Check out the new design

Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salahaddin. * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Surə: əl-Bəqərə   Ayə:
۞ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ فِيٓ أَيَّامٖ مَّعۡدُودَٰتٖۚ فَمَن تَعَجَّلَ فِي يَوۡمَيۡنِ فَلَآ إِثۡمَ عَلَيۡهِ وَمَن تَأَخَّرَ فَلَآ إِثۡمَ عَلَيۡهِۖ لِمَنِ ٱتَّقَىٰۗ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُمۡ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ
[ وَاذْكُرُوا اللَّهَ فِي أَيَّامٍ مَعْدُودَاتٍ ] وه‌ ئێوه‌ زیكری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌ چه‌ند ڕۆژێكی دیاریكراودا كه‌ رۆژه‌كانی (مینا)یه‌ كه‌ (ئه‌یامی ته‌شریقه‌) كه‌ (ڕه‌می جیمار) ئه‌كرێت [ فَمَنْ تَعَجَّلَ فِي يَوْمَيْنِ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ وَمَنْ تَأَخَّرَ فَلَا إِثْمَ عَلَيْهِ ] ئه‌گه‌ر له‌ ڕۆژی دووه‌مدا ڕه‌می جه‌مه‌رات بكات ئاساییه‌ ئه‌وه‌یشی دوای بخات بۆ رۆژی سێیه‌م هه‌ر ئاساییه‌ [ لِمَنِ اتَّقَى ] بۆ كه‌سێك كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكات له‌ حه‌جه‌كه‌دا [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٢٠٣) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ بزانن ئێوه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و حه‌شر ئه‌كرێن
Ərəbcə təfsirlər:
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُعۡجِبُكَ قَوۡلُهُۥ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَيُشۡهِدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلۡبِهِۦ وَهُوَ أَلَدُّ ٱلۡخِصَامِ
[ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] له‌ ژیانی دونیادا له‌ناو خه‌ڵكیشدا كه‌سانێك هه‌ن سه‌رسامی به‌ قسه‌ كردنیان، واته‌: مونافیقان [ وَيُشْهِدُ اللَّهَ عَلَى مَا فِي قَلْبِهِ ] وه‌ سوێندیش ئه‌خوا كه‌ خوای گه‌وره‌ شایه‌ته‌ له‌ دڵی مندا خۆشه‌ویستی بۆ تۆ یان بۆ ئیسلام هه‌یه‌ [ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ (٢٠٤) ] له‌ كاتێكدا له‌ هه‌موو كه‌س سه‌ختتره‌ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا
Ərəbcə təfsirlər:
وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ لِيُفۡسِدَ فِيهَا وَيُهۡلِكَ ٱلۡحَرۡثَ وَٱلنَّسۡلَۚ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلۡفَسَادَ
[ وَإِذَا تَوَلَّى سَعَى فِي الْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ ] وه‌ كاتێكیش كه‌ پشت هه‌ڵكات له‌ پێغه‌مبه‌ری خواو صلی الله علیه وسلم له‌ موسڵمانان ئه‌ڕواو ئه‌گه‌ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاشووب بنێته‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا، وه‌ زه‌رعات و كشتوكاڵ و مناڵ و نه‌وه‌كان تێك بدات [ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْفَسَادَ (٢٠٥) ] له‌ كاتێكدا كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌سادو ئاشووب و گه‌نده‌ڵی خۆش ناوێ
Ərəbcə təfsirlər:
وَإِذَا قِيلَ لَهُ ٱتَّقِ ٱللَّهَ أَخَذَتۡهُ ٱلۡعِزَّةُ بِٱلۡإِثۡمِۚ فَحَسۡبُهُۥ جَهَنَّمُۖ وَلَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ
[ وَإِذَا قِيلَ لَهُ اتَّقِ اللَّهَ أَخَذَتْهُ الْعِزَّةُ بِالْإِثْمِ ] وه‌ كاتێك به‌مانه‌ بڵێی: له‌ خوای گه‌وره‌ بترسن ئه‌وه‌ عیززه‌ت ئه‌یانگرێ به‌ڵام به‌تاوان [ فَحَسْبُهُ جَهَنَّمُ وَلَبِئْسَ الْمِهَادُ (٢٠٦) ] ئه‌مانه‌ دۆزه‌خیان به‌سه‌ كه‌ خراپترین شوێنێكه‌ كه‌ ئاماده‌كرابێت بۆ خه‌وتن كه‌ خه‌ویشی تیا نیه‌
Ərəbcə təfsirlər:
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشۡرِي نَفۡسَهُ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ رَءُوفُۢ بِٱلۡعِبَادِ
[ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ] وه‌ له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ نه‌فسی خۆیان فرۆشتووه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (صوهه‌یبی رۆمی) دابه‌زی كه‌ كۆچی كرد بۆ مه‌دینه‌ كافران دوای كه‌وتن رێگری لی بكه‌ن وتی له‌ مه‌ككه‌ پاره‌م به‌جێهێشتووه‌ هه‌مووی بۆ ئێوه‌ ته‌نها رێگه‌م بده‌ن بگه‌م به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، (موسڵمانی راسته‌قینه‌ ده‌بێت به‌م شێوازه‌ راستگۆ بێت ته‌نانه‌ت كافرانیش باوه‌ڕیان پێی كرد كه‌ وتی پاره‌كه‌م له‌ فڵانه‌ شوێن داناوه‌ بڕۆن بیبه‌ن، ئه‌وانیش رێگه‌یان داو رۆیشت)، وه‌ كه‌ گه‌یشت به‌ مه‌دینه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ئایه‌ته‌كه‌ی بۆ خوێنده‌وه‌و فه‌رمووی: ئه‌ی باوكی یه‌حیا كڕین و فرۆشتنه‌كه‌ت قازانجی كرد، وه‌ فه‌رمووی: (صوهه‌یب) قازانجی كرد (صوهه‌یب) قازانجی كرد [ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ (٢٠٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ڕه‌ئفه‌ت و زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو میهره‌بانه‌
Ərəbcə təfsirlər:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱدۡخُلُواْ فِي ٱلسِّلۡمِ كَآفَّةٗ وَلَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٞ
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً ] ئه‌ی باوه‌ڕداران هه‌مووتان وه‌رنه‌ ناو ئیسلامه‌وه‌و هه‌مووتان موسڵمان بن و كار به‌ هه‌موو شه‌ریعه‌ت بكه‌ن [ وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ] وه‌ شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون، زیاتر مه‌به‌ست پێی مونافیقه‌كانه‌ كه‌ به‌ ده‌م ئیسلامیان ئاشكرا كردبوو له‌ دڵه‌وه‌ موسڵمان نه‌بوون [ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (٢٠٨) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یتان به‌ڕاستی دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یه‌
Ərəbcə təfsirlər:
فَإِن زَلَلۡتُم مِّنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡكُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
[ فَإِنْ زَلَلْتُمْ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ ] ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌تان كردو پێتان هه‌ڵخڵیسكا له‌ حه‌ق لاتاندا له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراو حه‌قتان بۆ هات كه‌ ئیسلامه‌ [ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٢٠٩) ] ئه‌وكاته‌ بزانن خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ عیززه‌ت و باڵا ده‌سته‌و تۆڵه‌ ئه‌سه‌نێ وه‌ زۆر كاربه‌جێیه‌
Ərəbcə təfsirlər:
هَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن يَأۡتِيَهُمُ ٱللَّهُ فِي ظُلَلٖ مِّنَ ٱلۡغَمَامِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَقُضِيَ ٱلۡأَمۡرُۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرۡجَعُ ٱلۡأُمُورُ
[ هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا أَنْ يَأْتِيَهُمُ اللَّهُ فِي ظُلَلٍ مِنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ ] ئایا چاوه‌ڕێی چ شتێك ئه‌كه‌ن كه‌ موسڵمان نابن و نایه‌نه‌ ناو ئیسلامه‌وه‌ ته‌نها مه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ بێت بۆ بڕیاردان له‌ نێوان خه‌ڵكیدا له‌ رۆژی قیامه‌ت (هاتنێك كه‌ شایسته‌و شایانی گه‌وره‌یی خوای گه‌وره‌یه‌و له‌ هاتنی هیچ له‌ دروستكراوه‌كانی ناچێت و چۆنێتیه‌كه‌یشی خوا نه‌بێت كه‌س نایزانێت) وه‌ مه‌لائیكه‌ته‌كانیش بێن له‌ هه‌ورێكی ته‌نكدا [ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ بڕیاری داوه‌ كه‌ كافران له‌ناوبدات و كۆتایی پێ هاتووه‌ [ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ (٢١٠) ] وه‌ هه‌موو كاره‌كان بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Surə: əl-Bəqərə
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salahaddin. - Tərcumənin mündəricatı

Tərcümə edən: Salahaddin Abdulkərim.

Bağlamaq