Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Surə: ət-Tur   Ayə:

سورەتی الطور

وَٱلطُّورِ
سوورەتی (طور) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (طور) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (طور) (٤٩) ئایەتە. ٣- سورەتى (طور) زنجیرەى پەنجاو دوەمینە لە ریزبەندى لە ناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٣- سورەتى (طور) لە دواى سورەتى (سەجدە) دابەزیوە. ٤- سورەتى (طور) یەكێكە لەو سورەتانەى كە خواى گەورە بە سوێند دەستى پێكردوە. ٥- (طور: ئەو شاخە بوو كە خوای گەورە قسەی لەگەڵ موسادا كرد صلى الله علیه وسلم لەسەرى). تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (طور) هەروەك سورەتە مەككییەكانى تر تەوەرەكانى بریتین لە چارەسەركردنى بابەتەكانى عەقیدەو بیروباوەڕو لێكۆڵینەوە لە بنەماو بنچینەكانى بیروباوەڕ، وەك تاك و تەنهایی خواى گەورەو ناردنى پەیامەكەى و زیندوبوونەوەو وەرگرتنەوەى پاداشت و سزا. وە هەروەها ئەم سورەتە هەڕەشەى توندو بەهێزى تێدایە بە دۆزەخ و سزاو عەزابی خواى گەورە بۆ ئەوانەى كەوا ئەم ئایین و بانگەوازە بە درۆ دەزانن و باوەڕی پێ ناهێنن، لە بەرامبەریشدا باس و وەسفی بەهەشت دەكات كە خواى گەورە ئامادەى كردووە بۆ لە خواترسان و ئەوانەى كەوا خۆپارێزى دەكەن لە گوناهو تاوان و خۆیان بۆ ئەو رۆژە ئامادە دەكەن بە ئەنجامدانى عیبادەت و خواپەرستییەكان. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالطُّورِ (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بە كێوی (طور), ئەو شاخەی كە خوای گەورە قسەی لەگەڵ موسادا كرد صلى الله علیه وسلم لەسەرى.
Ərəbcə təfsirlər:
وَكِتَٰبٖ مَّسۡطُورٖ
[ وَكِتَابٍ مَسْطُورٍ (٢) ] وە سوێند بێ بەو كتابەی كە نووسراوەتەوە كە قورئانی پیرۆزە، یان (لوح المحفوظ)ه، یاخود ئەو لەوحانەیە كە خوای گەورە تەوراتی تیادا نووسیبووەوەو بە موسای صلى الله علیه وسلم بەخشی، یان سەرجەم كتابە ئاسمانییەكانە كە نوسراونەتەوەو بەسەر خەڵكیدا خوێندراونەتەوە .
Ərəbcə təfsirlər:
فِي رَقّٖ مَّنشُورٖ
[ فِي رَقٍّ مَنْشُورٍ (٣) ] نووسراونەتەوە لە پێستی تەنكى ڕاخراودا، كە لە سەرەتادا قورئان لەو شتانە ئەنووسرایەوە .
Ərəbcə təfsirlər:
وَٱلۡبَيۡتِ ٱلۡمَعۡمُورِ
[ وَالْبَيْتِ الْمَعْمُورِ (٤) ] وە سوێند بێت بەو ماڵە ئاوەدانەی كە فریشتەكان ئاوەدانی ئەكەنەوە، (الْبَيْت الْمَعْمُور) لە ئاسمانی حەوتەمەو فریشتەكان عیبادەتی خوای گەورەی تیادا ئەكەن و تەواف بەدەوریدا دەكەن چۆن موسڵمانان لەسەر زەوى تەواف بە دەورى كەعبەدا دەكەن، رۆژانە حەفتا هەزار فریشتە دەچنە ناوى و دواتر دەرناچن، لەسەرووی كەعبەی پیرۆزەوەیە لە ئاست كەعبەی پیرۆزە .
Ərəbcə təfsirlər:
وَٱلسَّقۡفِ ٱلۡمَرۡفُوعِ
[ وَالسَّقْفِ الْمَرْفُوعِ (٥) ] وە سوێند بێت بە ئاسمان كە خوای گەورە وەكو سەقفێك بەرزی كردۆتەوە بەسەر زەویدا، یاخود سوێند بێت بە عەرشی پیرۆزی خوای گەورە كە لەسەرووی هەموو ئاسمانەكانەوەیە.
Ərəbcə təfsirlər:
وَٱلۡبَحۡرِ ٱلۡمَسۡجُورِ
[ وَالْبَحْرِ الْمَسْجُورِ (٦) ] وە سوێند بێ بە دەریا گڕ گرتووەكان كە لە ڕۆژی قیامەت هەموویان گڕ ئەگرن, یاخود وتراوە: ئەو دەریایانەی كە پڕ لە ئاون, یاخود بە مانای بەتاڵیش هاتووە، یاخود ئەو دەریایانەی كـە خوای گەورە نایەڵێت بدەن بەسەر زەویداو سەر زەوی نقوم بكەن .
Ərəbcə təfsirlər:
إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَٰقِعٞ
[ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَاقِعٌ (٧) ] ئەمە وەڵامى سوێند خواردنەكەیە: بەدڵنیایی سزای خوای گەورە جێبەجێ ئەبێت و ڕوو ئەدات و گومانی تیادا نییە بۆ هەر كەسێك كە شایەنی بێ .
Ərəbcə təfsirlər:
مَّا لَهُۥ مِن دَافِعٖ
[ مَا لَهُ مِنْ دَافِعٍ (٨) ] كەس نییە سزای خوای گەورە بگەڕێنێتەوە لەو كەسانەی كە شایەنین، (ئیمامى عومەر شەوێك لە كۆڵانەكانى مەدینە دەگەڕا گوێى لێبوو كەسێك شەونوێژى دەكردو ئەم دوو ئایەتەى دەخوێندەوە زۆر كاریگەرى لە ئیمامى عومەر كرد، گەڕایەوە ماڵەوە مانگێك نەخۆش كەوت و خەڵكى سەردانیان دەكردو نەیاندەزانى بۆچى نەخۆشەو نەخۆشییەكەى چییە!) .
Ərəbcə təfsirlər:
يَوۡمَ تَمُورُ ٱلسَّمَآءُ مَوۡرٗا
[ يَوْمَ تَمُورُ السَّمَاءُ مَوْرًا (٩) ] لە ڕۆژێكدا كە ڕۆژی قیامەتە ئاسمانەكان تێكەڵ ئەبن وە ئەجووڵێن وە ئەسووڕێنەوە .
Ərəbcə təfsirlər:
وَتَسِيرُ ٱلۡجِبَالُ سَيۡرٗا
[ وَتَسِيرُ الْجِبَالُ سَيْرًا (١٠) ] وە شاخەكان لە شوێنی خۆیان هەڵئەكەندرێن وەكو هەور، یاخود وەكو تۆزی بڵاو بە ئاسماندا ئەڕۆن.
Ərəbcə təfsirlər:
فَوَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
[ فَوَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ (١١) ] هەڕەشەی سەخت و سزای ئاگری دۆزەخ بۆ ئەو كەسانەى كە دینەكەی خوای گەورە بەدرۆ ئەزانن لەو ڕۆژەدا كە خوای گەورە سزایان ئەدات .
Ərəbcə təfsirlər:
ٱلَّذِينَ هُمۡ فِي خَوۡضٖ يَلۡعَبُونَ
[ الَّذِينَ هُمْ فِي خَوْضٍ يَلْعَبُونَ (١٢) ] ئەو كەسانەی كە لە دونیادا ڕۆچوونە لە گاڵتەو یاری و شتە پڕوپووچەكانیاندا وە یادی لێپرسینەوەی خوای گەورەیان نییە .
Ərəbcə təfsirlər:
يَوۡمَ يُدَعُّونَ إِلَىٰ نَارِ جَهَنَّمَ دَعًّا
[ يَوْمَ يُدَعُّونَ إِلَى نَارِ جَهَنَّمَ دَعًّا (١٣) ] ئەوان لە ڕۆژی قیامەتدا لەلایەن فریشتەكانەوە رادەكێشرێن و بەرەو ئاگری دۆزەخ پاڵ ئەنرێن پاڵنانێكی سەخت، وە وەكو سەرزەنشت كردن پێیان ئەووترێ:
Ərəbcə təfsirlər:
هَٰذِهِ ٱلنَّارُ ٱلَّتِي كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ
[ هَذِهِ النَّارُ الَّتِي كُنْتُمْ بِهَا تُكَذِّبُونَ (١٤) ] ئا ئەمە ئەو ئاگرەیە كە ئێوە لە دونیادا بە درۆتان ئەزانی و باوەڕتان پێی نەبوو ئێستا سزاكەى بچێژن .
Ərəbcə təfsirlər:
أَفَسِحۡرٌ هَٰذَآ أَمۡ أَنتُمۡ لَا تُبۡصِرُونَ
[ أَفَسِحْرٌ هَذَا أَمْ أَنْتُمْ لَا تُبْصِرُونَ (١٥) ] ئایا ئەمە سیحرو جادووە لێتان كراوە یان ئێوە نایبینن و كوێر بوونە؟ نەخێر هیچی نییەو حەقیقیەت و ڕاستییە .
Ərəbcə təfsirlər:
ٱصۡلَوۡهَا فَٱصۡبِرُوٓاْ أَوۡ لَا تَصۡبِرُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡكُمۡۖ إِنَّمَا تُجۡزَوۡنَ مَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
[ اصْلَوْهَا فَاصْبِرُوا أَوْ لَا تَصْبِرُوا سَوَاءٌ عَلَيْكُمْ إِنَّمَا تُجْزَوْنَ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (١٦) ] دەی بچنە ناوێوەو گەرمییەكەی بچێژن ئیتر ئارام ئەگرن یان ئارام ناگرن یەكسانە بۆ ئێوەو سوودی بۆتان نییە ئێوە ئێستا سزای كردەوە خراپەكانی خۆتان وەرئەگرن كە لە دونیا دەتانكرد لە بێباوەڕی و تاوان و سەرپێچی، وە ستەمتان لێناكرێت.
Ərəbcə təfsirlər:
إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي جَنَّٰتٖ وَنَعِيمٖ
پاداشتى موتتەقى و خۆپارێزەكان [ إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَنَعِيمٍ (١٧) ] بەڵام ئەوانەی كە تەقوای خوای گەورەیان كردووەو خۆیان لە تاوان پاراستووە لەناو باخ و باخات و نازو نیعمەتێكی زۆردان كە هیچ چاوێك نەیبینیوە وە هیچ گوێیەك نەیبیستووە وە بە دڵی هیچ كەسێكدا نەهاتووە .
Ərəbcə təfsirlər:
فَٰكِهِينَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمۡ رَبُّهُمۡ وَوَقَىٰهُمۡ رَبُّهُمۡ عَذَابَ ٱلۡجَحِيمِ
[ فَاكِهِينَ بِمَا آتَاهُمْ رَبُّهُمْ ] وە لەناو بەهەشتدا چێژ وەرئەگرن لەو نازو نیعمەتە زۆرانەی كە خوای گەورە پێی بەخشیون [ وَوَقَاهُمْ رَبُّهُمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ (١٨) ] وە پەروەردگاریان ئەیانپارێزێ لە سزای ئاگری دۆزەخ .
Ərəbcə təfsirlər:
كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ هَنِيٓـَٔۢا بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ
[ كُلُوا وَاشْرَبُوا هَنِيئًا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (١٩) ] بخۆن و بخۆنەوە نۆشی گیانتان بێ بەهۆی ئەو كردەوە چاكانەی كە لە دونیادا كردووتانە .
Ərəbcə təfsirlər:
مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ سُرُرٖ مَّصۡفُوفَةٖۖ وَزَوَّجۡنَٰهُم بِحُورٍ عِينٖ
[ مُتَّكِئِينَ عَلَى سُرُرٍ مَصْفُوفَةٍ ] وە پاڵیان داوەتەوە لەسەر ئەو جێگایانەی كە ڕیز كراوە وەكو كاژاوەی بووك ڕازێندراوەتەوە بۆیان و روویان لەیەكەو تەماشاى یەكترى دەكەن [ وَزَوَّجْنَاهُمْ بِحُورٍ عِينٍ (٢٠) ] وە خێزانیشیان پێ ئەدەین لەو حۆرییە چاو گەورانەی بەهەشت .
Ərəbcə təfsirlər:
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱتَّبَعَتۡهُمۡ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَٰنٍ أَلۡحَقۡنَا بِهِمۡ ذُرِّيَّتَهُمۡ وَمَآ أَلَتۡنَٰهُم مِّنۡ عَمَلِهِم مِّن شَيۡءٖۚ كُلُّ ٱمۡرِيِٕۭ بِمَا كَسَبَ رَهِينٞ
[ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُمْ بِإِيمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ ] وە ئەو كەسانەی كە ئیمانیان هێناوەو منداڵەكانیشیان شوێنیان كەوتوون بە ئیمانەوە بەڵام منداڵەكانیان كردەوەی چاكیان وەكو ئەوان نییە لە شوێنی تر لە پلەكانی خوارەوەی بەهەشتن خوای گەورە ئەفەرمووێ وەكو ڕێزێك بۆ دایك و باوكیان منداڵەكانیشیان پلەیان بەرز ئەكەینەوە وە ئەیانگەیەنین بە یەكتری [ وَمَا أَلَتْنَاهُمْ مِنْ عَمَلِهِمْ مِنْ شَيْءٍ ] بەڵام لە كردەوەی دایك و باوكان هیچ كەم ناكەین كاتێك كە منداڵەكانیان پێ ئەگەیەنین [ كُلُّ امْرِئٍ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ (٢١) ] وە هەموو كەسێكیش لە ڕۆژی قیامەت لە بارمتەی كردەوەكانی خۆیدایەو تاوانی كەس ناخرێتە سەر كەسی تر, ئەگەر كردەوەی چاكی هەبێ ڕزگاری ئەبێ ئەگەر نا بە هیلاك ئەچێ .
Ərəbcə təfsirlər:
وَأَمۡدَدۡنَٰهُم بِفَٰكِهَةٖ وَلَحۡمٖ مِّمَّا يَشۡتَهُونَ
[ وَأَمْدَدْنَاهُمْ بِفَاكِهَةٍ وَلَحْمٍ مِمَّا يَشْتَهُونَ (٢٢) ] وە لە بەهەشتدا زیاتریشیان پێ ئەدەین لە نازو نیعمەتەكان بە جۆرەها میوەو گۆشت كە ئارەزووی بكەن و پێیان خۆش بێت .
Ərəbcə təfsirlər:
يَتَنَٰزَعُونَ فِيهَا كَأۡسٗا لَّا لَغۡوٞ فِيهَا وَلَا تَأۡثِيمٞ
[ يَتَنَازَعُونَ فِيهَا كَأْسًا لَا لَغْوٌ فِيهَا وَلَا تَأْثِيمٌ (٢٣) ] وە لە بەهەشتدا جۆرەها كاس و گڵاس مەییان پێ ئەدرێ, وە لە جۆرەها خواردنەوەی تریش كە هیچ بێهۆش و سەرخۆشیان ناكات، وە تووشی تاوانیان ناكات قسەى نابەجێ بكەن وەكو دونیا، وە هیچ درۆیەكیشی تیادا نییە، وە توشى سەرئێشە و سك ئێشەیان ناكات وەكو دونیا.
Ərəbcə təfsirlər:
۞ وَيَطُوفُ عَلَيۡهِمۡ غِلۡمَانٞ لَّهُمۡ كَأَنَّهُمۡ لُؤۡلُؤٞ مَّكۡنُونٞ
[ وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ غِلْمَانٌ لَهُمْ كَأَنَّهُمْ لُؤْلُؤٌ مَكْنُونٌ (٢٤) ] وە لەناو بەهەشتیشدا هەندێك منداڵ بەسەریاندا ئەگەڕێن ئەو گڵاس و خواردنەوەو میوەو شتانەیان بۆ دێنن وە خزمەتیان ئەكەن, لە پاكى و جوانیشدا ئەوەندە جوانن وەك ئەوە وایە كە مروارییەكی داپۆشراو بن كە دەستى هیچ كەسێك پێیان نەگەیشتبێ.
Ərəbcə təfsirlər:
وَأَقۡبَلَ بَعۡضُهُمۡ عَلَىٰ بَعۡضٖ يَتَسَآءَلُونَ
گفتوگۆى بەهەشتییەكان [ وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ يَتَسَاءَلُونَ (٢٥) ] وە هەندێك لە بەهەشتییەكان ڕوو ئەكەنە هەندێكیان وە پرسیار لە یەكتری ئەكەن دەربارەى كردەوەكانى دونیایان .
Ərəbcə təfsirlər:
قَالُوٓاْ إِنَّا كُنَّا قَبۡلُ فِيٓ أَهۡلِنَا مُشۡفِقِينَ
[ قَالُوا إِنَّا كُنَّا قَبْلُ فِي أَهْلِنَا مُشْفِقِينَ (٢٦) ] ئەڵێن: ئێمە بەڕاستی پێشتر لەناو كەسوكاری خۆماندا لە دونیادا لە سزای خوای گەورە ئەترساین .
Ərəbcə təfsirlər:
فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡنَا وَوَقَىٰنَا عَذَابَ ٱلسَّمُومِ
[ فَمَنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا وَوَقَانَا عَذَابَ السَّمُومِ (٢٧) ] وە خوای گەورە نیعمەتی خۆی ڕژاند بەسەرماندا وە لێمان خۆشبوو وە ڕەحمی پێ كردین و پاراستمانی لە سزای ئاگری دۆزەخ كە سزایەكە چۆن بایەكی گەرم هەڵئەكات بەو شێوازە گەرمییەكەی یەكجار سەختە.
Ərəbcə təfsirlər:
إِنَّا كُنَّا مِن قَبۡلُ نَدۡعُوهُۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡبَرُّ ٱلرَّحِيمُ
[ إِنَّا كُنَّا مِنْ قَبْلُ نَدْعُوهُ إِنَّهُ هُوَ الْبَرُّ الرَّحِيمُ (٢٨) ] ئێمە پێشتریش لە دونیادا خوای گەورەمان بەتاك و تەنها ئەپەرست و تەنها لەو دەپاڕاینەوەو دوعامان لە كەسی تر نەئەكرد, بەڕاستی خوای گەورەش وەڵام و پاداشتی داینەوەو لێمان خۆشبوو هەر خوای گەورە زۆر چاكەكارە وە زۆر بەڕەحم و سۆزو بەزەییە بە بەندەكانی .
Ərəbcə təfsirlər:
فَذَكِّرۡ فَمَآ أَنتَ بِنِعۡمَتِ رَبِّكَ بِكَاهِنٖ وَلَا مَجۡنُونٍ
[ فَذَكِّرْ فَمَا أَنْتَ بِنِعْمَتِ رَبِّكَ بِكَاهِنٍ وَلَا مَجْنُونٍ (٢٩) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ یادیان بكەوەو ئامۆژگارییان بكە، وە بەو نیعمەتانەی كە خوای گەورە پێی بەخشیوویت كە پێغەمبەرایەتییە تۆ نە فاڵچیت و نە شێتی كە كافران تۆمەتبارت دەكەن پێى، بەڵكو وەحی خوای گەورەیەو لەلایەن خوای گەورەوە دەیگەیەنیت .
Ərəbcə təfsirlər:
أَمۡ يَقُولُونَ شَاعِرٞ نَّتَرَبَّصُ بِهِۦ رَيۡبَ ٱلۡمَنُونِ
[ أَمْ يَقُولُونَ شَاعِرٌ نَتَرَبَّصُ بِهِ رَيْبَ الْمَنُونِ (٣٠) ] (ابن عباس) دەفەرمێت: قوڕەیش لە (دار الندوة) كۆبوونەوە سەبارەت بە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم وتیان بەندى بكەن و بیبەستنەوە و چاوەڕوان بن تا دەمرێت و لە كۆڵمان دەبێتەوە وەكو چۆن شاعیرانى پێش ئەمیش مردن و كۆتاییان هات، خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند: یاخود دەیانووت ئەمیش شاعیرێكە لە شاعیران و چاوەڕێین كە ڕووداوەكانی ڕۆژگار بیمرێنێت و بڕوات و لەكۆڵمان بێتەوەو رزگارمان بێت لەدەستى .
Ərəbcə təfsirlər:
قُلۡ تَرَبَّصُواْ فَإِنِّي مَعَكُم مِّنَ ٱلۡمُتَرَبِّصِينَ
[ قُلْ تَرَبَّصُوا فَإِنِّي مَعَكُمْ مِنَ الْمُتَرَبِّصِينَ (٣١) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم پێیان بڵێ: دەی چاوەڕێ بكەن منیش لەگەڵ ئێوەدا لە چاوەڕێكارانم بزانین خوای گەورە سزای كاممان دەدات لە دونیاو قیامەتداو كاممان لەناو ئەچین.
Ərəbcə təfsirlər:
أَمۡ تَأۡمُرُهُمۡ أَحۡلَٰمُهُم بِهَٰذَآۚ أَمۡ هُمۡ قَوۡمٞ طَاغُونَ
[ أَمْ تَأْمُرُهُمْ أَحْلَامُهُمْ بِهَذَا ] یاخود بەڵكو عەقڵیانە فەرمانیان پێ ئەكات بەم شتانە كە خۆیشان دەزانن راست ناكەن [ أَمْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ (٣٢) ] بەڵكو خۆیان كەسانێكن كە سنووریان بەزاندووە لە تاوان و گومڕاییدا .
Ərəbcə təfsirlər:
أَمۡ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُۥۚ بَل لَّا يُؤۡمِنُونَ
[ أَمْ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُ بَلْ لَا يُؤْمِنُونَ (٣٣) ] یاخود ئەڵێن: ئەم قورئانە محمد صلى الله علیه وسلم خۆی دروستی كردووەو هەڵیبەستووەو دایهێناوە، بەڵكو ئەوان ئیمان و باوەڕیان بە خوای گەورە نییە بۆیە ئەم قسانە ئەكەن .
Ərəbcə təfsirlər:
فَلۡيَأۡتُواْ بِحَدِيثٖ مِّثۡلِهِۦٓ إِن كَانُواْ صَٰدِقِينَ
[ فَلْيَأْتُوا بِحَدِيثٍ مِثْلِهِ إِنْ كَانُوا صَادِقِينَ (٣٤) ] ئەگەر ئەوان ڕاستگۆن كە ئەڵێن: ئەم قورئانە قسەی محمدە صلى الله علیه وسلم با سوورەتێكى بچوكى هاوشێوەی سوورەتەكانی قورئانی پیرۆز بهێننەوە كە ئەگەر هەموو مرۆڤ وجن كۆببنەوە ناتوانن تەنها سوورەتێكى بچووكى هاوشێوەى قـورئان بهێنن، چونـكـە قورئان قسەو فەرموودەى خواى گەورەیەو هەرگیز قسەى مرۆڤ وەكو قسەى خواى گەورە نابێت .
Ərəbcə təfsirlər:
أَمۡ خُلِقُواْ مِنۡ غَيۡرِ شَيۡءٍ أَمۡ هُمُ ٱلۡخَٰلِقُونَ
[ أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ (٣٥) ] یاخود ئایا ئێوە بەبێ هیچ شتێك دروست كراون و لە هیچ دروست كراون؟ یاخود خۆتان خۆتانتان دروست كردووە؟ نەخێر هیچیان نییە بەڵكو خوایەك هەیە كە ئێوەی دروست كردووە .
Ərəbcə təfsirlər:
أَمۡ خَلَقُواْ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ
[ أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بَلْ لَا يُوقِنُونَ (٣٦) ] یاخود ئایا ئێوە ئاسمانەكان و زەویتان دروست كردووە؟ نەخێر وانییە بەڵكو ئێوە یەقینتان نییەو لە گوماندا ئەژین .
Ərəbcə təfsirlər:
أَمۡ عِندَهُمۡ خَزَآئِنُ رَبِّكَ أَمۡ هُمُ ٱلۡمُصَۜيۡطِرُونَ
[ أَمْ عِنْدَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ الْمُصَيْطِرُونَ (٣٧) ] یاخود ئایا خەزێنەكانی خوای گەورە بە دەست ئێوەیە لە ڕزق و ڕۆزی و باران بارین؟ یاخود ئایا ئێوە زاڵ و باڵادەستن بەسەر ئەم شتانەدا یان بەسەر دروستكراوەكانی خوای گەورەدا؟ یان ئایا ئێوە لێپرسینەوە لەگەڵ خەڵكیدا ئەكەن؟ واتە: وانییەو هیچتان بەدەست نییە، (جوبەیرى كوڕى موتعیم) لە دواى غەزاى (بەدر) هاتە مەدینە بۆ ئازاد كردنى دیلەكانى قوڕەیش، دەفەرمێت: گوێم لێبوو پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لە نوێژى مەغریب سورەتى (طور)ى دەخوێند گەیشتە ئەم ئایەتانە نزیك بوو دڵم بفڕێت و ئاگام لە خۆم نەمێنێت، وە هۆكار بوو بۆ موسڵمان بوونى .
Ərəbcə təfsirlər:
أَمۡ لَهُمۡ سُلَّمٞ يَسۡتَمِعُونَ فِيهِۖ فَلۡيَأۡتِ مُسۡتَمِعُهُم بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٍ
[ أَمْ لَهُمْ سُلَّمٌ يَسْتَمِعُونَ فِيهِ فَلْيَأْتِ مُسْتَمِعُهُمْ بِسُلْطَانٍ مُبِينٍ (٣٨) ] یاخود ئایا ئێوە پەیژەتان بۆ دانراوە پیایدا سەركەون بۆ ئاسمان و لەوێ قسەی فریشتەكان یان وەحی خوای گەورە ببیستن؟ ئەگەر ڕاست ئەكەن و بانگەشەی ئەم شتە ئەكەن با ئەو كەسەتان كە گوێ ئەگرێ با بەڵگەیەكی ڕوون و ئاشكرا لەسەر ئەم شتە بێنێت، بەڵام تواناى هیچ شتێكیان نییەو تەنها لە خۆیانەوە بەبێ بەڵگە قسە دەكەن .
Ərəbcə təfsirlər:
أَمۡ لَهُ ٱلۡبَنَٰتُ وَلَكُمُ ٱلۡبَنُونَ
[ أَمْ لَهُ الْبَنَاتُ وَلَكُمُ الْبَنُونَ (٣٩) ] یاخود ئایا خوای گەورە كچی هەیە؟ (قوڕەیش و كافران ئەیانووت مەلائیكەت كچی خوای گەورەیە)، وە كوڕیش بۆ خۆتان بڕیار ئەدەن، كاتێك كە خۆتان كچتان بێت زیندە بەچاڵی ئەكەن بۆ خۆتان بە كچ ڕازی نین بەڵام كچ ئەدەنە پاڵ خوای گەورە .
Ərəbcə təfsirlər:
أَمۡ تَسۡـَٔلُهُمۡ أَجۡرٗا فَهُم مِّن مَّغۡرَمٖ مُّثۡقَلُونَ
[ أَمْ تَسْأَلُهُمْ أَجْرًا فَهُمْ مِنْ مَغْرَمٍ مُثْقَلُونَ (٤٠) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم یاخود ئایا تۆ داوای پارەو كرێیان لێ ئەكەی لەسەر گەیاندنی دینەكە؟ خۆ داوای پارەت لێ نەكردوون كە ئەوان كەوتبێتنە ژێر قەرزێكی زۆر قورسەوەو لە توانایاندا نەبێ ئەو قەرزە بدەنەوە بۆیە موسڵمان نەبن، خۆ داوای ئەوەت لێ نەكردوون و بەبێ بەرامبەر ڕێگەی خوای گەورەیان بۆ ڕوون ئەكەیتەوە .
Ərəbcə təfsirlər:
أَمۡ عِندَهُمُ ٱلۡغَيۡبُ فَهُمۡ يَكۡتُبُونَ
[ أَمْ عِنْدَهُمُ الْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ (٤١) ] یاخود ئایا غەیب بەدەست ئەوانەو ئەوان غەیب ئەزانن و ئەوان لە (لوح المحفوظ)دا نووسیویانەتەوە؟ نەخێر هیچ شتێك نازانن و تەنها خواى گەورە غەیب دەزانێت .
Ərəbcə təfsirlər:
أَمۡ يُرِيدُونَ كَيۡدٗاۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُواْ هُمُ ٱلۡمَكِيدُونَ
[ أَمْ يُرِيدُونَ كَيْدًا فَالَّذِينَ كَفَرُوا هُمُ الْمَكِيدُونَ (٤٢) ] یاخود ئایا ئەمان ئەیانەوێ نەخشەو پیلان بۆ پێغەمبەری خوا دانێن صلى الله علیه وسلم ، نەخێر كافران خۆیانن كە خوای گەورە نەخشەو پیلانیان بۆ دائەنێ و لەناویان ئەبات لە بەرامبەر ئەو نەخشەو پیلانانەی كە دایئەنێن .
Ərəbcə təfsirlər:
أَمۡ لَهُمۡ إِلَٰهٌ غَيۡرُ ٱللَّهِۚ سُبۡحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشۡرِكُونَ
[ أَمْ لَهُمْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ ] یاخود ئایا جگە لە (اللَّه) خوایەكی تریان هەیە [ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ (٤٣) ] پاك و مونەززەهی بۆ خوای گەورە لەو شەریك دانانەی كە بۆ خوای گەورەی بڕیار ئەدەن .
Ərəbcə təfsirlər:
وَإِن يَرَوۡاْ كِسۡفٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ سَاقِطٗا يَقُولُواْ سَحَابٞ مَّرۡكُومٞ
[ وَإِنْ يَرَوْا كِسْفًا مِنَ السَّمَاءِ سَاقِطًا يَقُولُوا سَحَابٌ مَرْكُومٌ (٤٤) ] وە ئەگەر پارچە ئاگرێك یان سزایەك ببینن لە ئاسمانەوە بەر بێتەوەو دابەزێ هێشتا باوەڕ ناكەن و ئیمان ناهێنن و وا ئەزانن ئەمە هەورەكەیەو كەڵەكە بووە لەسەر یەكتری, نازانن كە ئەمە سزای خوای گەورەیە بۆیان دێت .
Ərəbcə təfsirlər:
فَذَرۡهُمۡ حَتَّىٰ يُلَٰقُواْ يَوۡمَهُمُ ٱلَّذِي فِيهِ يُصۡعَقُونَ
[ فَذَرْهُمْ حَتَّى يُلَاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي فِيهِ يُصْعَقُونَ (٤٥) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم وازیان لێ بێنەو لێیان بگەڕێ تا ئەگەنە ئەو ڕۆژەی كە تیایدا ئەمرن و لەناو ئەچن كە ڕۆژی قیامەتە یان ڕۆژی مردنیانەو خوای گەورە سزایان ئەدات .
Ərəbcə təfsirlər:
يَوۡمَ لَا يُغۡنِي عَنۡهُمۡ كَيۡدُهُمۡ شَيۡـٔٗا وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ
[ يَوْمَ لَا يُغْنِي عَنْهُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا وَلَا هُمْ يُنْصَرُونَ (٤٦) ] لەو ڕۆژەدا نەخشەو پیلانیان كە دایاننابوو بۆ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم یان بۆ موسڵمانان هیچ سوودیان پێ ناگەیەنێ وە ئەوانیش سەرناخرێن و كەس ناتوانێ سەریان بخات و لە سزای خوای گەورە بیانپارێزێ .
Ərəbcə təfsirlər:
وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُواْ عَذَابٗا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
[ وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا عَذَابًا دُونَ ذَلِكَ ] وە زاڵمان واتە: موشریكان جگە لە سزای ڕۆژی قیامەت سزایەكی لەوەیش كەمتریان بۆ هەیە كە لە دونیادا خوای گەورە تووشی دەردو بەڵاو نەخۆشی و موسیبەت و برسێتی و نەبوونی و تیاچوون و ئەو شتانەیان دەكات بۆ ئەوەى بگەڕێنەوەو تەوبە بكەن, یاخود پێش سزای قیامەت سزایەكی تریشیان هەیە كە سزای ناو قەبرە [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٤٧) ] بەڵام زۆربەیان نازانن .
Ərəbcə təfsirlər:
وَٱصۡبِرۡ لِحُكۡمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعۡيُنِنَاۖ وَسَبِّحۡ بِحَمۡدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ
[ وَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ ئارام بگرە بۆ حوكم و بڕیاری خوای گەورە وە تۆ لەبەر چاوی ئێمەی وە ئێمە خۆمان ئەتپارێزین گوێ بەوان مەدە [ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ (٤٨) ] وە كاتێكیش كە هەڵئەستی خوای گەورە بە پاك و مونەززەه ڕابگرە لە هەموو كەموكوڕیەك, وە حەمدو سەناو ستایشی خوای گەورە بكە، واتە: لە مەجلیسدا كە هەستای دوعای كەفارەتی مەجلیس بخوێنەو بڵ: (سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت أستغفرك وأتوب إليك), یان كاتێك كە لە خەو هەستای، یان كاتێك كە هەڵئەستی بۆ نوێژ كردن، ئەلەو كاتانەدا حەمدو سەناو ستایش و تەسبیحاتی خوای گەورە بكە.
Ərəbcə təfsirlər:
وَمِنَ ٱلَّيۡلِ فَسَبِّحۡهُ وَإِدۡبَٰرَ ٱلنُّجُومِ
[ وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ ] وە لە شەویشدا بەهەمان شێوە تەسبیحاتی خوای گەورە بكە، واتە: شەونوێژ بكە، یان نوێژی مەغریب و عیشا بكە، یان دوو ڕكاتی بەیانی بكە، چونكە ئەم نوێژانە دەكەونە شەوەوەو بەشەو دەكرێن [ وَإِدْبَارَ النُّجُومِ (٤٩) ] وە لە دوای ئەستێرەكانەوە كاتێك كە لە كۆتایی شەودا ئەستێرە نامێنێ، واتە: نوێژی بەیانی بكە، یاخود وتراوە: مەبەست پێی دوو ڕكاتە سوننەتەكەی پێش نوێژی بەیانییە، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سورەتى (طور) والحمد لله.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Surə: ət-Tur
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq