپارێزێت، بەڕاستی ئەو زاتێکی خاوەن چاکەی بێ سنورە و سۆز و میھری فراوانە بۆ بەندەکانی، وە لەچاکە و میھری ڕێنمایی کردووین بۆ لای ئاینەکەی، وە بەھەشتیشی پێ بەخشیوین و لە ئاگری دۆزەخ ئێمەى پاراست.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
فَذَكِّرۡ فَمَآ أَنتَ بِنِعۡمَتِ رَبِّكَ بِكَاهِنٖ وَلَا مَجۡنُونٍ
- ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) - تۆ ئامۆژگاری ئەو بێباوەڕ و بتپەرستانە بکە بە قورئان، بەھۆی ئەو بەخشش و نیعمەتەی پەروەردگارتەوە کە ئیمان و عەقڵە، تۆ کاھین - جادووگەر وفاڵگرەوە - نیت، تا وەکو کاھینەکان لە خۆتەوە یان بەهۆی هەواڵی جنۆکەکان قسە لەو کارە غەیبییانە بکەیت، کە ھیچیان لێ نازانیت و خەڵکی پێ بخەڵتێنیت، ھەروەھا تۆ شێت نیت تا سەرت لێ تێکچووبێت.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
أَمۡ يَقُولُونَ شَاعِرٞ نَّتَرَبَّصُ بِهِۦ رَيۡبَ ٱلۡمَنُونِ
ئەو بێباوەڕانە دەڵێن: موحەممەد شاعیرە و پێغەمبەر نییە، چاوەڕێی ڕۆژگار دەکەین تابمرێت و ڕزگارمان ببێت لێی.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
قُلۡ تَرَبَّصُواْ فَإِنِّي مَعَكُم مِّنَ ٱلۡمُتَرَبِّصِينَ
تۆش - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - پێیان بڵێ: تا بۆتان دەکرێت چاوەڕێی مردنی من بکەن، بێگومان منیش چاوەڕێ دەکەم تابزانم پەروەردگارم چ سزایەکتان بۆ دەنێرێت بە ھۆی درۆ و بێ باوەڕیتانەوە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• الجمع بين الآباء والأبناء في الجنة في منزلة واحدة وإن قصر عمل بعضهم إكرامًا لهم جميعًا حتى تتم الفرحة.
کۆبوونەوەی باوک و دایک لەگەڵ منداڵەکانیان ھەرچەندە ھەندێکیان کەمیان ھێناوە لە کردەوەکانیاندا، ئەمەش ڕێزێکی پەروەردگارە بۆیان تا خۆشییەکەیان تەواو بێت.

• خمر الآخرة لا يترتب على شربها مكروه.
خواردنەوەی شەراب لەبەهەشتدا گوناھــ نیە ومرۆڤ سەرخۆش وناڕەحەت ناكات.

• من خاف من ربه في دنياه أمّنه في آخرته.
ھەر کەسێك لە دونیادا لە پەروەردگاری بترسێت، لە قیامەتدا ناترسێنرێت.

أَمۡ تَأۡمُرُهُمۡ أَحۡلَٰمُهُم بِهَٰذَآۚ أَمۡ هُمۡ قَوۡمٞ طَاغُونَ
ئایا بیر و ھۆشیان فەرمانیان پێدەدات کە ئەو ھەموو بڕوبیانوە جیاوازانە دەگرن لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) کە دەڵێن کاھینە یان شێتە؟! دیارە کە ئەم دووانە ناکرێت لە کەسێکدا کۆ بکرێتەوە، بەڵکو خۆیان زۆر لە سنوور دەرچوون و ئەوەش وای لێکردوون کەوا بڵێن و نەگەڕێنەوە بۆ شەرع و عەقڵ و ژیری.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
أَمۡ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُۥۚ بَل لَّا يُؤۡمِنُونَ
یاخود دەڵێن: ئەم قورئانە ھەر موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) خۆی ھەڵیبەستووە و دایڕشتووە و لەلایەن پەروەردگارەوە بۆی نەھاتووە!! نەخێر ئەوانە خۆیان درۆ دەکەن و لەبەر ئینادی و خۆبەگەورەزانین ئیمان ناھێنن و دوژمنایەتی دەکەن و دەڵێن: خۆی ھەڵیبەستووە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
فَلۡيَأۡتُواْ بِحَدِيثٖ مِّثۡلِهِۦٓ إِن كَانُواْ صَٰدِقِينَ
ئەگەر ئەوانە ڕاست دەکەن کە دەڵێن: ئەم قورئانە ھەڵبەستراوە و درۆیە، با ئەوانیش وتارێکی جوان و بەرز و پڕ مانای وەکو ئەم قورئانە ڕێک بخەن.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
أَمۡ خُلِقُواْ مِنۡ غَيۡرِ شَيۡءٍ أَمۡ هُمُ ٱلۡخَٰلِقُونَ
ئایا ھەر وا لەخۆیانەوە بە بێ بوونی بەدیھێنەر و خالقێک ھاتۆنەتە کایەوە؟!! یان خۆیان خۆیانیان بەدیھێناوە؟! ناکرێت بەدیھێنراو ھەبێت بە بێ بەدیھێنەر، وە ناکرێت بەدیھێنراو بەدیھێنەر بێت، دە ئیتر بۆ پەروەردگار و بەدیھێنەریان ناپەرستن؟!
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
أَمۡ خَلَقُواْ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ
ئایا ئەوانە ئاسمانەکان و زەوییان بەدیھێناوە؟!! بەڵام ئەوانە ھەر دڵنیا نابن و دڵدامەزراو نابن کە (اللە تعالی) بەدیھێنەری ھەمووانە، ئەگەر ئەوان دڵنیا بوایەن دەیانپەرست و شەریکیان بۆ بڕیار نەئەدا، وە باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەی (صلی الله علیه وسلم) دەھێنا.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
أَمۡ عِندَهُمۡ خَزَآئِنُ رَبِّكَ أَمۡ هُمُ ٱلۡمُصَۜيۡطِرُونَ
یان ئایا ئەوانە ڕزق و ڕۆزی و ڕەحمەتی پەروەردگاریان بەدەستە و دەستیان بەسەر کاروباری دونیادا ھەیە و چۆنیان بووێت وای لێ دەکەن و کێیان بووێت ئەوە دەکەن بە پێغەمبەر وکێیان بوێت لێی بێبەشی دەکەن؟! یان ئەوەیە دەسەڵاتێکی بێ سنوریان ھەیە کە ئاوا دەوێرن یاخی بن ولە سنور دەرچن؟!
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
أَمۡ لَهُمۡ سُلَّمٞ يَسۡتَمِعُونَ فِيهِۖ فَلۡيَأۡتِ مُسۡتَمِعُهُم بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٍ
یاخود ئەوانە پەیژەیان ھەیە، کە بەرەو ئاسمان پێی بڵند دەبنەوە و گوێ لەوە ڕادەگرن کە لە ئاسماندا ڕوو دەدات و ئینجا لەو ڕێگایەوە دەزانن ئەوەی کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەیڵێت ڕاست نییە و ئەو بیرو باوەڕەی خۆیان ڕاستە کە گرتوویانەتە بەر؟! جا ئەگەر وایە با ئەو کەسەی کە گوێی ڕاگرتووە بێت و بەڵگەیەکی ڕوون و ئاشکرا لەگەڵ خۆیدا بھێنێت لەسەر ئەوەی کە دەیڵێت.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
أَمۡ لَهُ ٱلۡبَنَٰتُ وَلَكُمُ ٱلۡبَنُونَ
ئایا ئێوە وا دەزانن (اللە تعالی) کچی ھەیە، لە کاتێکدا ئێوە خۆتان ڕقتان لە کچە و حەزتان لە کوڕە، وە کوڕ بۆ خۆتان بڕیار دەدەن؟!
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
أَمۡ تَسۡـَٔلُهُمۡ أَجۡرٗا فَهُم مِّن مَّغۡرَمٖ مُّثۡقَلُونَ
- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - ئایا تۆ بەرانبەر ڕێنمایی کردنیان و گەیاندنی ئەو پەیامەی پەروەردگارت داوای کرێ و پاداشتیان لێ دەکەیت و بە ھۆی کرێکەی تۆوە بارگرانیان بۆ دروست بووە - قەرزار بوون -؟! بۆیە گوێ ڕاناگرن بۆ پەند و ئامۆژگاریەکانت؟!
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
أَمۡ عِندَهُمُ ٱلۡغَيۡبُ فَهُمۡ يَكۡتُبُونَ
ئایا ئەو بێباوەڕانە شارەزایی و زانیاریان ھەیە دەربارەی نھێنی و شاراوەکان؟! وە بۆیان دەرکەتووە و دەینووسنەوە بۆ خەڵک، لە ڕووی ئەوەوە خەڵک ئاگادار دەکەنەوە لەو شتە شاراوانە، ئینجا بە ئارەزووی خۆیان ھەواڵیان دەدەنێ.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
أَمۡ يُرِيدُونَ كَيۡدٗاۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ هُمُ ٱلۡمَكِيدُونَ
- ئەی پێغەمبەر - ئایا ئەوانە دەیانەوێت پیلان بۆ خۆت و دینەکەت بگێڕن؟! متمانەت بەپەروەردگارت هەبێت، بەڵام بێباوەڕان و بتپەرستان خۆیان زەرەرمەند و پیلان لێکراون، چونکە زەرەر و زیانی پیلانەکەیان ھەر بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە و لەسەری سزا دەدرێن، نەک تۆ.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
أَمۡ لَهُمۡ إِلَٰهٌ غَيۡرُ ٱللَّهِۚ سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
یاخود ئەوانە جگە لە (اللە تعالی) پەرستراوێکی تری بەهەقیان ھەیە؟! پاکی و بڵندی و دووری لە گشت کەم و کورتیەک ھەر بۆ (اللە تعالی) یە، لەهەموو شەریك و هاوەڵێك بۆی بڕیار دەدەن، ئەوەی کە لە پێشدا باسکراوە هیچی ڕووی نەداوه، وە بەھیچ شێوەیەک نایەتە دی.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَإِن يَرَوۡاْ كِسۡفٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ سَاقِطٗا يَقُولُواْ سَحَابٞ مَّرۡكُومٞ
ئەو بێباوەڕانە ئەوەندە ئیناد و کەللە ڕەق و بێ باوەڕن وپەند وئامۆژگاری وەرناگرن تەنانەت ئەگەر چەند پارچەیەکی ئاسمانیش ببینن کە بۆ سزادانیان بکەوێتە خوارەوە بەسەریانا، دەڵێن : ئەمە ھەورێکی ئەستووری بەسەریەکدا نیشتووە و ھیچ زیانێکمان پێ ناگەیەنێت، ھەروەک جاران بارانی پێیە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
فَذَرۡهُمۡ حَتَّىٰ يُلَٰقُواْ يَوۡمَهُمُ ٱلَّذِي فِيهِ يُصۡعَقُونَ
دە کەوایە ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) گوێ مەدەرە ئەو یاخییانە و دەستیان لێ بشۆ و لێیان گەڕێ، تا دووچاری ئەو ڕۆژە دەبن کە تیایدا سزای خۆیان وەردەگرن و بەهەلاکەت ئەچن، کە ڕۆژی قیامەتە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
يَوۡمَ لَا يُغۡنِي عَنۡهُمۡ كَيۡدُهُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ
ئەو ڕۆژەی کەھەرچی فڕوفێڵی دونیایانە ھیچ سوودی نابێت بۆیان، وە ھیچ یارمەتیدەرێکیشیان دەست ناکەوێت کە یارمەتییەکیان بدات و لە سزای پەروەردگار ڕزگاریان بکات.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ عَذَابٗا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
بێگومان ئەوانەی ستەمیان کردووە بە هاوەڵدانان وتاوانکردن و ڕێگای بێ باوەڕیی و ھاوەڵدانانیان گرتووەتە بەر، ئەوە سزایەکیان بۆ دانراوە، بێجگە لە سزای ڕۆژی قیامەت، بەڵام زۆربەی ئەوانە بەمە نازانن، بۆیە لەسەر بێباوەڕیەكەیان مانەوە و بەردەوام بوون.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَٱصۡبِرۡ لِحُكۡمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعۡيُنِنَاۖ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ
- ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - تۆ ھەر خۆگربە - سەبرت ھەبێ- لەبەرامبەر جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارتەوە، دڵنیابە کە تۆ لەژێر چاودێریی ئێمەدایت، ھەروەھا بەردەوام تەسبیحات و ستایش و سوپاسگوزاری پەروەردگارت بکە، کاتێک کە بە شەو ھەڵدەستیت بۆ شەونوێژ.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡهُ وَإِدۡبَٰرَ ٱلنُّجُومِ
ھەروەھا لەشەوگاریشدا ھەر پەروەردگاری خۆت بپەرستە ونوێژی بۆ بکە و تەسبیحات و ستایشی بکە، کاتێکیش کە دونیا ڕوناک دەبێتەوە و ئەستێرەکان لەبەرچاو ون دەبن ھەر تەسبیحات و ستایشی پەروەردگارت بکە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• الطغيان سبب من أسباب الضلال.
ستەم کردن ھۆکارێکە لە ھۆکارەکانی گومڕایی.

• أهمية الجدال العقلي في إثبات حقائق الدين.
گرنگی گفتوگۆ کردنی ژیرانە بۆ چەسپاندنی هەقیقەت وڕاستیەکانى ئاین -ئاینی ئیسلام-.

• ثبوت عذاب البَرْزَخ.
جێگیر بوون و چەسپاندنی سزای ناو گۆڕ.

 
অৰ্থানুবাদ ছুৰা: আত-তুৰ
ছুৰাৰ তালিকা পৃষ্ঠা নং
 
আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - আল-মুখতাচাৰ ফী তাফছীৰিল কোৰআনিল কাৰীমৰ কুৰ্দী অনুবাদ - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ

তাফছীৰ চেণ্টাৰ ফৰ কোৰানিক ষ্টাডিজৰ ফালৰ পৰা প্ৰচাৰিত।

বন্ধ