Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Surə: əl-Vaqiə   Ayə:

سورەتی الواقعة

إِذَا وَقَعَتِ ٱلۡوَاقِعَةُ
سوورەتی (واقیعە) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (واقیعە) سورەتێكى مەككى یە تەنها ئایەتى (٨١-٨٢) نەبێت كە مەدەنین. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (واقیعە) (٩٦) ئایەتە. ٣- سورەتى (واقیعە) زنجیرەى پەنجاو شەشەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (واقیعە) لە دواى سورەتى (طه) دابەزیوە. ٥- ئیمامى (ئەبو بەكر) فەرمووى: ئەى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم پیر بوویت، فەرمووى: (سوورەتەكانى هودو واقیعەو مورسەلات و عەممە یەتەسائەلون و تەكویر پیریان كردم). ٦- ئەو فەرموودانەى لەسەر فەزڵى سوورەتى (واقیعە) هاتوون هیچیان صەحیح نین. تەوەرەكانى سورەتى واقیعە: تەوەرى سەرەكى لە سورەتى (واقیعە)دا بریتییە لە باسكردنى ئازارو نارەحەتیەكانى رۆژى قیامەت، وە باسى ئەوەمان بۆ دەكات كە خەڵكى لەو رۆژەدا دەبن بەسێ كۆمەلەوە، ئەوانیش- ١- (اصحاب الیمین)، كە ئەوانەن لە نازو نیعمەت و خۆشی دان. ٢- (اصحاب الشمال)، كە ئەوانەن لەناو ئازارو سزاو نارەحەتی دان. ٣- (السابقون)، كە ئەوانە لە پێشكەوتوەكانن و لەوپەڕى خۆشی بەختەوەرى دان. ئنجا خواى گەورە باسی حاڵی هەر كامێك لەو سێ كۆمەڵەیە دەكات لە رۆژى دواییدا. پاشان لە چەند شوێنێكى ترى ئەو سورەتە پیرۆزەدا خواى گەورە باسی زۆریك لەو نیعمەتانەى خۆیمان بۆ دەكات كەوا رشتویەتى بەسەر مرۆڤەكاندا بەشێوەیەكى گشتى تا سودى لێ وەربگرن و لەبەرامبەریشدا دەبێت خەڵكى سوپاسگوزارى خۆیان دەڕبرن بەرامبەر بە خواى گەورەو تەسبیحاتى بكەن و بە پاك و پیرۆزى دابنێنن. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ إِذَا وَقَعَتِ الْوَاقِعَةُ (١) ] (الْوَاقِعَةُ) ناوێكە لە ناوەكانی ڕۆژی قیامەت، بۆیە پێی ئەووترێ: (الْوَاقِعَةُ) لەبەر ئەوەی بە دڵنیایی ڕوو ئەدات، واتە: كاتێك كە ڕۆژی قیامەت ڕوو ئەدات .
Ərəbcə təfsirlər:
لَيۡسَ لِوَقۡعَتِهَا كَاذِبَةٌ
[ لَيْسَ لِوَقْعَتِهَا كَاذِبَةٌ (٢) ] ئەو كاتەی كە ڕوو ئەدات كەس ناتوانێ بەدرۆی بزانێت لەبەر ئەوەی تەواو ڕووئەدات و كۆتایی بەهەموو شتێك دێت، یان كەس ناتوانێت بیگەڕێنێتەوەو نەهێڵێت روو بدات.
Ərəbcə təfsirlər:
خَافِضَةٞ رَّافِعَةٌ
[ خَافِضَةٌ رَافِعَةٌ (٣) ] كاتێك كە ڕۆژی قیامەت دێت لەو ڕۆژەدا خوای گەورە كەسانێك نزم ئەكاتەوە بۆ پلەكانى خوارەوەى دۆزەخ هەرچەندە لە دونیا بەرز بوونە كە كافران و دووڕووان و بێ باوەڕانن، وە كەسانێكیش بەرز ئەكاتەوە بۆ پلەكانى سەرەوەى بەهەشت هەرچەندە لە دونیا پلەو پایەیان نزم بووەو لاوازو بێ دەسەڵات بوونە كە باوەڕدارانن, یاخود خۆبەگەورەزان و لووتبەرزەكان نزم ئەكاتەوە، وە خۆبەكەمزانان بەرز ئەكاتەوە .
Ərəbcə təfsirlər:
إِذَا رُجَّتِ ٱلۡأَرۡضُ رَجّٗا
[ إِذَا رُجَّتِ الْأَرْضُ رَجًّا (٤) ] كاتێك كە ڕۆژی قیامەت دێت زەوی تێكئەشكێ و ئەجولێت و ئەهەژێت .
Ərəbcə təfsirlər:
وَبُسَّتِ ٱلۡجِبَالُ بَسّٗا
[ وَبُسَّتِ الْجِبَالُ بَسًّا (٥) ] وە شاخەكانیش تێكوپێك ئەشكێن بەسەر یەكدا .
Ərəbcə təfsirlər:
فَكَانَتۡ هَبَآءٗ مُّنۢبَثّٗا
[ فَكَانَتْ هَبَاءً مُنْبَثًّا (٦) ] وەكو تۆزی بڵاویان لێ دێت كە بە ئاسماندا ئەڕۆن.
Ərəbcə təfsirlər:
وَكُنتُمۡ أَزۡوَٰجٗا ثَلَٰثَةٗ
لە قیامەتدا خەڵكى سێ بەشن [ وَكُنْتُمْ أَزْوَاجًا ثَلَاثَةً (٧) ] وە ئێوەش ئەبن بە سێ پۆلەوە، خەڵكی ئەبێتە سێ بەشەوە: دوو بەشی بۆ بەهەشتەو بەشێكیان بۆ دۆزەخە .
Ərəbcə təfsirlər:
فَأَصۡحَٰبُ ٱلۡمَيۡمَنَةِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلۡمَيۡمَنَةِ
[ فَأَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ ] بەشی یەكەمیان: هاوەڵانى لاى راستن ئەوانەی كە لەلای ڕاستی عەرشی خوای گەورەن وە كتێبەكانیان بە دەستی ڕاستیان پێ ئەدرێ وە بەلای ڕاستیشدا بەرەو بەهەشت ئەبرێن كە سەرجەم و تێكڕای بەهەشتییەكانن [ مَا أَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ (٨) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ چوزانی ئەم بەهەشتییانە كە بە لاى راستدا دەبرێن بۆ بەهەشت حاڵیان چۆنە.
Ərəbcə təfsirlər:
وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡمَشۡـَٔمَةِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلۡمَشۡـَٔمَةِ
[ وَأَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ ] بەشى دووەم: هاوەڵانى لاى چەپن ئەوانەن كە لەلای چەپی عەرشی خوای گەورەن، وە كتێبیشیان بەدەستی چەپیان پێ ئەدرێ، وە بەلای چەپیشدا بەرەو دۆزەخ ئەبرێن كە دۆزەخییەكانن بە گشتی [ مَا أَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ (٩) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ چوزانی ئەم دۆزەخییانە ئەمانەی كە بەلای چەپدا ئەبرێن بۆ دۆزەخ حاڵیان چۆنە
Ərəbcə təfsirlər:
وَٱلسَّٰبِقُونَ ٱلسَّٰبِقُونَ
[ وَالسَّابِقُونَ السَّابِقُونَ (١٠) ] بەشى سێیەم: ئەوانەی كە پێشەنگ بوونە لە ئیمان هێنان و كردەوەی چاك، وە هەر ئەوانیش پێشەنگن لە چوونە بەهەشت یان بۆ ڕەحمەتی خوای گەورە.
Ərəbcə təfsirlər:
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلۡمُقَرَّبُونَ
[ أُولَئِكَ الْمُقَرَّبُونَ (١١) ] ئا ئەمانە ئەو كەسانەن كە نزیكن لە ڕەحمەت و پاداشت و بەهەشتی خوا، كە ئەمانە تایبەتترو بەختەوەرترو پاداشت زیاترن لە هاوەڵانى لاى راست، وە ژمارەیان لەوان كەمترە، وە پێغەمبەران و شەهیدان و راستگۆیان و پیاوچاكان لە ناو ئەماندان.
Ərəbcə təfsirlər:
فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ
پاداشتى پێشەنگەكان لەبەهەشتدا [ فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ (١٢) ] ئەمانە لە بەهەشتدان كە بەهەشت شوێنی ئەو هەموو نازو نیعمەتەیە كە هیچ چاوێك نەیبینیووە، وە هیچ گوێیەك نەیبیستووە، وە بە دڵى هیچ كەسێكیشدا نەهاتووە.
Ərəbcə təfsirlər:
ثُلَّةٞ مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ
[ ثُلَّةٌ مِنَ الْأَوَّلِينَ (١٣) ] كۆمەڵێكی زۆرى بەهەشتییەكان لە سەرەتاكانن، واتە: لە ئوممەتانى پێشوون كە خوای گەورە خۆی نەبێ كەس ژمارەیان نازانێ، یاخود وتراوە: هەر سەرەتاى ئەم ئوممەتە كە ئەچنە بەهەشتەوە یەكجار زۆرن، واتە: سەحابەو شوێنكەوتوانیان.
Ərəbcə təfsirlər:
وَقَلِيلٞ مِّنَ ٱلۡأٓخِرِينَ
[ وَقَلِيلٌ مِنَ الْآخِرِينَ (١٤) ] وە كۆمەڵێكى كەمی بەهەشتییەكان لە كۆتاییەكانن، واتە: لە ئوممەتى ئیسلامن لەچاو سەرەتاى ئەم ئوممەتە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەفەرمووێ: بە ئومێدم ئێوەى موسڵمانان نیوەی ئەهلی بەهەشت بن و نیوەكەى ترى لەسەرجەم ئوممەتانى تر بن، وە حەفتا هەزار لە ئوممەتى ئیسلام بە بێ لێپرسینەوەو سزا دەچنە بەهەشتەوە، وە لەگەڵ هەر هەزارێكیاندا حەفتا هەزارى تر بەبێ لێپرسینەوەو سزا دەچنە بەهەشتەوە، كە ئەمەیش فەزڵى ئەم ئوممەتى ئیسلامەیە بەسەر ئوممەتانى ترەوە، وە ئێمە دوا ئوممەتین كە هاتووین بەڵام یەكەم ئوممەت دەبین كە دەچینە بەهەشتەوە.
Ərəbcə təfsirlər:
عَلَىٰ سُرُرٖ مَّوۡضُونَةٖ
[ عَلَى سُرُرٍ مَوْضُونَةٍ (١٥) ] (موقەڕڕەب) نزیكەكان لەسەر جێگایەكن لە بەهەشتدا بۆیان ئامادەكراوە كە بە ئاڵتوون چنراوە، یاخود بە دوڕڕو مراوری و گەوهەر چنراوە .
Ərəbcə təfsirlər:
مُّتَّكِـِٔينَ عَلَيۡهَا مُتَقَٰبِلِينَ
[ مُتَّكِئِينَ عَلَيْهَا مُتَقَابِلِينَ (١٦) ] وە لەسەری ڕاكشاون و پاڵیان داوەتەوەو ڕوویان لە یەكترەو یەكتری ئەبینن و پشتیان لە یەكتر نییەو كەس لە دواى كەسەوە نییە .
Ərəbcə təfsirlər:
يَطُوفُ عَلَيۡهِمۡ وِلۡدَٰنٞ مُّخَلَّدُونَ
[ يَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَانٌ مُخَلَّدُونَ (١٧) ] وە ئەو منداڵانەى بەسەریاندا ئەگەڕێن و خزمەتیان ئەكەن پیر نابن و بۆ هەمیشەیی ئەمێننەوە، كە وتراوە: منداڵی موسڵمانانە كە بە منداڵى مردوونە، یان منداڵی موشریكانە، یان كەسانێكن خوای گەورە لە بەهەشتدا دروستی كردوون بۆ خزمەت كردنی بەهەشتییەكان .
Ərəbcə təfsirlər:
بِأَكۡوَابٖ وَأَبَارِيقَ وَكَأۡسٖ مِّن مَّعِينٖ
[ بِأَكْوَابٍ وَأَبَارِيقَ وَكَأْسٍ مِنْ مَعِينٍ (١٨) ] بە جۆرەها كوپ و گڵاسەوە ئەوەی كە دەسكی نیەو ئەوەی كە دەسكی هەیە, وە جۆرەها جامى تریش كە پڕە لە مەی لەو سەرچاوانەوە بۆیان دێنن كە لێیان نابڕێت و كۆتایی نایات .
Ərəbcə təfsirlər:
لَّا يُصَدَّعُونَ عَنۡهَا وَلَا يُنزِفُونَ
[ لَا يُصَدَّعُونَ عَنْهَا وَلَا يُنْزِفُونَ (١٩) ] وەكو عەرەق و مەی دونیا نییە كە بیخۆن سك و سەریان بدات لە ئێش, یاخود لە هۆش خۆیان بچن و عەقڵیان ببات، یاخود بڕشێنەوەو میز بە خۆیاندا بكەن، نەخێر وا نییەو لەوپەڕى تام و چێژو لەزەتدایە .
Ərəbcə təfsirlər:
وَفَٰكِهَةٖ مِّمَّا يَتَخَيَّرُونَ
[ وَفَاكِهَةٍ مِمَّا يَتَخَيَّرُونَ (٢٠) ] وە جۆرەها میوەیشیان پێ ئەدرێ كە خۆیان هەڵیئەبژێرن، (ئەم ئـایـەتـە بـەڵگـەیـە لەسەر ئەوەى كە دروستە لە كاتى خواردنى میوە دەستدرێژ بكەیت و لە پێش خۆتەوە نەخۆیت و هەڵیبژێریت) .
Ərəbcə təfsirlər:
وَلَحۡمِ طَيۡرٖ مِّمَّا يَشۡتَهُونَ
[ وَلَحْمِ طَيْرٍ مِمَّا يَشْتَهُونَ (٢١) ] وە لە گۆشتی باڵندەیش ئەوەی كە ئارەزووی بكەن پێیان ئەدرێ، باڵندەكانى بەهەشت ملیان وەكو ملى وشتر درێژو گەورەیە .
Ərəbcə təfsirlər:
وَحُورٌ عِينٞ
[ وَحُورٌ عِينٌ (٢٢) ] وە حۆریان لە بەهەشتدا بۆ دانراوە كە چاویان یەكجار گەورەیەو ڕەشی و سپی چاویان یەكجار زۆرە .
Ərəbcə təfsirlər:
كَأَمۡثَٰلِ ٱللُّؤۡلُوِٕ ٱلۡمَكۡنُونِ
[ كَأَمْثَالِ اللُّؤْلُؤِ الْمَكْنُونِ (٢٣) ] ئەم حۆریانە وەكو دوڕڕو مرواری وان لە سپێتى و جوانیدا كە پارێزراو بێت و دەست پێی نەگەیشتبێت، واتە: لەوپەڕی جوانی و پاكیدان .
Ərəbcə təfsirlər:
جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
[ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٢٤) ] خوای گەورە ئەم پاداشتانەیان ئەداتێ بەهۆی ئەو كردەوە چاكانەی كە لە دونیادا كردوویانە .
Ərəbcə təfsirlər:
لَا يَسۡمَعُونَ فِيهَا لَغۡوٗا وَلَا تَأۡثِيمًا
[ لَا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا تَأْثِيمًا (٢٥) ] لەناو بەهەشتدا گوێیان لە هیچ قسەیەكی پڕو پووچ و بەتاڵ و تاوان نابێت.
Ərəbcə təfsirlər:
إِلَّا قِيلٗا سَلَٰمٗا سَلَٰمٗا
[ إِلَّا قِيلًا سَلَامًا سَلَامًا (٢٦) ] تەنها ئەوەندە نەبێ كە سەلام لە یەكتری ئەكەن هەندێكیان سەلام لە هەندێكی تریان دەكەن، وە فریشتەكان سەلامیان لێ دەكەن وە پێیان ئەووترێ: ئێوە پارێزراوو سەلامەتن لە سزای خوای گەورەو سزا نادرێن، وە قسەیشیان پارێزراوە لە خراپەو تاوان.
Ərəbcə təfsirlər:
وَأَصۡحَٰبُ ٱلۡيَمِينِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلۡيَمِينِ
پاداشتى هاوەڵانى راست [ وَأَصْحَابُ الْيَمِينِ مَا أَصْحَابُ الْيَمِينِ (٢٧) ] دواى باسكردنى پێشەنگ و نزیكەكان (سابیق و موقەڕەب) پاشان خواى گەورە دێتە سەر باسى (هاوەڵانى لاى راست)، كە ئەمانە پلەیەك لە خوارترن لە نازو نیعمەتەكانی بەهەشتدا, لەبەر ئەوەی لە دونیادا كردەوەی چاكیان كەمتر بووە، ئەى محمد صلى الله علیه وسلم تۆ چوزانى هاوەڵانى لاى راست كێن و حاڵیان چۆنەو سەرەنجامیان چییە؟
Ərəbcə təfsirlər:
فِي سِدۡرٖ مَّخۡضُودٖ
[ فِي سِدْرٍ مَخْضُودٍ (٢٨) ] ئەمان سیدریان بۆ هەیە كە جۆرێكە لە دار كە لە دونیاشدا هەیە بەڵام (مَخْضُود) واتە: لە دونیادا ئەو دارانە دڕكی هەیە بەڵام لەوێ دڕكەكانی بڕاوەتەوە، وە لە دونیادا بەرهەمی كەمە لەوێ بەرهەمی یەكجار زۆری پێوەیە.
Ərəbcə təfsirlər:
وَطَلۡحٖ مَّنضُودٖ
[ وَطَلْحٍ مَنْضُودٍ (٢٩) ] وە (طَلْح)یش وتراوە: دارێكە لە حیجاز هەیە كە ئەویش بەهەمان شێوە دڕكى زۆرە، بەڵام لەبەهەشت دڕكى نییەو بەرەكەى لە هەنگوین شیرینترە، یاخود وتراوە: خەڵكی یەمەن بە مۆز ئەڵێن: (طَلْح) واتە: مۆزیشیان بۆ هەیە (مَنْضُود) واتە: بەرهەمەكەى چڕو پڕە .
Ərəbcə təfsirlər:
وَظِلّٖ مَّمۡدُودٖ
[ وَظِلٍّ مَمْدُودٍ (٣٠) ] وە سێبەریشیان بۆ هەیە كە سێبەرەكە درێژ كراوەتەوەو هەمیشەییە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (لە بەهەشتدا دارێك هەیە ئەگەر سوارچاكێك سەد ساڵ بەژێریدا بڕوات ناتوانێ بیبڕێ ئەوەندە سێبەری زۆری هەیە، ئەم ئایەتە بخوێننەوە).
Ərəbcə təfsirlər:
وَمَآءٖ مَّسۡكُوبٖ
[ وَمَاءٍ مَسْكُوبٍ (٣١) ] وە ئاویشیان بۆ هەیە كە بەشەو و بەڕۆژ بۆیان دێت بەبێ ئەوەی كە ببڕێت .
Ərəbcə təfsirlər:
وَفَٰكِهَةٖ كَثِيرَةٖ
[ وَفَاكِهَةٍ كَثِيرَةٍ (٣٢) ] وە میوەی یەكجار زۆریان بۆ هەیە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم پێشنوێژى دەكرد دەستى درێژ كرد دواتر پرسیاریان لێكرد، فەرمووى: (بەهەشتم بینى دەستم برد بۆ بۆڵە ترێ یەك بۆتان بێنم رێگرى كرام، ئەگەر بمهێنایا ئەوا تا دونیا دەما لێتان بخواردایا كۆتایی ناهات، وە هەرچى لە نێوان ئاسمان و زەویە لێیان بخواردایا كەمى ناكرد) .
Ərəbcə təfsirlər:
لَّا مَقۡطُوعَةٖ وَلَا مَمۡنُوعَةٖ
[ لَا مَقْطُوعَةٍ وَلَا مَمْنُوعَةٍ (٣٣) ] میوەكان نە ئەوەتا لە كاتێك لە كاتەكاندا ببڕێت و نەمێنێت، یاخود قەدەغە بكرێن لێی، بەڵكو لە هەموو كاتێكدا بۆیان هەیەو بەردەوام و هەمیشەییە.
Ərəbcə təfsirlər:
وَفُرُشٖ مَّرۡفُوعَةٍ
[ وَفُرُشٍ مَرْفُوعَةٍ (٣٤) ] وە جێگاو ڕاخەرى نەرم و ناسكیان لە شوێنی بەرزدا بۆ ڕاخراوە, یاخود وتراوە: مەبەست پێی ئافرەتانی بەهەشتیان بۆ ئامادەكراوە لەسەر ئەو جێگایانە .
Ərəbcə təfsirlər:
إِنَّآ أَنشَأۡنَٰهُنَّ إِنشَآءٗ
[ إِنَّا أَنْشَأْنَاهُنَّ إِنْشَاءً (٣٥) ] ئێمە ئەو ئافرەتانەمان دروست كردووە لە بەهەشت, یاخود هەر ئافرەتانی دونیایش ئەوەی كە دەچێتە بەهەشتەوە ئەگەر تەمەنیشیان پیر بووبێ لەوێ خوای گەورە گەنجیان ئەكاتەوەو دەیانكاتەوە بە كچ، وە تەمەنى بەهەشتێكان سى و سێ ساڵە.
Ərəbcə təfsirlər:
فَجَعَلۡنَٰهُنَّ أَبۡكَارًا
[ فَجَعَلْنَاهُنَّ أَبْكَارًا (٣٦) ] وە ئەوان كچن وەكو باسمان كرد نە جن و نە مرۆڤ پێشتر دەستی پێیان نەگەیشتووەو جیماعیان لەگەڵ نەكراوەو كچن، پیرێژنێك هاتە خزمەت پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم وتى: دوعام بۆ بكە خوا بمخاتە بەهەشتەوە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: (پیرێژن ناچێتە بەهەشتەوە) ئەویش بە گریانەوە گەڕایەوە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: (پێى بڵێن: بە پیرێژنى ناچێتە بەهەشتەوەو گەنج دەبێتەوە، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە) .
Ərəbcə təfsirlər:
عُرُبًا أَتۡرَابٗا
[ عُرُبًا أَتْرَابًا (٣٧) ] (عُرُب) واتە: لای مێردەكانیان خۆشەویستن یان عاشقی مێردەكانی خۆیانن (أَتْرَابًا) واتە: هاوتەمەنن تەمەنی بەهەشتییەكان هەمووی سی و سێ ساڵە, یاخود وتراوە: هیچ ڕق و كینەیەك لە نێوانیاندا نییە وەكو چۆن لە نێوان ئافرەتانی دونیا هەیە كە خێزانى یەك پیاو بن، پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (بەهەشتییەكان دەچنە بەهەشتەوە باڵایان وەكو ئادەم صلى الله علیه وسلم شەست گەزە، وە جوانیان وەكو یوسفە صلى الله علیه وسلم ، تەمەنیان سى و سێ ساڵە وەكو تەمەنى عیسى صلى الله علیه وسلم ، دڵیان وەكو دڵى ئەیوبە صلى الله علیه وسلم ، زمانیان وەكو زمانى محمدە صلى الله علیه وسلم ، بێ توك و چاوڕەشن، سەڵات و سەلامى خواى گەورە لەسەرجەم پێغەمبەران بێت) .
Ərəbcə təfsirlər:
لِّأَصۡحَٰبِ ٱلۡيَمِينِ
[ لِأَصْحَابِ الْيَمِينِ (٣٨) ] ئەم حۆریانە خوای گەورە دروستی كردوون بۆ ئەو كەسانەی كە هاوەڵانی لای ڕاستن ئەوانەی كە بەدەستی ڕاست كتابیان پێ ئەدرێ .
Ərəbcə təfsirlər:
ثُلَّةٞ مِّنَ ٱلۡأَوَّلِينَ
[ ثُلَّةٌ مِنَ الْأَوَّلِينَ (٣٩) ] سەرەتاكان لە ئوممەتانى تر كۆمەڵێكی یەكجار زۆرن، یاخود سەرەتاى ئەم ئوممەتە لە هاوەڵان و شوێنكەوتوانیان كۆمەڵێكى یەكجار زۆرن .
Ərəbcə təfsirlər:
وَثُلَّةٞ مِّنَ ٱلۡأٓخِرِينَ
[ وَثُلَّةٌ مِنَ الْآخِرِينَ (٤٠) ] وە ئەوانەی كە دواتریش دێن لە ئوممەتی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ئەوانیش یەكجار زۆرن ئەوانەی بە ئیمانەوە شوێنیان كەوتوون.
Ərəbcə təfsirlər:
وَأَصۡحَٰبُ ٱلشِّمَالِ مَآ أَصۡحَٰبُ ٱلشِّمَالِ
سزاى هاوەڵانى چەپ [ وَأَصْحَابُ الشِّمَالِ مَا أَصْحَابُ الشِّمَالِ (٤١) ] ئینجا خوای گەورە دێتە سەر باسى ئەو كەسانەی كە بەدەستی چەپ كتابیان پێ دراوەو بەلای چەپدا بەرەو دۆزەخ بەڕێكراون، ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ چوزانی حاڵی ئەوان چۆنە .
Ərəbcə təfsirlər:
فِي سَمُومٖ وَحَمِيمٖ
[ فِي سَمُومٍ وَحَمِيمٍ (٤٢) ] ئەمان لە گەرماو گڕی ئاگری دۆزەخدان، وە ئاوێكی كوڵاویان پێ ئەدرێ كە ئەوپەڕی كوڵان بە ئاگری دۆزەخ كوڵاوە.
Ərəbcə təfsirlər:
وَظِلّٖ مِّن يَحۡمُومٖ
[ وَظِلٍّ مِنْ يَحْمُومٍ (٤٣) ] وە لەو گەرمایە ڕائەكەن بۆ سێبەر، وە سێبەریشیان بۆ هەیە بەڵام سێبەرێكە لە دوكەڵێكی ڕەش كە لەوپەڕی گەرمیدایە .
Ərəbcə təfsirlər:
لَّا بَارِدٖ وَلَا كَرِيمٍ
[ لَا بَارِدٍ وَلَا كَرِيمٍ (٤٤) ] نە ئەوەتا فێنك بێ نە ئەوەتا سارد بێ وەكو سێبەرەكانی تر, نە ئەوەتا جوان و بەڕێزو بەسود بێت .
Ərəbcə təfsirlər:
إِنَّهُمۡ كَانُواْ قَبۡلَ ذَٰلِكَ مُتۡرَفِينَ
[ إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَلِكَ مُتْرَفِينَ (٤٥) ] لەبەر ئەوەی ئەمان لە دونیادا لە نازو نیعمەتدا ئەژیان بە شتێك كە بۆیان حەڵال نەبوو لە حەرام نەئەگەڕانەوە .
Ərəbcə təfsirlər:
وَكَانُواْ يُصِرُّونَ عَلَى ٱلۡحِنثِ ٱلۡعَظِيمِ
[ وَكَانُوا يُصِرُّونَ عَلَى الْحِنْثِ الْعَظِيمِ (٤٦) ] وە بەردەوام بوونە لەسەر تاوانە هەرە گەورەكە كە شەریك دانان بووە بۆ خوای گەورەو تەوبەیان لێ نەكردووەو لەسەری مردوون .
Ərəbcə təfsirlər:
وَكَانُواْ يَقُولُونَ أَئِذَا مِتۡنَا وَكُنَّا تُرَابٗا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبۡعُوثُونَ
[ وَكَانُوا يَقُولُونَ أَئِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ (٤٧) ] وە ئەیانووت: ئەگەر ئێمە بمرین و ببین بە خۆڵ و ئێسقانەكانمان بڕزێت ئایا سەرلەنوێ ئێمە دروست ئەكرێینەوە؟ واتە: بەدووریان ئەزانی وە باوەڕیان پێ نەبووە .
Ərəbcə təfsirlər:
أَوَءَابَآؤُنَا ٱلۡأَوَّلُونَ
[ أَوَآبَاؤُنَا الْأَوَّلُونَ (٤٨) ] یاخود ئایا باوك و باپیرانی پێشینەی ئێمە كە مردوونە ئایا ئێستا زیندوو بوونەتەوە.
Ərəbcə təfsirlər:
قُلۡ إِنَّ ٱلۡأَوَّلِينَ وَٱلۡأٓخِرِينَ
[ قُلْ إِنَّ الْأَوَّلِينَ وَالْآخِرِينَ (٤٩) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم پێیان بڵێ: سەرەتاكان و كۆتاییەكان هەر هەموویان وە ئێوەش لەناو ئەواندا .
Ərəbcə təfsirlər:
لَمَجۡمُوعُونَ إِلَىٰ مِيقَٰتِ يَوۡمٖ مَّعۡلُومٖ
[ لَمَجْمُوعُونَ إِلَى مِيقَاتِ يَوْمٍ مَعْلُومٍ (٥٠) ] هەر هەمووتان لە دوای مردن زیندوو ئەكرێنەوەو كۆ ئەكرێنەوەو لە گۆڕەپانى مەحشەر بۆ ڕۆژێكی دیاریكراو كە ڕۆژی قیامەتە .
Ərəbcə təfsirlər:
ثُمَّ إِنَّكُمۡ أَيُّهَا ٱلضَّآلُّونَ ٱلۡمُكَذِّبُونَ
[ ثُمَّ إِنَّكُمْ أَيُّهَا الضَّالُّونَ الْمُكَذِّبُونَ (٥١) ] پاشان ئێوە ئەی ئەو كەسە گومڕایانە كە باوەڕتان بە ڕۆژی قیامەت و زیندوو بوونەوە نییە .
Ərəbcə təfsirlər:
لَأٓكِلُونَ مِن شَجَرٖ مِّن زَقُّومٖ
[ لَآكِلُونَ مِنْ شَجَرٍ مِنْ زَقُّومٍ (٥٢) ] ئێوە لە دارێك ئەخۆن كە داری ژەقنەبووتە زەقومە كە ئەچێتە قوڕگیانەوە نە دەرئەچێ نە ئەچێتە خوارەوە .
Ərəbcə təfsirlər:
فَمَالِـُٔونَ مِنۡهَا ٱلۡبُطُونَ
[ فَمَالِئُونَ مِنْهَا الْبُطُونَ (٥٣) ] وە سكی خۆیانی لێ پڕ ئەكەن لەبەر ئەوەی زۆر برسین .
Ərəbcə təfsirlər:
فَشَٰرِبُونَ عَلَيۡهِ مِنَ ٱلۡحَمِيمِ
[ فَشَارِبُونَ عَلَيْهِ مِنَ الْحَمِيمِ (٥٤) ] دواتر كە تینوویان ئەبێ پەنا بۆ ئاو ئەبەن بەڵام ئاوێكیش ئەخۆنەوە كە یەكجار گەرمە بە ئاگری دۆزەخ كوڵاوەو گەیشتۆتە ئەوپەڕی گەرمی و كوڵان .
Ərəbcə təfsirlər:
فَشَٰرِبُونَ شُرۡبَ ٱلۡهِيمِ
[ فَشَارِبُونَ شُرْبَ الْهِيمِ (٥٥) ] وە لێی ئەخـۆنەوەو تێر نـابن، (الْهِيم) نەخۆشییەكـە تووشی حوشتر ئەبێت و دواتر تێر ئاو نابێ بەو شێوازە هەر لێی ئەخۆن وە تێر ئاویش نابن و ئەبێتە سزا بۆیان و تینوویەتیان ناشكێنێ .
Ərəbcə təfsirlər:
هَٰذَا نُزُلُهُمۡ يَوۡمَ ٱلدِّينِ
[ هَذَا نُزُلُهُمْ يَوْمَ الدِّينِ (٥٦) ] ئا ئەمە شوێنی دیاریكراو و ئامادەكراوە بۆ ئەوان لە ڕۆژی قیامەتدا كە ڕۆژی سزاو وەرگرتنی پاداشتەكانە بەڵام ئەوان پاداشتیان نییە.
Ərəbcə təfsirlər:
نَحۡنُ خَلَقۡنَٰكُمۡ فَلَوۡلَا تُصَدِّقُونَ
تواناو دەسەڵاتى خواى گەورە [ نَحْنُ خَلَقْنَاكُمْ فَلَوْلَا تُصَدِّقُونَ (٥٧) ] ئەی مرۆڤ ئێمە سەرەتا ئێوەمان دروست كردووە لە نەبوون بۆچی باوەڕ بە زیندوو بوونەوە ناكەن كە زیندووبونەوەتان ئاسانترە.
Ərəbcə təfsirlər:
أَفَرَءَيۡتُم مَّا تُمۡنُونَ
[ أَفَرَأَيْتُمْ مَا تُمْنُونَ (٥٨) ] هەواڵم پێ بدەن سەبارەت بەو مەنییەی كە دەرئەپەڕێ بۆ ناو ڕەحمی ئافرەت كە ئێوە لەوە دروست بوونە .
Ərəbcə təfsirlər:
ءَأَنتُمۡ تَخۡلُقُونَهُۥٓ أَمۡ نَحۡنُ ٱلۡخَٰلِقُونَ
[ أَأَنْتُمْ تَخْلُقُونَهُ ] ئایا ئێوە لەو مەنییە مرۆڤ دروست دەكەن [ أَمْ نَحْنُ الْخَالِقُونَ (٥٩) ] یاخود ئێمەین كە دروستمان كردووە؟ .
Ərəbcə təfsirlər:
نَحۡنُ قَدَّرۡنَا بَيۡنَكُمُ ٱلۡمَوۡتَ وَمَا نَحۡنُ بِمَسۡبُوقِينَ
[ نَحْنُ قَدَّرْنَا بَيْنَكُمُ الْمَوْتَ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ (٦٠) ] ئێمەین كە مردنیشمان بۆ دیاری كردوون و كاتی دیاریكراومان بۆ داناون, وە هیچ كەسێكیش نییە زاڵ بێ بەسەر ئێمەدا بەڵكو ئێمەین كە تواناو دەسەڵاتمان هەیە بەسەر هەموو كەس و شتێكدا .
Ərəbcə təfsirlər:
عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ أَمۡثَٰلَكُمۡ وَنُنشِئَكُمۡ فِي مَا لَا تَعۡلَمُونَ
[ عَلَى أَنْ نُبَدِّلَ أَمْثَالَكُمْ ] وە توانامان هەیە ئێوە لەناوبدەین وە هاوشێوەی ئێوە دروست بكەین، یاخود لە قیامەتدا شێوەتان بگۆڕین [ وَنُنْشِئَكُمْ فِي مَا لَا تَعْلَمُونَ (٦١) ] وە بە شێوازێك دروستتان بكەین كە نەتانزانیبێ و نەتانبیستبێ، واتە: بتانكەین بە مەیمون و بەرازو شێوەتان بگۆڕین، یاخود بە شێوازێكی تر دروستتان بكەینەوەو شێوەتان بگۆڕین .
Ərəbcə təfsirlər:
وَلَقَدۡ عَلِمۡتُمُ ٱلنَّشۡأَةَ ٱلۡأُولَىٰ فَلَوۡلَا تَذَكَّرُونَ
[ وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ النَّشْأَةَ الْأُولَى فَلَوْلَا تَذَكَّرُونَ (٦٢) ] وە ئێوە بە دڵنیایی سەرەتای دروست كردنی مرۆڤ ئەزانن كە لە دڵۆپە ئاوێكە پاشان خوێنێكی مەییو پاشان پارچە گۆشتێكە وە پێشتر هیچ نەبوونە, ئەی بۆ یادی ئەم تواناو دەسەڵاتەی خوای گەورە ناكەنەوە تا بتانگەیەنێ بە ئیمان هێنان .
Ərəbcə təfsirlər:
أَفَرَءَيۡتُم مَّا تَحۡرُثُونَ
[ أَفَرَأَيْتُمْ مَا تَحْرُثُونَ (٦٣) ] هەواڵم پێ بدەن ئەوەی كە ئێوە ئەیكێڵن لە زەوی وە تۆوی پێوە ئەكەن.
Ərəbcə təfsirlər:
ءَأَنتُمۡ تَزۡرَعُونَهُۥٓ أَمۡ نَحۡنُ ٱلزَّٰرِعُونَ
[ أَأَنْتُمْ تَزْرَعُونَهُ أَمْ نَحْنُ الزَّارِعُونَ (٦٤) ] ئایا ئێوەن ئەو ڕووەكانە ئەڕوێنن و لەو زەوییە دەری ئەكەن یاخود ئێمەین كە ئەیڕوێنین و دەری ئەكەین؟
Ərəbcə təfsirlər:
لَوۡ نَشَآءُ لَجَعَلۡنَٰهُ حُطَٰمٗا فَظَلۡتُمۡ تَفَكَّهُونَ
[ لَوْ نَشَاءُ لَجَعَلْنَاهُ حُطَامًا فَظَلْتُمْ تَفَكَّهُونَ (٦٥) ] ئەگەر ویستمان لێ بێت هەمووی تێكئەشكێنین بە شێوازێك كە سوودی لێ نەبینن یان نەیەتە بەرهەم ئەو كاتە خەفەت ئەخۆن، یان لۆمەی یەكتری ئەكەن, یان پەشیمان دەبنەوە، یان سەرسام ئەبن بەوەی كە ڕووی كردۆتە دانەوێڵەكەتان .
Ərəbcə təfsirlər:
إِنَّا لَمُغۡرَمُونَ
[ إِنَّا لَمُغْرَمُونَ (٦٦) ] وە ئەڵێن: ئێمە بەڕاستی سەروەت و سامانمان بە فیڕۆ و زایە ڕۆی .
Ərəbcə təfsirlər:
بَلۡ نَحۡنُ مَحۡرُومُونَ
[ بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ (٦٧) ] ئەڵێن: بەڵكو ئێمە بێبەش كراوین لەم ڕزق و دانەوێڵەیە .
Ərəbcə təfsirlər:
أَفَرَءَيۡتُمُ ٱلۡمَآءَ ٱلَّذِي تَشۡرَبُونَ
[ أَفَرَأَيْتُمُ الْمَاءَ الَّذِي تَشْرَبُونَ (٦٨) ] هەواڵم پێ بدەن سەبارەت بەو ئاوەی كە ئەیخۆنەوە .
Ərəbcə təfsirlər:
ءَأَنتُمۡ أَنزَلۡتُمُوهُ مِنَ ٱلۡمُزۡنِ أَمۡ نَحۡنُ ٱلۡمُنزِلُونَ
[ أَأَنْتُمْ أَنْزَلْتُمُوهُ مِنَ الْمُزْنِ أَمْ نَحْنُ الْمُنْزِلُونَ (٦٩) ] ئایا ئێوەن لە هەورەكانەوە دایئەبەزێننە سەر زەوی یاخود ئێمەین بە تواناو دەسەڵاتی خۆمان دایئەبەزێنینە سەر زەوی؟
Ərəbcə təfsirlər:
لَوۡ نَشَآءُ جَعَلۡنَٰهُ أُجَاجٗا فَلَوۡلَا تَشۡكُرُونَ
[ لَوْ نَشَاءُ جَعَلْنَاهُ أُجَاجًا فَلَوْلَا تَشْكُرُونَ (٧٠) ] ئەگەر ویستمان لێ بێت ئاوەكەتان شوێرو تاڵ ئەكەین بە شێوازێك كە بۆتان نەخورێت و نەتوانن بۆ كشتوكاڵ كردنیش سوودی لێ ببینن، ئەی بۆ شوكرانەبژێری ئەم هەموو نیعمەتەی خوای گەورە ناكەن كە خوای گەورە پێی بەخشیوون .
Ərəbcə təfsirlər:
أَفَرَءَيۡتُمُ ٱلنَّارَ ٱلَّتِي تُورُونَ
[ أَفَرَأَيْتُمُ النَّارَ الَّتِي تُورُونَ (٧١) ] هەواڵم پێ بدەن سەبارەت بەو ئاگرەی كە لە داری تەڕ ئاگر ئەكەنەوە كە بەیەكیاندا دەخشێنن كە خوای گەورە بۆی دروست كردوون.
Ərəbcə təfsirlər:
ءَأَنتُمۡ أَنشَأۡتُمۡ شَجَرَتَهَآ أَمۡ نَحۡنُ ٱلۡمُنشِـُٔونَ
[ أَأَنْتُمْ أَنْشَأْتُمْ شَجَرَتَهَا ] ئایا دارەكە كە ئاگری پێ ئەكەنەوە یان كە بەیەكیاندا دەخشێنن و ئاگر دروست ئەبێ ئێوەن ئەم دارەتان دروست كردووە؟ [ أَمْ نَحْنُ الْمُنْشِئُونَ (٧٢) ] یان ئێمەین دروستمان كردووە بەتواناو دەسەڵاتی خۆمان؟
Ərəbcə təfsirlər:
نَحۡنُ جَعَلۡنَٰهَا تَذۡكِرَةٗ وَمَتَٰعٗا لِّلۡمُقۡوِينَ
[ نَحْنُ جَعَلْنَاهَا تَذْكِرَةً وَمَتَاعًا لِلْمُقْوِينَ (٧٣) ] ئێمە ئەم ئاگرەمان بۆیە داناوە تا یادخستنەوەی ئێوەی تیابێت و بیر لە ئاگری ڕۆژی قیامەت بكەنەوەو ئیمان بێنن، وە ببێت بە شتومەكێك بۆ ئەو كەسانەی كە لە سەفەردان، یاخود بۆ تێكڕای خەڵكی تا سوودمەند بن لێی و هەموو خەڵكى پێویستی بە ئاگر هەیە .
Ərəbcə təfsirlər:
فَسَبِّحۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلۡعَظِيمِ
[ فَسَبِّحْ بِاسْمِ رَبِّكَ الْعَظِيمِ (٧٤) ] وە تۆ ناوی پەروەردگاری هەرە گەورەت بە پاك ڕابگرە وە شەریك بۆ خوای گەورە بڕیار مەدە .
Ərəbcə təfsirlər:
۞ فَلَآ أُقۡسِمُ بِمَوَٰقِعِ ٱلنُّجُومِ
[ فَلَا أُقْسِمُ ] خوای گەورە ئەفەرمووێ: من سوێند ناخۆم یاخود (لَا) لایەكە زائیدەیە بۆ جەخت كردنەوە، واتە: سوێند ئەخۆم، یان سوێند ناخۆم، هەردوو تەفسیرەكە كراوە [ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ (٧٥) ] بە شوێنی ئەستێرەكان شوێنی ئاوابوون و هەڵهاتنیان، یاخود وتراوە: بە بەش بەشى قورئان، واتە: كە قورئان بە بەش بەش هاتۆتە خوارەوە .
Ərəbcə təfsirlər:
وَإِنَّهُۥ لَقَسَمٞ لَّوۡ تَعۡلَمُونَ عَظِيمٌ
[ وَإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ (٧٦) ] وە ئەمیش سوێند خواردنێكە ئەگەر ئێوە بزانن زۆر گەورەیە .
Ərəbcə təfsirlər:
إِنَّهُۥ لَقُرۡءَانٞ كَرِيمٞ
[ إِنَّهُ لَقُرْآنٌ كَرِيمٌ (٧٧) ] وەڵامی سوێند خواردنەكە ئەوەیە كە ئەم قورئانە زۆر بەڕێزە خوای گەورە پیرۆزو بەڕێزی كردووەو فەزڵی داوە بەسەر هەموو كتابەكانی تردا وە هەرچی شتی چاكەیە كردوویەتییە ناو ئەو قورئانە پیرۆزەوە .
Ərəbcə təfsirlər:
فِي كِتَٰبٖ مَّكۡنُونٖ
[ فِي كِتَابٍ مَكْنُونٍ (٧٨) ] لە كتابێكی پارێزراودایە كە (لوح المحفوظ)ه.
Ərəbcə təfsirlər:
لَّا يَمَسُّهُۥٓ إِلَّا ٱلۡمُطَهَّرُونَ
شەیتان ناتوانێت دەست لە قورئان بدات [ لَا يَمَسُّهُ إِلَّا الْمُطَهَّرُونَ (٧٩) ] كافرانى قوڕەیش وتیان ئەم قورئانە شەیتانەكان دایانبەزاندووە، خواى گەورە پێى راگەیاندین كە دەستی هیچ كەسێكی پێ ناگات لە شەیتانەكان و جنییەكان بەڵكو پارێزراوەو فریشتەكان ئەیپارێزن ئەوان دایئەبەزێننە سەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم وە تەنها فریشتە پاكەكان نەبێت كەسى تر لە ئاسمان دەستى لێنادات و ناتوانێت.
Ərəbcə təfsirlər:
تَنزِيلٞ مِّن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
[ تَنْزِيلٌ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ (٨٠) ] ئەم قورئانە پیرۆزە دابەزێندراوە لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیهانەوە .
Ərəbcə təfsirlər:
أَفَبِهَٰذَا ٱلۡحَدِيثِ أَنتُم مُّدۡهِنُونَ
[ أَفَبِهَذَا الْحَدِيثِ أَنْتُمْ مُدْهِنُونَ (٨١) ] ئایا ئێوە ئەم قسەو فەرموودەیە كە قورئانی پیرۆزە باوەڕی پێ ناكەن و بەدرۆی ئەزانن, یاخود دەتانەوێت بەلای كافراندا لابدەن .
Ərəbcə təfsirlər:
وَتَجۡعَلُونَ رِزۡقَكُمۡ أَنَّكُمۡ تُكَذِّبُونَ
[ وَتَجْعَلُونَ رِزْقَكُمْ أَنَّكُمْ تُكَذِّبُونَ (٨٢) ] لە جیاتی شوكرانەبژێری خوای گەورە بكەن لەسەر ئەو ڕزقەی پێی بەخشیوون ئێوە بەدرۆی ئەزانن و باوەڕی پێ ناكەن و نایگەڕێننەوە بۆ خوای گەورە، لە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا صلى الله علیه وسلم خەڵكى بارانیان بۆ باری پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووى: ئەمڕۆ هەیە لە خەڵكى سوپاسگوزارە: ئەوانەى كە وتیان: بە فەزڵ و رەحمەتى خواى گەورە بارانمان بۆ بارى، وە هەیە كافرە: ئەوانەى كە وتیان بە هۆى ئەستێرەكانەوە بارانمان بۆ بارى، خواى گەورە ئەم چەند ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد).
Ərəbcə təfsirlər:
فَلَوۡلَآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلۡحُلۡقُومَ
[ فَلَوْلَا إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ (٨٣) ] ئای لەو كاتەی كە ڕوح ئەگاتە گەرووتان لە كاتی سەرەمەرگدا .
Ərəbcə təfsirlər:
وَأَنتُمۡ حِينَئِذٖ تَنظُرُونَ
[ وَأَنْتُمْ حِينَئِذٍ تَنْظُرُونَ (٨٤) ] وە ئێوە لەو كاتەدا ئەو كەسە ئەبینن لە گیانكێشاندایە وە ناتوانن هیچ شتێكی بۆ بكەن .
Ərəbcə təfsirlər:
وَنَحۡنُ أَقۡرَبُ إِلَيۡهِ مِنكُمۡ وَلَٰكِن لَّا تُبۡصِرُونَ
[ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْكُمْ وَلَكِنْ لَا تُبْصِرُونَ (٨٥) ] بەڵام ئێمە لێی نزیكترین لە ئێوە بە زانیاری و تواناو دەسەڵات و بیستن و ببینی خۆمان, یاخود مەبەست پێی فریشتەكانی ئێمە لە ئێوە لێی نزیكترن بەڵام ئێوە فریشتەكان نابینن .
Ərəbcə təfsirlər:
فَلَوۡلَآ إِن كُنتُمۡ غَيۡرَ مَدِينِينَ
[ فَلَوْلَا إِنْ كُنْتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (٨٦) ] ئەگەر ئێوە دروستكراوی خواو بەندەی خوا نین، یان ئەگەر ئێوە لێپرسینەوەتان لەگەڵ ناكرێ، یان ئەگەر ئێوە یەقینتان بەم شتە نییە و بەراستى نازانن و باوەڕتان بە زیندووبوونەوە نییە .
Ərəbcə təfsirlər:
تَرۡجِعُونَهَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
[ تَرْجِعُونَهَا إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (٨٧) ] ئەگەر ڕاست دەكەن دەی فەرموو ئەو ڕوحە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆی و مەیەڵن فریشتەكانی ئێمە ئەو ڕوحە دەربكات .
Ərəbcə təfsirlər:
فَأَمَّآ إِن كَانَ مِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ
روحكێشانى پێشەنگەكان [ فَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنَ الْمُقَرَّبِينَ (٨٨) ] لە كاتى گیانكێشانیشدا خەڵكى سێ كۆمەڵن: یەكەم: ئەگەر ئەو كەسە لە كەسە (موقەڕەب) و نزیك و پێشەنگەكان بێت (ئەو كەسانەن كە واجبات و سوننەتیشیان ئەنجام داوە، وە خۆیان لە حەرام و مەكروهـ و هەندێك لە موباحیش پاراستووە) .
Ərəbcə təfsirlər:
فَرَوۡحٞ وَرَيۡحَانٞ وَجَنَّتُ نَعِيمٖ
[ فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّتُ نَعِيمٍ (٨٩) ] ئەمانە رەوحیان بۆ هەیە لەگەڵ ڕێحاندا (رَوْحٌ) واتە: پشوو ئەدەن لە دونیا، یان دڵخۆش ئەبن، یان بەهەشتیان بۆ هەیە، یان ڕەحمەتیان بۆ هەیە (رَيْحَانٌ) واتە: ڕزق و ڕۆزی بەهەشتیان بۆ هەیە، یاخود ئەو ڕەیحانە بۆنخۆشەى كە خۆمان بۆنی ئەكەین ئەوەیە, وە بەهەشتێكیان بۆ هەیە كە پڕە لە نازو نیعمەت.
Ərəbcə təfsirlər:
وَأَمَّآ إِن كَانَ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلۡيَمِينِ
روحكێشانى هاوەڵانى راست [ وَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنْ أَصْحَابِ الْيَمِينِ (٩٠) ] كۆمەڵى دووەم: بەڵام ئەگەر لە هاوەڵانى لاى راست بێت كە پەرتوكى كردەوەكانیان بەدەستى راست پێدەدرێت و بە لاى راستدا بەرەو بەهەشت بەرێ دەكرێن، كە ئەمانیش بەهەشتین پلەیەك لە خوار كۆمەڵى یەكەمەوەن .
Ərəbcə təfsirlər:
فَسَلَٰمٞ لَّكَ مِنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلۡيَمِينِ
[ فَسَلَامٌ لَكَ مِنْأَصْحَابِ الْيَمِينِ (٩١) ] ئەوە سەلامتان لەسەر بێ ئەی ئەو كەسانەی كە بەدەستی ڕاست كتابتان پێ دراوە وە بەلای ڕاستدا بەرەو بەهەشت براون، وە پێشوازیان لێ ئەكرێ بە سەلام كردن و پێیان دەوترێت ئێوە سەلامەت و پارێزراون لە سزا.
Ərəbcə təfsirlər:
وَأَمَّآ إِن كَانَ مِنَ ٱلۡمُكَذِّبِينَ ٱلضَّآلِّينَ
روحكێشانى هاوەڵانى چەپ [ وَأَمَّا إِنْ كَانَ مِنَ الْمُكَذِّبِينَ الضَّالِّينَ (٩٢) ] كۆمەڵى سێیەم: بەڵام ئەگەر لەو كەسانە بن كە باوەڕیان بە زیندوو بوونەوە نەبووەو گومڕابوونەو لە ڕێگای ڕاست لایانداوە كە كتابیان بە دەستی چەپیان پێدراوە وە بەلای چەپدا بەرەو دۆزەخ براون .
Ərəbcə təfsirlər:
فَنُزُلٞ مِّنۡ حَمِيمٖ
[ فَنُزُلٌ مِنْ حَمِيمٍ (٩٣) ] ئەمە پێشوازیان لێ ئەكرێ و بۆ دۆزەخ ئەبرێن وە ئاوێكیان پێ ئەدرێ كە لەوپەڕی گەرمیدا بە ئاگری دۆزەخ كوڵاوە هەموو ناوسك و پێستیان دەتوێنێتەوە، وە زەقومیان پێ ئەدرێ .
Ərəbcə təfsirlər:
وَتَصۡلِيَةُ جَحِيمٍ
[ وَتَصْلِيَةُ جَحِيمٍ (٩٤) ] وە ئەخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە .
Ərəbcə təfsirlər:
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ حَقُّ ٱلۡيَقِينِ
[ إِنَّ هَذَا لَهُوَ حَقُّ الْيَقِينِ (٩٥) ] ئا ئەم شتە ئەمە حەقی یەقینەو هیچ گومانێكی تیادا نییە .
Ərəbcə təfsirlər:
فَسَبِّحۡ بِٱسۡمِ رَبِّكَ ٱلۡعَظِيمِ
[ فَسَبِّحْ بِاسْمِ رَبِّكَ الْعَظِيمِ (٩٦) ] وە تۆ ئەی محمد صلى الله علیه وسلم ناوی پەروەردگاری هەرە گەورەت بە پاك ڕابگرە لە هەموو كەموكوڕی و نوقستانییەك، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سورەتى (واقیعە) والحمد لله.
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Surə: əl-Vaqiə
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq