Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din * - Tərcumənin mündəricatı


Mənaların tərcüməsi Ayə: (5) Surə: ət-Tin
ثُمَّ رَدَدۡنَٰهُ أَسۡفَلَ سَٰفِلِينَ
[ ثُمَّ رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ (٥) ] پاشان مرۆڤ ئەگەڕێنینەوە بۆ ئەوپەڕی تەمەن كە ئەوپەڕی پیرێتی و لاوازی و بێدەسەڵاتیە، كە مرۆڤ دوای ئەوەی كە گەنج و بەهێزە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوپەڕی پیری كە وای لێ دێت تەنانەت عەقڵیشی لەدەست ئەدات, یاخود (ثُمَّ رَدَدْنَاهُ أَسْفَلَ سَافِلِينَ) مەبەست ئەوەیە ئەو مرۆڤە كە بەو شێوە جوانە دروستمان كردووە خۆی ئەباتە ڕیزی ئاژەڵ و ئەو عەقڵەی پێمان داوە عیبادەتی خوای گەورەی پێ ناكات بەڵكو خۆی ئەگەڕێنێتەوە بۆ نزمترین پلە نزمەكانی دۆزەخ، كە (أَسْفَلَ سَافِلِينَ) نزمترین و خوارترین پلەكانی دۆزەخە، خۆی ئەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوێ بەوەی كە نیفاق ئەكات یان ئیمان ناهێنێ یان پشت لە خوای گەورە ئەكات [ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] تەنها كەسانێك ناگەڕێنینەوە بۆ (أَسْفَلَ سَافِلِينَ) بۆ نزمترین پلەكانی خوارەوەی دۆزەخ و تیایدا سزا بدرێن بەڵكو بۆ بەرزترین پلەكانی سەرەوەی بەهەشت خوای گەورە بەرزیان ئەكاتەوە ئەوانەی كە ئیمانیان هێناوە بە خوای گەورە وە بەتاك و تەنها خوای گەورەیان پەرستووەو شەریكیان بۆ خوا دانەناوەو كردەوەی چاكیان ئەنجامداوە, (كردەوەی چاكیش ئەوەیە كە لەسەر سوننەتی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بێت و بیدعە نەبێت، وە بە نیەتی پاك بێت و بەدڵسۆزی و ئیخڵاسەوە بۆ خوای گەورەى بێت و بۆ ریاى نەبێت) .
Ərəbcə təfsirlər:
 
Mənaların tərcüməsi Ayə: (5) Surə: ət-Tin
Surələrin mündəricatı Səhifənin rəqəmi
 
Qurani Kərimin mənaca tərcüməsi - Kürd dilinə tərcümə - Salah Əd-Din - Tərcumənin mündəricatı

Qurani Kərimin Kürd dilinə mənaca tərcüməsi. Tərcüməçi: Salah Əd-Din Əbdülkərim.

Bağlamaq