আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ


অৰ্থানুবাদ আয়াত: (148) ছুৰা: ছুৰা আল-আ'ৰাফ
وَٱتَّخَذَ قَوۡمُ مُوسَىٰ مِنۢ بَعۡدِهِۦ مِنۡ حُلِيِّهِمۡ عِجۡلٗا جَسَدٗا لَّهُۥ خُوَارٌۚ أَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّهُۥ لَا يُكَلِّمُهُمۡ وَلَا يَهۡدِيهِمۡ سَبِيلًاۘ ٱتَّخَذُوهُ وَكَانُواْ ظَٰلِمِينَ
دوای چوونەکەی موسایش بۆ گفتوگۆ وموناجات لەگەڵ پەروەردگاری خۆی، بەنو ئیسرائیلی گەلی موسی لەخشڵ وزێڕ پەیکەرێکی گوێرەکەیان دروست کرد کەھیچ گیانی تێدا نەبوو بەڵام دەنگێکی لێوە دەھات، ئەو گوێرەکەیان پەرست، ئایا ئەوان نازانن ئەو گوێرەکەیە قسەیان لەگەڵدا ناکات، وە ڕێنوێنشیان ناکات بۆ ھیچ خێر وچاکەیەک، نە بەرجەستە نە مەعنەوی ونادیار، وە ھیچ سوودێکیشیان پێ ناگەیەنێت، وە ھیچ زەرەر وزیانێکیشیان لەسەر لانابات؟ ئەوان ئەو گوێرەکەیان کردە خوای پەرستراوی خۆیان، بەوەش ستەمیان لەخۆیان کرد چونکە چوونە رێزی ھاوەڵدانەرانەوە.
আৰবী তাফছীৰসমূহ:
এই পৃষ্ঠাৰ আয়াতসমূহৰ পৰা সংগৃহীত কিছুমান উপকাৰী তথ্য:
• على العبد أن يكون من المُظْهِرين لإحسان الله وفضله عليه، فإن الشكر مقرون بالمزيد.
پێویستە بەندەکانی خوای گەورە ھەمیشە چاکە وفەزڵەکانی پەروەردگاریان لەبیر بێت وباسی بکەن، چونکە شوکری نیعمەت وچاکەکانی خوا ھۆکاری مانەوە بەردەوامی وزیادکردنیانە.

• على العبد الأخذ بالأحسن في الأقوال والأفعال.
پێویستە بەندەکانی خوا ھەمیشە بەدوای چاکتریاندا بگەڕێن لەکار وکردەوە وگوفتاریاندا.

• يجب تلقي الشريعة بحزم وجد وعزم على الطاعة وتنفيذ ما ورد فيها من الصلاح والإصلاح ومنع الفساد والإفساد.
پێویستە شەریعەتەکەی خوا توند بگرین وزۆریش بە وورە وعەزمەوە تاعەت وفەرمانەکانی خوا جێ بەجێ بکەین، ئەوانەی کە چاکە وچاکردن وڕێگری کردن لە خراپە وخراپەکاریان تێدا ھاتووە.

• على العبد إذا أخطأ أو قصَّر في حق ربه أن يعترف بعظيم الجُرْم الذي أقدم عليه، وأنه لا ملجأ من الله في إقالة عثرته إلا إليه.
پێویستە لەسەر بەندەی خوا ھەرکاتێک ھەڵەیەک یان کەمتەرخەمییەکی کرد لەمافەکانی خوای گەورەدا، خێرا دان بنێت بەگەورەی ئەو تاوانەی کە ئەنجامی داوە، وە بزانێت ھیچ پەناو پەناگایەک نییە بۆ قەرەبوو کردنەوەی تاوانەکەی جگە لەوە نەبێت کە بگەرێتەوە بۆ لای خوای گەورە وپەشیمانی بۆ دەرببرێت وداوای لێخۆشبونی لێ بکات.

 
অৰ্থানুবাদ আয়াত: (148) ছুৰা: ছুৰা আল-আ'ৰাফ
ছুৰাৰ তালিকা পৃষ্ঠা নং
 
আল-কোৰআনুল কাৰীমৰ অৰ্থানুবাদ - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - অনুবাদসমূহৰ সূচীপত্ৰ

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

বন্ধ