Check out the new design

Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salahaddin. * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Surə: ər-Rum   Ayə:

الروم

الٓمٓ
سوورەتی (روم) ‏پێناسەیەكى ئەم سورەتە: ١- سورەتى (روم) سورەتێكى مەككى یە جگە لە ئایەتى ژمارە (١٧) حەڤدە نەبێت كە مەدەنى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (روم) بریتییە لە (٦٠) ئایەت. ٣- سورەتى (روم) زنجیرەى ژمارە (٣٠) یە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (روم) لە دواى سورەتى (ئینشیقاق) دابەزیوە. ٥- ئەم سورەتەش بە پیتە پچڕپچڕەكان دەست پێ دەكات. ٦- (روم) كە لەم سورەتەدا باسكراوە، بریتییە لە ناوى قەومێك كە لە باكورى دورگەى عەرەبی نیشتەجێ بوون. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (روم) كە سورەتێكى مەككییە، هەروەك سورەتە مەككییەكانى تر ئامانج و مەبەستى بریتییە لە باسكردنى بابەتە عەقیدەیی و ئەوانەى كە پەیوەندیان بە بیروباوەڕەوە هەیە، وە هەروەها جگە لەوانەش باس لە كۆمەڵێك لە ئایەت و بەڵگەو نیشانە سروشتى و گەردونییەكان دەكات بۆ ئەوەى مرۆڤ زیاتر تێڕامان بكات و بیریان لێ بكاتەوەو بەهۆیانەوە باوەڕ بهێنێت و زیاتر دەسەڵات و گەورەیی خواى گەورەى بۆ دەركەوێت. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الم (١) ] لەسەرەتای سوورەتی (بەقەرە) باسی ئەم پیتانەمان كرد كە لەسەرەتای هەندێك لە سوورەتەكاندا هاتوون.
Ərəbcə təfsirlər:
غُلِبَتِ ٱلرُّومُ
جەنگى نێوان فارس و رۆم [ غُلِبَتِ الرُّومُ (٢) ] ڕۆمەكان بەسەركردایەتى (هیرەقل) تێكشكێندران لەسەر دەستی فارسەكان بەسەركردایەتى (سابور) .
Ərəbcə təfsirlər:
فِيٓ أَدۡنَى ٱلۡأَرۡضِ وَهُم مِّنۢ بَعۡدِ غَلَبِهِمۡ سَيَغۡلِبُونَ
[ فِي أَدْنَى الْأَرْضِ ] لە نزیكترین زەوی لە زەوی عەرەبەوە [ وَهُمْ مِنْ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ (٣) ] بەڵام ڕۆمەكان لە پاش تێكشكاندنیان سەر ئەكەونەوە بەسەر فارسەكاندا وە زاڵ ئەبن بەسەریاندا .
Ərəbcə təfsirlər:
فِي بِضۡعِ سِنِينَۗ لِلَّهِ ٱلۡأَمۡرُ مِن قَبۡلُ وَمِنۢ بَعۡدُۚ وَيَوۡمَئِذٖ يَفۡرَحُ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ
[ فِي بِضْعِ سِنِينَ ] لە ماوەی سێ بۆ نۆ ساڵ [ لِلَّهِ الْأَمْرُ مِنْ قَبْلُ وَمِنْ بَعْدُ ] پێش ئەم سەركەوتن و زاڵ بوونەو دوای ئەوەش فەرمان و بەڕێوەبردنى ئەم بوونەوەرەو سەركەوتن و تێكشكان هەر بەدەست خوای گەورەیە [ وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ الْمُؤْمِنُونَ (٤) ] وە لەو ڕۆژەشدا باوەڕداران دڵخۆش ئەبن بەسەرخستنی خوای گەورە بۆ ڕۆمەكان، لەبەر ئەوەی ڕۆمەكان ئەهلی كتاب بوون و موسڵمانان پێیان خۆشبوو ئەوان سەركەون، وە فارسەكان ئاگرپەرست بوون و موشریكان پێیان خۆشبوو ئەوان سەربكەون،
Ərəbcə təfsirlər:
بِنَصۡرِ ٱللَّهِۚ يَنصُرُ مَن يَشَآءُۖ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
[ بِنَصْرِ اللَّهِ يَنْصُرُ مَنْ يَشَاءُ ]وە لە دواتردا كە ڕۆمەكان سەركەوتن موسڵمانان دڵخۆش بوون (كە لە ساڵى رێككەوتنى حودەیبیە بووە، یان وتراوە لەساڵى غەزاى بەدر بووە) [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ (٥) ] وە خوای گەورە زۆر بە عیززەت و باڵادەستە بەسەر كافراندا، وە زۆر بەڕەحم و بەزەییە بۆ باوەڕداران .
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Surə: ər-Rum
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salahaddin. - Tərcumənin mündəricatı

Tərcümə edən: Salahaddin Abdulkərim.

Bağlamaq