Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (7) Surə: Hud
وَهُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٖ وَكَانَ عَرۡشُهُۥ عَلَى ٱلۡمَآءِ لِيَبۡلُوَكُمۡ أَيُّكُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗاۗ وَلَئِن قُلۡتَ إِنَّكُم مَّبۡعُوثُونَ مِنۢ بَعۡدِ ٱلۡمَوۡتِ لَيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّا سِحۡرٞ مُّبِينٞ
[ وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروست كرد [ وَكَانَ عَرْشُهُ عَلَى الْمَاءِ ] وه‌ پێش دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی عه‌رشی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاو بوو (له‌به‌ر به‌رزى ناو نراوه‌ به‌ عه‌رش) [ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ] تا تاقیتان بكاته‌وه‌ بزانێ كامتان باشترین كرده‌وه‌ ئه‌كه‌ن، كه‌ باشترین كرده‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بێت و بیدعه‌ نه‌بێت، وه‌ ئیخلاص و دڵسۆزی تیابێ و نیه‌تت پاك بێت بۆ خواو بۆ ریات نه‌بێت، (ده‌فه‌رمێت كامتان كرده‌وه‌كانى چاكتره‌ نافه‌رمێت زۆرتره‌، ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ یه‌كێك له‌م دوو مه‌رجه‌ى تیادا نه‌بێت به‌ كرده‌وه‌ى چاك دانانرێت و خواى گه‌وره‌ قه‌بوڵى ناكات و وه‌ریناگرێت) [ وَلَئِنْ قُلْتَ إِنَّكُمْ مَبْعُوثُونَ مِنْ بَعْدِ الْمَوْتِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر پێیان بڵێیت ئێوه‌ له‌ پاش مردن به‌دڵنیایی زیندوو ئه‌كرێنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت [ لَيَقُولَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَذَا إِلَّا سِحْرٌ مُبِينٌ (٧) ] به‌ دڵنیایی كافران و بێباوه‌ڕان ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ ته‌نها سیحرو جادوویه‌كی ئاشكرایه‌.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (7) Surə: Hud
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq